Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

PODCAST · arts

Kurte Çîrok - کورتە چیرۆک | Rega Podcast

بە خێر بێن بۆ گەنجینەی کورتە چیرۆکە کوردییەکانی ڕێگا!گوێبیستی کورتە چیرۆکی جۆراوجۆر ی نووسەرە بەتواناکانی کورد بە و ون بە لە جادووی وشەکاندا. بەم چیرۆکانە گەشتێک لێ دە بەرەو جیهانێکی سرنجراکێش و جیاواز.

  1. 92

    Mihemmed Ewraz (محەمەد ئەوراز) – Rega X Hewarge

    چیاکان لە مێژووی دوور و درێژی گەلی کورددا وەک پەناگە، شوناس و هاوڕێەکی دێرین سەیر کراون کە لە هەموو قۆناغە سەختەکاندا کورد پشتی پێ بەستووە. لە نێو ئەم پیوەندییە ڕۆحی و مێژووییەدا، کەسایەتییەک هەڵکەوت کە توانی ئەم هاوڕێیەتییە بەرەو ئاستێکی جیهانی ببات و ناوی کورد لە بەرزترین لوتکەکانی سەر زەویدا تۆمار بکات. محەمەد ئەوراز.محەمەد ئەوراز وەرزشوانێکی بەتوانا و هێمای ئیرادە و خۆڕاگری لە ناو شاخەوانانی کورد دایە بەتایبەت کوردانی ڕۆژهەڵات. لەم ڕاپۆرتەدا بە وردی تیشک دەخەینیە سەر ژیانی ئەم شاخەوانە. لە ڕەگ و ڕیشەی خێزانەکەیەوە تا ئەوکاتەی دەگاتە لووتکەی ئێڤێرێست و کۆتایییە تراژیدییەکەی ژیانی لە چیای گاشربروومی پاکستان.نووسین، ئامادە کردن و دیزاین: دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)تۆمار و بڵاو کردنەوەی: ڕێگا پۆدکاست و گۆڤاری هەوارگە

  2. 91

    Ehmed Eskenderî (ئەحمەد ئەسکەندەری) – REGA

    Ehmed Eskenderî (ئەحمەد ئەسکەندەری) تۆمار و خوێنـدنەوە: موشـتاق فەیزیابی دیــزاین و تکنـیک: دیـاکۆگەرمیــانی

  3. 90

    نامەکان: لە زیندانەوە بۆ زیندان

    نامەکان: لە زیندانەوە بۆ زیندان فەرزادی کەمانگەروەرگێڕان و ئامادەکردن: سیاوەش گۆدەرزیتۆمار و خوێندنەوە: موشتاق فەیزیابیدیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

  4. 89

    Berxodan Jiyane (بەرخۆدان ژیانە) – Rega Podcast

    بەرخۆدان ژیانە لە کتێبی دەوران نووسینی سەڵاحەدین دەمیرتاشدەوران، دووەم کتێبی سەڵاحەدین دەمیرتاشە کە لە ١٤ کورتە چیرۆک پێکھاتووە. ئەگەرچی ئەم چیرۆکانە لەنێو چوار دیواری زینداندا نوسراون، بەڵام ئاوێنەی بەسەرھاتی پڕ چەرمەسەریی ئەو مرۆڤانەن کە لەنێو زیندانێکی گەورەتردا دەژین. ئەو ژیانەی کە بەھۆی دەردی کۆمەڵایەتی و سیاسەت و پەراوێزخستنەوە، ھەر ڕاکەڕاک و برسێتی و نەداری و چەوساندنەوەیە.دەمیرتاش ئەم کتێبەی پێشکەشی دایک و باوکی کردووەو نوسیویەتی: "پێشکەشە بەو دوو خانەنشینکراوە دڵگەورەیەی کە تا ئێستا لەپێناوی ڕۆڵەکانیان، ١٧ ساڵی تەمەنیان لە بەر دەرگای گرتووخانەو دادگاکاندا بەسەربردووە".تۆمار و ئامادە کردن و دیزاین: دیاکۆ گەرمیانی

  5. 88

    کورد لە چیای مۆنبلان– REGA x Hewarge

    کورد لە چیای مۆنبلان، مەترسیدارترین چیای دنیا کە گیانی زیاتر لە ٨٠٠٠ شاخەوانی هەستاندۆ.مۆن بلانک بە بەرزی ٤٨١١ مێتر بەرزترین شوێن لە ئەوڕۆپا و ئاڵپ ناسراوە. ‌ئەو چیایە هەمیشە بە بەفر داپۆشراوە زۆر پێش ئەوەی ناوی بنرێت "کێوی سپی"، خەڵکی ناوچەکە پێیان دەوت Montagne Maudite (کێوە نەفرەت لێکراوەکە). باوەڕ وابوو کە دێو و درنج و ئەژدیها لەسەر لووتکەکەی دەژین، و دانیشتووانی شامۆنی تا سەدەی ١٨ زۆر بە دەگمەن لەو ناوچانە نزیک دەبوونەوە.لەو ئاڵقەیەدا باسی ئەو چیایە، جێگە و پێگەی کورد لە مۆنبلان، ڕێگای سەرکەوتن و چۆنێتی ڕاهێنان بۆ ئەو چیایە دەکەین.نووسینی، تۆمار و خوێندنەوەی دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)

  6. 87

    Kurim Xeyrî (کورم خەیری) – Rega Podcast

    Kurim Xeyrî (کورم خەیری) – Rega Podcastخەیروڵڵا عەبدولکەریم ئەفسەری سوپای ئێراق بوو، کاتێک کۆماری مەهاباد  لە ساڵی 1946 دامەزرا، پەیوەندی بە سوپای کۆمارەوە کرد، دوای ڕووخانی کۆمار، گەڕایەوە ئێراق و لە ساڵی ١٩٤٧ لە بەغدا لە سێدارە درا.کاک وریا ماملێ، ئەم کورتە چیرۆکە لە نوسینی حەسەن تەفریشیان، لە فارسییەوە، وەرگێڕاوەتەوە سەرزمانی کوردی و لە پۆدکاستی ڕێگا تۆمار و ئامادە کراوە. ڕوحی بەرزی شەهیدانی رێگای کوردستان شاد و یادی خەیروڵا عەبدولکەریم، هەرمان.

  7. 86

    Hoznî Mukriyanî (حوزنی موکریانی) – Rega Podcast

    ئەگەر یەکەم هەوڵی 'یۆهان گۆتەنبێرگ'ـی ئەڵمانی لە سەدەی پانزە بۆ دروستکردنی ئامێری چاپ، وەرچەرخانێکی مێژوویی بێت لە بواری چاپکردنی نووسیندا، ئەوا ساڵی 1915 بۆ کورد وەرچەرخانەکە تایبەتمەندی وەردەگرێت و بۆ یەکەم جار دەستنووسە کوردییەکان ئاسۆی چاپکردنیان لەسەر دەستی حوسێن حوزنی مکوریانی بەڕوودا رۆشن دەبێتەوە.حوسێن حوزنی موکریانی (1893–1947) یەکەم کەس بوو کە بە شێوەی تایبەتی چاپکردنی نووسراوە کوردییەکان دەستپێکرد. ساڵی 1915 لە ئەڵمانیا چاپخانەیەکی کڕی و دواتر بردی حەلب، 1925ش هێناوە بۆ کوردستان. بەو چاپخانەیەوە چەند گۆڤار و رۆژنامەی گرنگی وەک زاری کرمانجی، رووناکی و دەنگی گێتی تازە بە هاوکاری هاوڕێکانی چاپکرد. ئەو هەنگاوە بنەمای گەشەی مێژوو و ئەدەبی کوردی بوو و هێشتا چاپخانەکان لە باشووری کوردستان بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی ئەدەب و مێژوو.

  8. 85

    Be Kirêgîraw (بەکرێگیراو) – Rega Podcast

    Be Kirêgîraw (بەکرێگیراو) – Rega Podcastکورتە چیرۆکی، بەکرێگیراولە نوسینی خەمۆ، گەنجێکی شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.ڕۆحێکی سەرگەردان، لە پێناوی دیتنەوەی ڕاستیەکانی ژیان، لەناو گۆڕستان، سەرگەردانە و لە گەشتی خۆی، چاوی بە هەندێک کەسایەتی دەکەوێت و هەر بۆیەش، لە لایەن خواوە لێپرسینەوەی لێی دەکرێت و هەر بەم هۆیەش سەزا دەدرێت...سزای دووبارە بونەوەی بە مرۆڤ.

  9. 84

    E3_Jine Bedirxanîyekan (ژنە بەدرخانییەکان)_Rega Podcast

    E3_Jine Bedirxanîyekan (ژنە بەدرخانییەکان)_Rega Podcastژنە بەدرخانییەکان لە نووسینی بوخاری وشیارکتێبەکە سەبارەت بە بنەماڵەیەکی لێوانڵیو لە کەسایەتی هەڵکەوتوو و پێشەنگ لە خەبات و ڕۆشنبیری و رزگاری خوازی گەلی کوردلەم بنەماڵەیەدا جگە لە پیاوان، کۆمەڵێک ژنی پێشەنگیشیان تێدا هەڵکەوتووە کە ناویان لە کەلێنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەر چاو کەوتووە. وەک لەیلا بەدرخان، ڕەوشەن بەدرخان و سینەم بەدرخان. بەڵام بەداخەوە زۆر بە کەمی نەبیت هیچیان لەبارەیەوە نەنووسرابوو و ئاورێکی بە پێزیان لێ نەدرابوویەوەلەم کتێبەدا پێش ئەوەی باسی ژیان و خەباتی و بەسەرهاتی ژنانی ئەم بنەماڵەیە بکیردرێت نووسەر سەرەتا ئاورێکی لە مێژووی بنەماڵەکەیان داوەتەوە و هەروەها باوکی ئەم خاتوونانەی بە کورتی بەسەر کردووتەوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان بەسەر کەسایەتی و پەروەردە بوونی کچەکانیاندا هەبووە.نووسەر: بوخاری وشیارتۆمار و خوێندنەوەی: فاییزە مەحموودیئامادەکردن: موشتاق فەیزیابیدیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

  10. 83

    E2_Jine Bedirxanîyekan (ژنە بەدرخانییەکان)_Rega Podcast

    E2_Jine Bedirxanîyekan (ژنە بەدرخانییەکان)_Rega Podcastژنە بەدرخانییەکان لە نووسینی بوخاری وشیارکتێبەکە سەبارەت بە بنەماڵەیەکی لێوانڵیو لە کەسایەتی هەڵکەوتوو و پێشەنگ لە خەبات و ڕۆشنبیری و رزگاری خوازی گەلی کوردلەم بنەماڵەیەدا جگە لە پیاوان، کۆمەڵێک ژنی پێشەنگیشیان تێدا هەڵکەوتووە کە ناویان لە کەلێنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەر چاو کەوتووە. وەک لەیلا بەدرخان، ڕەوشەن بەدرخان و سینەم بەدرخان. بەڵام بەداخەوە زۆر بە کەمی نەبیت هیچیان لەبارەیەوە نەنووسرابوو و ئاورێکی بە پێزیان لێ نەدرابوویەوەلەم کتێبەدا پێش ئەوەی باسی ژیان و خەباتی و بەسەرهاتی ژنانی ئەم بنەماڵەیە بکیردرێت نووسەر سەرەتا ئاورێکی لە مێژووی بنەماڵەکەیان داوەتەوە و هەروەها باوکی ئەم خاتوونانەی بە کورتی بەسەر کردووتەوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان بەسەر کەسایەتی و پەروەردە بوونی کچەکانیاندا هەبووە.نووسەر: بوخاری وشیارتۆمار و خوێندنەوەی: فاییزە مەحموودیئامادەکردن: موشتاق فەیزیابیدیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

  11. 82

    E1_Jine Bedirxanîyekan (ژنە بەدرخانییەکان)_Rega Podcast

    E1_Jine Bedirxanîyekan (ژنە بەدرخانییەکان)_Rega Podcastژنە بەدرخانییەکان لە نووسینی بوخاری وشیارکتێبەکە سەبارەت بە بنەماڵەیەکی لێوانڵیو لە کەسایەتی هەڵکەوتوو و پێشەنگ لە خەبات و ڕۆشنبیری و رزگاری خوازی گەلی کوردلەم بنەماڵەیەدا جگە لە پیاوان، کۆمەڵێک ژنی پێشەنگیشیان تێدا هەڵکەوتووە کە ناویان لە کەلێنی ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بەر چاو کەوتووە. وەک لەیلا بەدرخان، ڕەوشەن بەدرخان و سینەم بەدرخان.بەڵام بەداخەوە زۆر بە کەمی نەبیت هیچیان لەبارەیەوە نەنووسرابوو و ئاورێکی بە پێزیان لێ نەدرابوویەوەلەم کتێبەدا پێش ئەوەی باسی ژیان و خەباتی و بەسەرهاتی ژنانی ئەم بنەماڵەیە بکیردرێت نووسەر سەرەتا ئاورێکی لە مێژووی بنەماڵەکەیان داوەتەوە و هەروەها باوکی ئەم خاتوونانەی بە کورتی بەسەر کردووتەوە کە کاریگەرییەکی بەرچاویان بەسەر کەسایەتی و پەروەردە بوونی کچەکانیاندا هەبووە.نووسەر: بوخاری وشیارتۆمار و خوێندنەوەی: فاییزە مەحموودیئامادەکردن: موشتاق فەیزیابیدیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

  12. 81

    Episode 2 – چیرۆکێک بۆ خوشکی ڕەحمەت – Rega Podcast

    Episode 2 – چیرۆکێک بۆ خوشکی ڕەحمەت – Rega Podcastدوو گیراوانەیەی جێواز لە کوژرانی ڕەحمەت، لە دوو ڕوانگەی جێواز لە چیرۆکێک دا، بۆ خوشکی ڕەحمەت لە زمانی گەنجێک، کە داواکاری خوشکی ڕەحمەتە، بۆ وەی تیشک بخاتە ئەو کارەساتە، تەنیا لەبەر خاتری ئەوین و خۆشەویستی.شاکارێکی ئەدەبی لە نوسینی عەتا نەهایی.ئەم چیرۆکە لە دوو ئاڵقەدا تۆمار کراوە.وەرگیراو لە کتێبی، ئەو باڵندە بریندارە کە منم.نوسەر: عەتا نەهاییدیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانیتۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی

  13. 80

    Episode 1 – چیرۆکێک بۆ خوشکی ڕەحمەت | Rega Podcast

    Episode 1 چیرۆکێک بۆ خوشکی ڕەحمەت – Rega Podcastدوو گیراوانەیەی جێواز لە کوژرانی ڕەحمەت، لە دوو ڕوانگەی جێواز لە چیرۆکێک دا، بۆ خوشکی ڕەحمەت لە زمانی گەنجێک، کە داواکاری خوشکی ڕەحمەتە، بۆ وەی تیشک بخاتە ئەو کارەساتە، تەنیا لەبەر خاتری ئەوین و خۆشەویستی.شاکارێکی ئەدەبی لە نوسینی عەتا نەهایی.ئەم چیرۆکە لە دوو ئاڵقەدا تۆمار کراوە.وەرگیراو لە کتێبی، ئەو باڵندە بریندارە کە منم.نوسەر: عەتا نەهاییدیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانیتۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی

  14. 79

    Bîrewerî Malî Babim (بیرەوەری ماڵی بابم) – Rega Podcast

    Bîrewerî Malî Babim (بیرەوەری ماڵی بابم) – Rega Podcastخاتوو پەروانە ئەحمەدێنلە دایکبووی ڕۆژی 28 گەلاوێژی ساڵی 1332 کۆچی هەتاوی لە شاری سابڵاغ ( مەهاباد)لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە . کچی سەیدزادە فاتمە ئەحمەدێن ( حوسێنی )خاتوونێکە کە پەروەردەی سروشتی کوردستانە. جار لە گەرمەسێرە و گا لە کوێستانە. لە نێو باخ و شێناوەردەکانی دەشتە بە پیت و بەرەکەتەکانی چۆمی مەجیدخان پەروەردە بوە و ڕاهاتوە.بابی خاتوو پەروانە ئەحمەدێن کوڕە شارەییەکە و لەبنەماڵێکی دێرینی سابڵاغێ لەکۆڵانی دارایی دیواربەدیواری ماڵی وێنەتانی ژیاوە. بابی لە دایکەوە نەوەی کاکاغای گەورە دارۆغەی شاری سابڵاغێ بوە.بابی خوێندەوار و جێی باوەڕ و متمانەی خەڵکی شار بوە. هەر بۆیەش شانازی وەزیری پۆست و تێلگڕاف و تێلفوونی کۆمارە ساواکەی کوردستانی لەلایەن پێشەوای نەمر قازی محەمەد پێ بەخشراوە .ئەو جۆرە بۆخۆی دەڵێ لە منداڵێوە خۆلیای نوسین بوە . بیرەوەرێکانی لەوتەمەنەیەوە کە بیر و پێنووسی توانایی نووسینیان پەیدا کردوە هێناوێتە سەر لاپەڕەکان . زۆربەی بیرەوەرێکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتێکان بڵاوبۆتەوە و هاوکاری خۆی وەک خاتوونێکی نوسەر لەگەڵ گۆڤاری دوومانگانەی بەیان دەست پێکردوە کە تائێستا چل ( 40) ژمارەی بڵاوبۆتەوە. گۆڤاری بەیان گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیە کە ماوەی حەوت ساڵە بڵاودەبێتەوە. پەروانە ئەحمەدێن بۆ بڵاوبوونەوەی بیرەوەرێکانی هاوکاری هەواڵنێری هاژەش دەکات . بیرەوەرێکانی ئەوخاتوونە بەزووترین کات لەژێر چاپ دەردێ و بەدەست خوێنەرانی ئازیز دەگات.بەسپاسەوە

  15. 78

    The Man From Kurdistan (پیاوێک لە وڵاتی کوردستان) –Rega Podcast

    چیرۆکی «پیاوێک لە وڵاتی کوردستان» 🔥👁️چیرۆکی ئەفسەرێکی فرۆکەخانەی هانێدای تۆکیۆ کە گەشتیارێکی کورد بە پاسپۆرت، پارە و بەڵگەنامەی ڕاستەقینەی کوردی دەچتە لای و ژیانی دەگۆڕێ.وەرگێران، داڕێشتنەوە و تۆمار دیاکۆ گەرمیانی(شێخ محەمەدی)تەنزیم دەنگ و دیزاین دیاکۆ گەرمیانی(شێخ محەمەدی)

  16. 77

    Girodeyî (گیرۆدەیی) – Rega Podcast

    Girodeyî (گیرۆدەیی) – Rega Podcastمەرزە جەوانمەرد لە دایکبووی شاری مهاباد، یەکەم کاری ئەدەبی دیاری خۆی بە هەڵبەستێک بوونەی کۆچی دوایی نەمر کاک «عەزیز یۆسفی» دەسپێکرد. دوای دابرانێکی دوور و درێژ لە کاری ئەدەبی لە ساڵی ١٩٩٩ بە نووسینی کورتە چیرۆکی ساتیر، نووسین و ، وەرگێڕانی وتاری کۆمەڵایەتی و، فێمینیستی لە گۆڤاری گزینگ و ماڵپەڕی دیمانە گەڕایەوە دنیای نووسین. مەرزەی جەوانمەرد کتێبی«پرسی ژێندەر» لە نووسینی Raewyn Connell وەرگيڕاوەتەوە سەرزمانی کوردی. هەروەها وەک تراپیستی ئالکۆل و مادەی سڕکەر و، ڕاهێنەری دوازدە هەنگاو سێ کتێبی بە ناوەکانی؛ گیرۆدەیی، هاوگیرۆدەیی و ، بەرگری لە تووشبوونەوە نووسیوە و، کتێبی تێگەیشتن لە دوازدە هەنگاوە وەرگێڕاوەتەوە سەرزمانی کوردی.

  17. 76

    Rêbiwar (ڕێبوار) – Rega Podcast

    Rêbiwar (ڕێبوار) – Rega Podcastهێز و وزەی دایک لە کاتی وەرگرتنی تۆڵەی زوڵمێکی کە لە ڕۆڵەکەی کراوە، چیرۆکی رێبوارە لە نووسینی جەلیل ڕەحیمی.ئەم چیرۆکە، وردەکاری زۆری تێدایە. وورد بوونەوە لە هەر کام لە کەسایەتیەکانی ئەم بەسەرهاتە، کۆمەڵێک تایبەتمەندی کۆمەڵگای ئەم سەردەمە باس دەکات کە جەلیل ڕەحیمی زۆر مامۆستایانە وەک کۆمەڵناسێکی کارامە، لە چوارچێوەی ئەم چیرۆکە دا نوسیوێتی.وەرگیراو لە کتێبی دڵ چیە، لە کوێیە و چۆن کار دەکات.

  18. 75

    Episode 2– Vefayi (بیرەوەرییەکانی وەفایی) – Rega podcast

    Episode 2 – Vefayi (بیرەوەرییەکانی وەفایی) – Rega podcastبیرەوەرییەکانی وەفایی- تحفەالمریدینپێشەکی ئەم کتێبە لە نوسینی مەحەمەد حەمە باقی تا ڕادەیەک باس لە ناوەڕۆکی ئەم بیرەوەری دەکات کە وەفایی لەسەر داوای جەنابی شێخ عەبدولقادر لە ئەستەنبول کە ویستوویەتی بۆی چاپ بکات نوسراوە . ئەو بەشەنای کە خوێنەر گرینگە لەو کتێبە دەستی کەویت، کاک محەممەد حەمە باقی بە قەڵەمێکی زۆر جوان و ڕەوان شی کردوتەوە. تیمی پۆدکاستی رێگا بە تۆمار کردنی ئەم پێشەکییە، هەوڵی داوە تاقمێک زانیاری زۆر گرینگی ژیانی وەفایی بهێنێتەوە بەر باس و بە گوێی بەردەنگی ئەم پۆدە بگەینێت.

  19. 74

    Episode 1 – Vefayi (بیرەوەرییەکانی وەفایی) – Rega podcast

    Episode 1 – Vefayi (بیرەوەرییەکانی وەفایی) – Rega podcastبیرەوەرییەکانی وەفایی- تحفەالمریدینپێشەکی ئەم کتێبە لە نوسینی مەحەمەد حەمە باقی تا ڕادەیەک باس لە ناوەڕۆکی ئەم بیرەوەری دەکات کە وەفایی لەسەر داوای جەنابی شێخ عەبدولقادر لە ئەستەنبول کە ویستوویەتی بۆی چاپ بکات نوسراوە . ئەو بەشەنای کە خوێنەر گرینگە لەو کتێبە دەستی کەویت، کاک محەممەد حەمە باقی بە قەڵەمێکی زۆر جوان و ڕەوان شی کردوتەوە. تیمی پۆدکاستی رێگا بە تۆمار کردنی ئەم پێشەکییە، هەوڵی داوە تاقمێک زانیاری زۆر گرینگی ژیانی وەفایی بهێنێتەوە بەر باس و بە گوێی بەردەنگی ئەم پۆدە بگەینێت.

  20. 73

    Rojgar ( ڕۆژگار) – Rega Podcast

    کورتەێک لە کتێبی ڕۆژگارلە نووسینی ئاشنا جاف.ئازاد کارکتری سەرەکی ئەم رۆمانەیە و بیر و باوەڕی ئازاد، لەسەر زۆر بابەتی مێژووی، گرێدراوی چارەنووسی گەلی کورد، جیاوازە و بۆچوونەکانی لە شۆنی خۆیدا تایبەتە.ژیر بوون و هەستی هۆشیاری گەلی کورد، لە بارودۆخی هێشتا دا ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی کوردە.تیمی پۆدکاستی ڕێگا

  21. 72

    Destekan u Namekan (دەستەکان و نامەکان) – Rega Podcast

    Destekan u Namekan (دەستەکان و نامەکان) دەستەکان و نامەکان لە نووسینی جەلیل رەحیمیجەلیل ڕەحیمی بە کتێبی “شەدەی سوور” هاتە نێو جیهانی گێڕانەوەوە. دواتر بە کۆمەڵەچیرۆکی “دڵ چییە و لەکوێیە و چۆن کاردەکا” جێ‌پێی لە ھونەری گێڕانەوەدا قایم‌تر کرد. چیرۆکەکانی کتێبی دواتری “گیا لە عەرز شین دەبێ” هەر درێژەی ئەو چیرۆکە دەروون‌ناسانەن کە بە شێوەیەکی هەستیار دەخزێنە بنج‌وبناوانی کەسایەتییەکانەوە. “دەستەکان و نامەکان” هەنگاوێکی ترە و هەر بەو ڕوح و زمانە گێڕدراوەتەوە، کەسایەتییەکان بە دوای شوناسی خۆیان‌دا تووشی کەمایەسی و سەرلێ‌شێواوی هاتوون...

  22. 71

    Komarî Ararat (کۆماری ئارارات) – Rega Podcast

    Komarî Ararat (کۆماری ئارارات) – Rega Podcastوەرگیراو لە کتێبی بزووتنەوە نەتەوایەتییەکانی کورد، نووسینی د.سادق شەرەفکەندی خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابیدیزاین و تکنیک دیاکۆ گەرمیانی

  23. 70

    Şêx Seîdî Pîran (شێخ سەعیدی پیران) – Rega Podcast

    Şêx Seîdî Pîran (شێخ سەعیدی پیران) – Rega Podcastپێک هاتنی کۆماری تورکیا و دەوری کوردەکان. بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران.وەرگیراو لە کتێبی بزووتنەوە نەتەوایەتییەکانی کورد، نووسینی د.سادق شەرەفکەندی نووسەر لەسەرتا دا لە دەوری کوردەکانی تورکیا، لە بە ئەنجام گەیشتنی کۆماری تورکیا دەدوێت و لە کۆتای بە وردی لەسەر بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران و ئەنجامەکەی دەنووسێت.

  24. 69

    Şêx Ehmedî Barzan (شێخ ئەحمەدی بارزان) – Rega Podcast

    Şêx Ehmedî Barzan (شێخ ئەحمەدی بارزان) – Rega Podcast وەرگیراو لە کتێبی بزووتنەوە نەتەوایەتییەکانی کورد لە نووسینی د.سادق شەرەفکەندی.لەم بەشەدا، ڕۆڵی سەرەکی ئینگلیزییەکان بۆ پەرە پێدان و سازکردنی دووبەرەکی لەناو هێزەکانی کورد، بە کەڵک وەرگرتن لە بیر و باوەڕی ئایینی کوردەکان بۆ مسەوگەر بوونی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر کانگا نەوتەکانی مووسڵ و کەرکووک، زۆر بەرچاوە...خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی دیزاین و تکنیک دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)

  25. 68

    Tarike Bazar (تاریکە بازار) – Episode 2

    Tarike Bazar (تاریکە بازار) – Episode 2تاریکە بازار لە نووسینی جەلیل رەحیمی وەرگیراو لە کتێبی دڵ چیە، لە کوێیە، چۆن کار دەکاتدیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانیتۆمار و خوێندنەوەی: موشتاق فەیزیابی

  26. 67

    Qelay Qazî (قەڵای قازی) – Episode 1

    Qelay Qazî (قەڵای قازی) – Episode 1قەڵای قازی لە نووسینی خەبات رەسووڵیخۆشەویستان ئەو چیرۆکە لە ٣ ئاڵقەدا پێشکێش دەکرێ و هیوادارین مایەی رەزامەندیتان بێ. تۆمار و ئامادەکردنی موشتاق فەیزیابیدیزاین و بڵاوکردنەوەی دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەممەدی)

  27. 66

    Şêx Mehmud (شێخ مەحمود بەرزنجی) – Rega Podcast

    دامەزرانی حکومەتی عێراق و خەباتی نەتەوایەتی کوردەکان بە ڕێبەرایەتی شێخ مەحموود بەرزەنجیوەرگیراو لە کتێبی بزووتنەوە نەتەوایەتییەکانی کورد، نووسینی د.سادق شەرەفکەندیڕۆڵی زلهێزەکان، لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی و ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی و دابەشکردنی ئەم وڵاتانە لەسەر بنەمای کانگای نەوتی و ڕۆڵی کوردەکان و هەڵسوکەوتی تورکەکان لەم بارەوە، لەم ئەڵقەیە دا بە وردی دێتە بەر باس. ئاماژەی د.سادق شەرەفکەندی لەسەر پێناسەی دوو پەیمانی سێور و لۆزان زۆر جێگەی سەرنجە.تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابیدیزاین و دابەشکردنی دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)

  28. 65

    Bizey Xiwên (بزەی خوێن) – Rega Podcast

    Bizey Xiwên (بزەی خوێن) – Rega Podcastکورتەێک لە ژیان و بیروڕاکانی شاعیر و نووسەر سولەیمان چیڕە ناسراو بە هێرش.سولەیمان چیڕە، شاعیر، نووسەر و توێژەری زمانی کوردی، هەروەها بەرپرسی گۆڤاری گزینگ، لە شاری ستۆکهۆڵم بوو. کۆچکردوو دۆست و برادەری نیزیکی مامۆستا هێمن موکریانی بووە و لە بوارێک بە پسپۆڕی شیعرەکانی هێمن دەناسرێت.ئەم ئەڵقەیە بەشێکی کەم لە ژیان و بیروڕاکانی ئەم شاعیر مەزنەی کوردە، لە پێشەکی کتێبی بزەی خوێن بڵاو بووەتەوە.ڕۆحی شاد و یادی هەرمانی.تۆمار ا خوێندنەوە: مۆشتاق فەیزیابیدیزاین و دابەشکردن: دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی)

  29. 64

    Mestûrey Erdelan (مەستوورە ئەردەڵان) – Rega Podcast

    Mestûrey Erdelan (مەستوورە ئەردەڵان) – Rega Podcastماەشەرەف خانم ناسراو بە مەستوورە ئەردەڵانمەستورە لە زومرەی یەکەمین ژنانی مێژوو نووسی ئێران و جیهان بووە هەروەها شاعیر و نووسەر مەستورە هەمیشە خۆی هاوشانی پیاوانی ڕۆژگاری خۆی زانیوە.کتێبی مەستورە ئەردەڵان لە نووسینی بوخاری وشیار باسی ژیانی ئەم خاتوونە بلیمەتە دەکات تۆمار و خوێندنەوە : فائیزە مەحمودیتەنزیم و ئامادەکردنی : موشتاق فەیزیابیدیزاین و تەکنیک : دیاکۆ گەرمیانیمۆسیقا : مستەفا مەحمودیدابەشکردنی مۆسیقا : ژووان مەحمودی گۆرانیبێژ : ژینا مەحمودی

  30. 63

    Demîrtaş (دەمیرتاش) – Rega Podcast

    کورسییە سپییەکەی دەمیرتاشلە نووسینی زنار کاراوڵ وەگێر هێژا دڵشادتۆمار و خوێندنەوە موشتاق فەیزیابیدیزاین و تکنیک دیاکۆ گەرمیانی

  31. 62

    Mihakemey Rêberanî Komar (محاکەمەی رێبەرانی کۆمار) – Rega Podcast

    Mihakemey Rêberanî Komar (محاکەمەی رێبەرانی کۆمار) – Rega Podcast محاکەمەی رێبەرانی کۆمار وەرگیراو لە کتێبی سەردەمی زێڕینی نەتەوایەتی نووسینی قاسم قازی. ڕەوتی محاکەمەی رێبەرانی کۆمار،زۆری بیرەوەری و بۆچوون و گومان لەسەر هەیە، بەڵام ئێمە و لەبەر چاوگرتنی کۆمەڵێک بەڵگە و هەروەها سەرچاوەی کە لە ناو خودی نوسراوەی نوسەری کتێب نوسراوە، هەروەها بە راوێژکاری لەگەڵ خودی نوسەر ئەم بەرهەمە تۆمار و ئامادە کراوە. تۆمار وئامادە کردنی موشتاق فەیزیابی دیزاین و بڵاو کردنەوەی دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەمەدی) شایانی باسە هۆنراوەی بەکارهاتوو لە سەرەتای ئەم ئاڵقەیە، دەنگی قازی محەمەد نییە و نوسراوی شاعیر (خاڵە قازی) یە.

  32. 61

    Qelay Qazî (قەڵای قازی) – Episode 3

    Qelay Qazî (قەڵای قازی) – Episode 3 قەڵای قازی لە نووسینی خەبات رەسووڵی خۆشەویستان ئەو چیرۆکە لە ٣ ئاڵقەدا پێشکێش دەکرێ و هیوادارین مایەی رەزامەندیتان بێ. تۆمار و ئامادەکردنی موشتاق فەیزیابی دیزاین و بڵاوکردنەوەی دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەممەدی)

  33. 60

    Qelay Qazî (قەڵای قازی) – Episode 2

    Qelay Qazî (قەڵای قازی) – Episode 2 قەڵای قازی لە نووسینی خەبات رەسووڵی خۆشەویستان ئەو چیرۆکە لە ٣ ئاڵقەدا پێشکێش دەکرێ و هیوادارین مایەی رەزامەندیتان بێ. تۆمار و ئامادەکردنی موشتاق فەیزیابی دیزاین و بڵاوکردنەوەی دیاکۆ گەرمیانی (شێخ محەممەدی)

  34. 59

    Episode 2 – Dil Çîye, Le Kiwêye, u Çon Kar Deka? (دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا)

    Episode 2 – Dil Çîye, Le Kiwêye, u Çon Kar Deka? (دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا) کورتە چیرۆکی «دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا» وەرگیراو لە کتێبی «دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا» لە نووسینی جەلیل رەحیمی لە دوو ئاڵقەدا بڵاو دەبێتەوە و پێشکەشی بیسەران دەکرێتۆمار و ئامادە کردنی موشتاق فەیزیابیدیزاین و بڵاو کردنەوەی دیاکۆ گەرمیانی

  35. 58

    Episode 1 – Dil Çîye, Le Kiwêye, u Çon Kar Deka? (دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا)

    Episode 1 – Dil Çîye, Le Kiwêye, u Çon Kar Deka? (دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا) کورتە چیرۆکی «دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا» وەرگیراو لە کتێبی «دڵ چییە، لە کوێیە، چۆن کار دەکا» لە نووسینی جەلیل رەحیمی لە دوو ئاڵقەدا بڵاو دەبێتەوە و پێشکەشی بیسەران دەکرێ تۆمار و ئامادە کردنی موشتاق فەیزیابی دیزاین و بڵاو کردنەوەی دیاکۆ گەرمیانی

  36. 57

    Biro Rêwî (بڕۆ ڕێوی) - Rega Podcast

    Biro Rêwî (بڕۆ ڕێوی) - Rega Podcast «بڕۆ ڕێوی» دوو هۆنراوەی نەبیستراو لە هێمن موکریانی بە دەنگی مەڵا ڕەسوڵ پێشنماز تۆمار و ئامادە کردنی موشتاق فەیزیابی دیزاینێر و تکنیک دیاکۆ گەرمیانی

  37. 56

    Qawtî Dem Ba (قاوتی دەم با) - Episode 2

    Qawtî Dem Ba (قاوتی دەم با) - Rega Podcast «قاوتی دەم با» لە نووسینی خەبات رەسووڵی. تۆمار و خوێندەنەوەی موشتاق فەیزیابی دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنینی، دیاکۆ گەرمیانی

  38. 55

    Qawtî Dem Ba (قاوتی دەم با) - Episode 1

    Qawtî Dem Ba (قاوتی دەم با) - Rega Podcast «قاوتی دەم با» لە نووسینی خەبات رەسووڵی. تۆمار و خوێندەنەوەی موشتاق فەیزیابی دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنینی، دیاکۆ گەرمیانی

  39. 54

    Pendi Pesiniyan (پەندی پێشینیان) - Rega Podcast

    Pendi Pesiniyan (پەندی پێشینیان) - Rega Podcast «پەندی پێشینیان» لە نووسینی مەسعوود رەشیدی. تۆمار و خوێندەنەوەی موشتاق فەیزیابی دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنینی، دیاکۆ گەرمیانی

  40. 53

    Moqbil: Jiyan Le Berzayi (موقبیل: ژیان لە بەرزایی)

    Moqbil: Jiyan Le Berzayi (موقبیل: ژیان لە بەرزایی) – Rega Podcast کورتەیەک لەسەر ژیان و بیرەوەیەکانی شاخەوانی کۆچ کردوو موقبیل هونەرپەژوو نووسینی دیاکۆ گەرمیانی پێداچوونەوەی ئەدەبی رەند زارعی تۆمار و ئامادە کردنی دیاکۆ گەرمیانی. سپاس و پێزانین بۆ ئەنوەر عەباسی و هەروەها ساسان سەمەدی کە لە بەرهەم هێنانی ئەو ئاڵقەیە یەارمەتیان داین.

  41. 52

    Qeiser (قەیسەر) – Rega Podcast

    Qeiser (قەیسەر) قەیسەر - لە نووسینی ئەنوەر عەباسی تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی دیزاین و تکنیک دیاکۆ گەرمیانی

  42. 51

    Peykerek Le Berd u Sehol (پەیکەرێک لە بەرد و سەهۆڵ) - Rega Podcast

    Peykerek Le Berd u Sehol (پەیکەرێک لە بەرد و سەهۆڵ) - Rega Podcast پەیکەرێک لە بەرد و سەهۆڵ لە نووسینی جەلیل رەحیمی وەرگیراو لە کتێبی دڵ چیە، لە کوێیە، چۆن کار دەکات دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانی تۆمار و خوێندنەوەی: موشتاق فەیزیابی

  43. 50

    Cemeri (چەمەری) - Rega Podcast

    Cemeri (چەمەری) - Rega Podcast «چەمەری» لە نووسینی جەلال مەلەکشا. چەمەر یان چەمەری شێوازێک لە مۆسیقایە کە لە کاتی شین و زاری دا دەژەنرێت. چەمەری زۆرتر لە ناوچەی کرماشان و ئیلام دا ھەیە. موسیقای ئەسەد رەزازی تۆمار و خوێندەنەوەی موشتاق فەیزیابی دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنینی، دیاکۆ گەرمیانی

  44. 49

    Tarike Bazar (تاریکە بازار) – Episode 1

    Tarike Bazar (تاریکە بازار) – Episode 1 تاریکە بازار لە نووسینی جەلیل رەحیمی وەرگیراو لە کتێبی دڵ چیە، لە کوێیە، چۆن کار دەکات دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانی تۆمار و خوێندنەوەی: موشتاق فەیزیابی

  45. 48

    Hesen Ser Sur (حەسەن سەر سوور) Rega Podcast

    Hesen Ser Sur (حەسەن سەر سوور) Rega Podcast حەسەن سەر سوور لە نووسینی جەلیل رەحیمی وەرگیراو لە کتێبی دڵ چیە، لە کوێیە، چۆن کار دەکات دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانی تۆمار و خوێندنەوەی: موشتاق فەیزیابی

  46. 47

    Dale Ker Xore (داڵە کەرخۆرە) Rega Podcast

    Dale Ker Xore (داڵە کەرخۆرە) Rega Podcast داڵە کەر خۆرە، لە نووسینی کەماڵ رەمەزانی وەرگیراو لە گۆڤاری فەرهەنگی کۆمەڵایەتی بەیان دیزاین دیاکۆ گەرمیانی تۆمار: موشتاق فەیزیابی

  47. 46

    Seydewan (سەیدەوان) - Rega Podcast

    سەیدەوان و چەند سێلفی لەگەڵ گۆڕە بێنازەکەی. ‎لە سەروبەندی دەهەمین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی بە دەستی گروپی تیرۆریستی د*ا*عش لە رۆژی ٣ ئاگۆستدا بە کورتە چیرۆکی «سەیدەوان و چەند سێلفی لەگەل گۆرە بێنازەکەی» لە نووسینی سەیوان سەعیدیان، ئەو ئازار و مەینەتیانەی کوردانی ئێزیدی تووشی بوون وەبیردێنینەوە. ‎لەسەر سایتی ڕێگا و تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی سەر بە ڕێگا دەتوانن گوێبیسی ئەو کورتە چیرۆکە بن.

  48. 45

    Talarî Ferheng (تالاری فەرهەنگ) – Rega Podcast

    Talarî Ferheng (تالاری فەرهەنگ) – Rega Podcast تالاری فەرهەنگ لەنووسینی پەروانە ئەحمەدێن وەرگیراو لە گۆڤاری بەیان خوێندنەوەی: دڵنیا سووڵتان پوور ئامادە کردنی موشتاق فەیزیابی دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانی

  49. 44

    Simko (سمکۆ) – Rega Podcast

    Simko (سمکۆ) – Rega Podcast سمکۆ سیاسییەکی گەوررە لە زەوییەکی بچووکدا! لە نووسینی عەبدولقادر شکاک وەرگیراو لە گۆڤاری بەیان دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانی تۆمار و خوێندنەوەی موشتاق فەیزیابی

  50. 43

    Hesen Zîrek (حەسەن زیرەک) – Rega Podcast

    Hesen Zîrek (حەسەن زیرەک) – Rega Podcast بیرەوەریەک وەک نۆستاڵژی لە حەسەن زیرەک لە نووسینی سەلام ئیسمائیل سۆرخ وەرگیراو لە گۆڤاری بەیان دیزاینێر و پێشکێشکاری تکنیکی دیاکۆ گەرمیانی تۆمار و دەنگ موشتاق فەیزیابی مۆسیقا ساسان سەمەدی

Type above to search every episode's transcript for a word or phrase. Matches are scoped to this podcast.

Searching…

We're indexing this podcast's transcripts for the first time — this can take a minute or two. We'll show results as soon as they're ready.

No matches for "" in this podcast's transcripts.

Showing of matches

No topics indexed yet for this podcast.

Loading reviews...

ABOUT THIS SHOW

بە خێر بێن بۆ گەنجینەی کورتە چیرۆکە کوردییەکانی ڕێگا!گوێبیستی کورتە چیرۆکی جۆراوجۆر ی نووسەرە بەتواناکانی کورد بە و ون بە لە جادووی وشەکاندا. بەم چیرۆکانە گەشتێک لێ دە بەرەو جیهانێکی سرنجراکێش و جیاواز.

HOSTED BY

Rega Podcast, Diyako Germiani. Moshtagh Feizyabi

CATEGORIES

URL copied to clipboard!