PODCAST · society
نوانە - Nwane
by Sia Nariman
نوانە پۆدکاستێکی تاکەکەسییە بە کوردی. گرنگی دەدەم بە بیروڕای خۆم و هاوڕێیانم، کە میواندارییان دەکەم.Keywords: nwane, nwana, sia, nariman, kurdish podcast
-
39
لەگەڵ ئاری محی الدین - نوانەیەک بە زنجیرە ی Pluribus شیکردنەوەیەکی ئەکادیمیانە ''سپۆیل!!!''
١.زنجیرەیەکی زانستی-خەیاڵی و سایکۆلۆژییە لەلایەن ڤینس گیلیگان (داهێنەری Breaking Bad) دروستکراوە و Rhea Seehorn ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. ٢. چیرۆک: باس لە داهاتوویەک دەکات کە تێیدا سیگناڵێکی نامۆ هەموو مرۆڤەکان دەبەستێتەوە بە یەک "هۆشی بە کۆمەڵ"ـەوە (Hive Mind) و هەمووان دڵخۆش و ئاشتیخواز دەبن. ٣. گرێی زنجیرەکە: کارۆڵ (ڕۆماننووسێکی ڕەشبین) تاکە کەسە کە بەرگریی هەیە و تێکەڵی ئەو هۆشە گشتییە نابێت. ٤. ململانێ: کارۆڵ دەبێت لە جیهانێکدا بژی کە هەمووان وەک "زۆمبی دڵخۆش" ڕەفتار دەکەن و دەیانەوێت ئەویش "چاک بکەنەوە" و بیخەنە ناو بەختەوەرییە زۆرەملێکەوە. ٥. بابەتی سەرەکی: زنجیرەکە پرسیار دەکات: ئایا بەختەوەری و ئاشتی شایەنی ئەوەن کە "ئازادیی تاک" و "خود"ی خۆمانی بۆ قوربانی بکەین؟ ٦. دروشمی زنجیرەکە: "خەمبارترین کەسی سەر زەوی، دەبێت جیهان لە دەستی بەختەوەری ڕزگار بکات.------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
-
38
ئەلفوبێی سینەما و نهێنی پشت خەڵاتەکان لەگەڵ ئاری محی الدین - نوانە پۆدکاست
* تێگەیشتن لە چەمکە سەرەتایی و بنچینەییەکانی سینەما.* خەڵاتە سینەماییەکان (وەک ئۆسکار و کان و...) چیین و گرنگییان چییە؟* پێوەرەکان بۆ دیاریکردنی "باشترینەکان" لەسەر çi بنەمایەکە؟* چۆن جیاوازی دەکرێت لە نێوان ئەکتەرێک کە شایەنی خەڵاتە و ئەوانی تر؟* سینەماتۆگرافی چییە و بۆچی یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی فیلم؟#نوانە #سینەما #دراما #کوردی ------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
-
37
لە کوێووە ئێمە دەزانین یا سەرچاوەکانی زانین چین | نوانە ١٤ | وەرزی ٣
لەگەڵ مامۆستا ڕزگار شەوکەت ئەمجارە لە بەشی دووەمی سەرچاوەکانی زانین قووڵ بووینەوە. هەروەها قوتابخانەکانمان ڕیزکردووە لەمسەری توندەوە بۆ ئەوپەڕی. هەتاکو دەگاتە قوتابخانەی مەعریفە لەلای تەیمییەکان (شێخی ئیسلام)#نوانە#پۆدکاست------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
-
36
ڕەتکردنەوەی هۆکارێتی/causality لەلای هیوم و ئەشعەرییەکان | نوانە ١٣ | وەرزی ٣
باسێکە لەسەر ڕەتکردنەوەی هۆکارێتی/السببية لەلای هیوم و ئەشعەرییەکان. تەماشاکردنی بیانووی هەردووکیان بۆ ئەم باسە. بە #کوردی لە #نوانە #پۆدکاست ------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
-
35
خڕە یا خۆفرۆشە؟ - بیانوی زانین لە نوانە ئەڵقەی ١٢ وەرزی ٣
هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لەوەی، کە زانین و بیانووەکەی لەلای خۆمان چۆنە؟ ئێمە چۆن بەڵگە بۆ زانینی خۆمان دێنینەوە؟------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
-
34
مەعریفەتناسی | ئێمە چۆن دەزانین؟ | بەشی یەکەم | نوانە ١١ | وەرزی ٣
بەشی یەکەم: سروشتی زانین (Nature of Knowledge)- گوزەرێکی خێرا لە زانینزانیدا بەشی یەکەم -ئایا هەرگیز لە خۆتت پرسیوە بنچینەی زانینەکانمان چییە؟ ئێمە چۆن دڵنیا دەبینەوە لەوەی کە دەیزانین ڕاستە؟ئەم ڤیدیۆیە گەشتێکی قووڵە بۆ نێو جیهانی "بیردۆزی زانین" یان ئەپستمۆلۆجی (Epistemology)، کە یەکێکە لە گرنگترین لقەکانی فەلسەفە. پێکەوە پێناسەی کلاسیکی زانین (باوەڕی ڕاستی بەڵگەدار) شی دەکەینەوە، ڕووبەڕووی "کێشەی گیتیر" دەبینەوە، و سێ قوتابخانە سەرەکییەکەی ئەم بوارە دەناسین: واقعیەت (Realism)، میسالی (Idealism)، و پراگماتیزم (Pragmatism).ئەگەر دەتەوێت تێگەیشتنێکی باشترت بۆ چەمکی زانین هەبێت و بناغەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەت بەهێز بکەیت، ئەم بەشە یەکەمە لەدەست مەدە.پێشەکی: ئێمە چۆن دەزانین؟ - پرسیاری سەرەکی: ئێمە چۆن دەزانین؟ - چییەتی زانین و نموونەکان. - کێشەی دڵنیایی لە زانین. - ناساندنی فەلسەفەی زانست (ئەپستمۆلۆجی).پێناسە و سەرچاوەکانی زانین - خستنەڕووی سەرچاوە و کتێبەکان. - کێشەی گیتیر (The Gettier Problem): ڕەخنە لە پێناسەی کلاسیکی زانین. - پێناسەی ستانداردی زانین (JTB): باوەڕی ڕاستی بەڵگەدار.قوتابخانە فەلسەفییەکانی زانین - ناساندنی سێ قوتابخانەی سەرەکی: واقعیەت، میسالی، پراگماتیزم. - قوتابخانەی یەکەم: واقعیەت (Realism) - واقعی سادە (Naive Realism). - واقعی ڕەخنەگرانە (Critical Realism). - بیردۆزی جۆن لۆک: تایبەتمەندییە سەرەکی و لاوەکییەکان. - قوتابخانەی دووەم: میسالی (Idealism) - بنەمای سەرەکی: واقیع لە مێشکدا بوونی هەیە. - نموونەی خەونی فەیلەسوفی چینی و فیلمی (The Matrix). - - قوتابخانەی سێیەم: پراگماتیزم (Pragmatism) - بنەمای سەرەکی: ڕاستی ئەوەیە کە "کاردەکات". - نموونەی گڵۆپی سووری ترافیک. - بەکارهێنانی پراگماتیزم بۆ تێگەیشتن لە چەمکەکان.ئەگەر ڤیدیۆکەتان بەدڵ بوو، لایکی بکەن و بۆچوونەکانتان لە کۆمێنت بنووسن. سەبسکرایبی کەناڵەکەمان بکەن بۆ ئەوەی بەشەکانی داهاتوو لەدەست نەدەن.#فەلسەفە #زانین #ئەپستمۆلۆجی #کوردی #فێرکاری #بیرکردنەوەی_ڕەخنەگرانە #پراگماتیزم #ڕیالیزم #ئایدیالیزم------کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/sianarimanبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
-
33
مریشکی من - پۆدکاستی نوانە ئەڵقەی ١٠ وەرزی ٣
چیرۆکێکی تەنزی وێژەی تورکییە، کە بۆ گەلانی خۆمان و حوکمڕانییەکانیان زۆر شیاوە. #نوانە#پۆدکاست#سیا----------------------------------------------------------YouTube: https://www.youtube.com/@SiaNarimanTelegram: https://t.me/sianarimanX: https://x.com/sianariman
-
32
کەی دەتوانین بڵێین "ئەمە هەڵەیە"؟ - نوانە ٩ وەرزی ٣
لە سەردەمی ئینتەرنێتدا هەموومان دەستمان بە زانیاری گەیشتووە، بەڵام ئایا ئەمە واتای ئەوەیە، کە دەتوانین ڕای خۆمان لەسەر هەموو بابەتێک بدەین؟ لەم بەرنامە ١٥ خولەکییەدا جیاوازی نێوان "زانین" و "شارەزایی" دەخەینەڕوو، سەیری ئەوە دەکەین، کە بۆچی پسپۆڕیتی گرنگە، و فێری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە دەبین. لە نموونەی دروستکردنی ماڵەوە تا تیۆریەکانی ئاینشتاین، ئەم پرسیارە گرنگە وەڵام دەدەینەوە: کەی دەتوانین گومان بکەین و کەی دەبێت گوێ لە پسپۆڕان بگرین؟ ..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
-
31
مێتافیزیک - زبڵی ئەقڵ یا کرۆکەکەی؟ - نوانە ٨ وەرزی ٣
لەم ئەڵقەیەدا لەگەڵ هاوڕێیەکی خەیاڵی بەناوی ''کاروان'' وتوێژی ڕا و دژی ڕاکەی دەکەین. کەناڵی نوانە لە تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcastبڵۆگی کەحلان: https://sia.chawg.org/..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane
-
30
ڕووکەشییەکان ''سەتحییەکان'' لەلای نیکۆلاس کار - نوانە ئەڵقەی ٦ وەرزی ٣
گەشتێکی خێرایە بەچەند هەڵەتی کتێبەکەی نیکۆلاس کاردا، کە بۆ ئینتەرنێت ئێمە گێلتر دەکات. بەستەری کتێبەکە: https://www.nicholascarr.com/?page_id=16nicholascarr/Nicholas_Carrs_The_Shallows.html..کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
-
29
منداڵانی گەڕەکەکەمان - نەجیب مەحفوز -- نوانە ئەڵقەی ٤ وەرزی ٣
لەم ئەڵقەیەدا دەچینە ناو جیهانی ڕۆمانی "منداڵانی گەڕەکەکەمان"ـی نەجیب مەحفوز، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات. ئەم ڕۆمانە میتافۆرییە/مانادانێکە، کە بە یەکێک لە شاکارەکانی وێژەی عەرەبی دادەنرێت، چیرۆکی گەڕەکێکی قاهیرە دەگێڕێتەوە کە لە لایەن کەسێکی بەناوی جەبلاوی بەڕێوە دەبرێت. هەروەها کورتەیەک لەسەر ژیانی و هۆکارەکانی تیرۆرکردنیڕۆمانەکە بە شێوەیەکی ڕەمزی باس لە مێژووی مرۆڤایەتی و پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خودا دەکات. لە ڕێگەی کەسایەتییەکانی وەک ئەدهەم، جەبەل، ڕیفاعە و قاسم، مەحفوز پرسیارە قووڵەکانی بوون، دادپەروەری و باوەڕ دەخاتە ڕوو. هەمان کات تەوژمی نوێی ئەو کاتەی میسر بۆ دەوڵەتی نوێ لەسەر بنەمای حوکمی خەڵک.لەم ئەڵقەیەدا باس لە لایەنە هونەری و فەلسەفییەکانی ڕۆمانەکە دەکەین. دەچینە ناو ئەو دونیا سەیرەی، کە مەحفوز خوڵقاندوویەتی، و لێکدانەوە بۆ ئەو هۆکارانە دەکەین، کە بوونە هۆی قەدەغەکردنی ڕۆمانەکە و هەڕەشەی کوشتن لەسەر نووسەرەکەی.تەوەرەکانی ئەم ئەڵقەیە:* شیکردنەوەی کورتی چیرۆکەکە بەبێ ئاشکراکردنی ناوەڕۆک* لێکدانەوەی واتا ڕەمزییەکانی ڕۆمانەکە* کاریگەری کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئاینی ئەم بەرهەمەبەستەری یوتوب: https://youtu.be/rH9Nx-5uAYE//کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane---------------------------------تویتەر و تێلیگرام: sianariman#کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
-
28
کلاوچییەکانی نوێگەریی و سەرسەرییەکانی تەکفیر - بیلال فەزڵ - نوانە ئەڵقەی ١ وەرزی ٣
00:00 پێشەکی 02:52 ناساندنی "بلال فضل" وەک وتارنووس و سیناریستێکی میسری. 06:06 شرۆڤەی دیاردەی "دوو فاقی" و "دەبڵ مۆڕاڵ" . 09:22 گفتوگۆکردن لەسەر مەفهومی ئازادی و لیبرالیزم. 22:25 ئاماژەدان بە گرنگیی ڕاستگۆیی و دژایەتیکردنی دوو فاقی. 28:29 ڕێگا چارە چییە؟ 32:15 باسکردنی دیاردەی تەکفیر. 51:22 کۆتایی کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman #کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
-
27
کتێبی ''ئەقڵانییەت'' ــی ستیڤن پینکەر - - نوانە ئەڵقەی ٢٢ وەرزی٢
ستيفن پینکەر زانایەکی زانستی دەماغە و مامۆستای زانستی دەروونیە لە زانکۆی هارڤەرد. بەناوبانگە بە شیکاری زانیاری و نووسینی کتێبی ئەو بوارە وەک *ڕەمکی زمان* و *ڕۆشنگەریی ئێستاا*. لە کتێبی *ئەقڵانییەت*. پینکەر هەوڵدەدات بیرکردنەوەی لۆژیکی و کارپێکردنی زانیاری سەرچاوەدار ڕوون بکاتەوە. باسی ئەوە دەکات چۆن توانیین بە تێڕامان و هەڵسەنگاندنی لۆژیکی وەڵامە چاکەکان هەڵبژێرین. بەستەری کتێب: https://www.amazon.com/Rationality-What-Seems-Scarce-Matters/dp/0525561994 .. کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman #کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
-
26
ڕەوشت دوای کانت بۆ ئەمڕۆ - نوانە ئەڵقەی ٢١ وەرزی٢
لەم ئەڵقەیەدا لەسەر هەموو قوتابخانەکانی ڕەوشت لە ئیمانوێل کانتەوە بۆ جۆنت ستیوارت میل و ئەمڕۆی جیهان. هەروەها خستنەپێشی گرێکوێرەی شەمەندەفەرەکە trolley problem وەکو سەنگی مەحەک بۆ هەر شێوە و شیکارێک. کلیلەوشە: سیا نەریمان، نوانە، پۆدکاست، کوردی sia nariman, nwane --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sianariman #کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
-
25
ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان- نوانە ئەڵقەی٢٠وەرزی٢
پۆدکستی نوانە؛ ڕەوشت و ئاکار لەلای مەولانا دەیڤد هیوم و توێژینەوەی ئەوڕۆ جێفری کاپڵان. بە ڕاژەی هەردوو مامۆستای ئازیز لە کوردستانەوە. بۆ بینینی ئەڵقەی تر لەسەر هیوم و ڕەوشت، تکایە سەردانی ئەڵقەی (هیوم و ڕەوشت لە کۆبانێ و غەزە)بکە. - هاوار بەرزنجی - ڕزگار شەوکەت - سیا نەریمان --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman هەموو بەستەر و کەناڵکانی سیا نەریمان: https://linktr.ee/sianariman #کتێب #podcast #کوردستان #history #نوانە #هیۆم #فەلسەفە
-
24
بنەچەی مەعریفە و فەلسەفەی ئەزموونگەریی لەلای جۆن لۆک - نوانە ئەڵقەی١٩وەرزی٢- سیا نەریمان
جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بناغەکانی فەلسەفەی ئەزموونگەریی و ڕێڕەوی زانستی هەبوو. ئەو پێی وابوو، کە ئێمە وەکو کاغەزێکی سپی لەدایک دەبین. بەڵام ئەزموون لە ڕێگەی هەستەکانەوە پڕی دەکاتەوە. هەمان کات دژی زانینی زگماک یا ڕەمک بوو لە مرۆڤدا. بەستەری کتێبەکەی Essay Concerning Human Understanding: http://www.philotextes.info/spip/IMG/pdf/essay_concerning_human_understanding.pdf --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman
-
23
بنەچەی لیبرالیزم و سەرەتای عەلمانییەت لەلای جۆن لۆک - نوانە ئەڵقەی١٨ وەرزی٢- سیا نەریمان
جۆن لۆک (١٦٣٢-١٧٠٤)، فەیلەسوفێکی سیاسی ئینگلیزی بوو، کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بناغەکانی دیموکراسی نوێ هەبوو. لۆک باوەری وا بوو مرۆڤ هەموو مافە سروشتییەکانی لە ڕەچەڵەکەوە هەیە، وەک مافی ژیان، ئازادی و خاوهدارێتی. ویستی حکومەت بە رێککەوتنی مرۆڤایەتی دەدرێت بۆ پاراستنی ئەم مافانە لە چوارچێوەی پەیمانی کۆمەڵایەتیدا. لۆک دەیوت، ئەگەر حکومەت مافەکانی خەڵکی نەپاراست، خەڵک مافیان هەیە بەرامبەر بەرگری لە خۆیان بکەن و حکومەتی نوێ دروست بکەن. بە واتایەکی تر مافی شۆڕش و ڕاپەڕین بناغەیەکی ڕەسەنە. بەستەری کتێبەکەی: https://www.yorku.ca/comninel/courses/3025pdf/Locke.pdf --------------------------------- تویتەر و تێلیگرام: sianariman
-
22
پۆدکاستی نوانە | دەروونشیکاری جەماوەری گۆستاف لۆبۆن | ئەڵقەی١٧ وەرزی٢
ئەمجارە نوانەیەکی کورتە بەسەر هەندێک لە خاڵە گرنگەکانی ''دەروونشیکاری جەماوەر''ـی نوسەر و فەیلەسوفی فەرەنسی گۆستاف لۆبۆن(١٨٤١-١٩٣١). لەگەڵ هەندێ نمونەی ئەم سەردەمە و بەتایبەت دۆخی کوردستان. پزیشک و مێژوونووسی فەرەنسی • لە پارێزگای نۆگەرس-لۆرۆترو، (فەرەنسا) لەدایک بووە، لە پارێزگای مارنێ لا کوکێت، (فەرەنسا) کۆچی دوایی کردووە. • پزیشکی خوێندووە و لە ئەوروپا و ئاسیا و باکووری ئەفریقا کاری کردووە. • حەزی لە پزیشکی دەروونی بووە و کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی کاریگەری لەسەر ڕەفتاری گروپی و کولتووری باو و ئامرازەکانی کاریگەری لەسەر قەرەباڵغی بەرهەمهێناوە، ئەمەش وایکردووە توێژینەوەکەی ببێتە ئاماژەیەکی جەوهەری لە بواری دەروونناسی و لە نێو توێژەرانی میدیا لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا. • لەسەر شوێنەوار و ئەنترۆپۆلۆژی، هەروەها لەسەر شارستانیەتی ڕۆژهەڵات نووسیویەتی. یەکێکە لە فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی ڕۆژئاوا و یەکێکە لەوانەی کە ستایشی نەتەوەی عەرەب و شارستانیەتی ئیسلامی دەکات، بە پێچەوانەی زۆربەی مێژوونووسانی ئەوروپی، بەو پێیەی پێی وابوو شارستانیەتی ئیسلامی باڵادەستی بەسەر جیهانی ڕۆژئاوادا هەیە. بەستەری کتێبەکە: https://socialsciences.mcmaster.ca/econ/ugcm/3ll3/lebon/Crowds.pdf -- تویتەر و تێلیگرام: sianariman #نوانە #کوردستان #کتێب #جەماوەر
-
21
هەڵەوێژی ژیربێژی logical fallacies | پەڕینەوە بۆ ئەنجام Begging the Question | سیا نەریمان
زنجیرەی هەڵەگێڕی ژیربێژی |logical fallacies | المغالطات المنطقية بەشی یەکەم: Begging the Question | پەڕینەوە بۆ ئەنجام بۆ زیاتر بەرچاوڕوونی: https://en.wikipedia.org/wiki/Begging_the_question #podcast #نوانە #کوردستان #fallacy #مغالطة #هەڵەگێڕی #لۆژیک --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
-
20
پۆدکاستی نوانە | دوای شکستی دەوڵەتی ئاینی و مۆدێرن، چیمان هەیە؟ | ئەڵقەی١٦ وەرزی٢
وەکو دەردەکەوێت لەم ڕۆژانەدا ئەو بنەما سەرەکیانەی وەکو ڕەوشتی باشە بۆ تاک و کۆی سیستەمی دەوڵەت نادروست یاخود ناقوڵا کەوتۆتەوە. لەم ئەڵقەیەی نوانە دەربارە کێشەکانی ڕێڕەوە ڕەوشتییەکان تاکو ئێستا و چەمکی بەرژەوەندی گشتی وەکو چارە خراونەتە ڕوو. #نوانە #کوردستان --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
-
19
پۆدکاستی نوانە | فاشیزمی دوو گۆڵی | سیا نەریمان - بڕوا عەلادین | ئەڵقەی١٥ وەرزی٢
لەم ئەڵقەیە باس لەوە کراوە بیرۆکەی پۆدکاست یەکێکە لە بیرۆکە سەرکەوتووەکان بۆ گەیاندنی پەیامەکانتان. هەروەها بۆ ئەوەی ڕاستەخۆ دەربڕی ڕای تایبەتی تۆ بێت. لە بەشی دووەم باس لە مێژووی بەکارهێنانی فاشیزم لە ناو یاری تۆپی پێ. ئەوەش خراوەتە بەرباس کەوا لە دۆخێکی وا چۆن مامەڵە بکەین. سەرەتا: 00:00 بیرۆکەی پۆدکاست: 2:18 فاشیزمی دوو گۆڵی: 19:10 لە #نوانە بە #کوردی --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
-
18
نێت وەکو حەوشەی دواوە - نوانە ئەڵقەی١٤ وەرزی٢
لەم ئەڵقەیەدا باسی گوێگر/بینەر لەسەر نێتمان کردووە بۆ تۆی خاوەن بەرهەم. چەند جۆرن و چەندیان دابەش دەبن بۆ بەشێکی بچووکتر. پاشان باسی ئەو گوێگرانەی، کە نێت بە حەوشەی ماڵی خۆیان یا دواوە دەزانن لە #نوانە بە #کوردی --------------------------------- https://podcasters.spotify.com/pod/show/sianariman Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
-
17
سێ جۆرەکەی جوان و نابووت ''تحسین تقبیح'' لە هەر سێ قوتابخانەکانەی ئسوڵ(چاککراو) - Nwane
لەم ئەڵقەیەدا دەمانەوێت باسی هەر سێ خاڵەکەی هەر سێ ڕێڕەوەکەی ئسوڵ بکەین، کە بریتین لە ئەشعەری، ماتوریدی و موعتەزیلە. پاشان خاڵی جیاوازی و کێشەکانیان لەهەر ڕوویەکەوە. کلیلەوشەکان: نوانە، ئیسلام، لاهوت، مەسیحی، جولەکە. Nwane, Nawna, Sia Nariman --------------------------------- Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
-
16
حوکمە ئەقڵییەکان، ناوەڕۆک و ڕیشەی لەگڵ زانستدا - نوانە ڕزگار شەوکەت - Nwane
نوانەیەکی خێرایە بەسەر چەمک و ناوەکان چۆن پەرەی سەندووە لەگەڵ زانستی قسەدا ''علم الكلام''. بە بەشداری مامۆستا ڕزگار شەوکەت و کۆمەڵێک هاوڕێ لە کڵەبهاوز و ماڵی پەیڤەکان بەتایبەت ڕۆزا خان و کاک سۆران. کلیلەوشەکان: نوانە، ئیسلام، لاهوت، مەسیحی، جولەکە. Nwane, Nawna, Sia Nariman---------------------------------Twitter & Telegram: sianarimanFacebook: sianariman2024
-
15
بەڵگەی ڕوودان ''حدوث'' و ڕیشەی ''علم الكلام''- نوانە لەگەڵ موحسین بورهان و ڕزگار شەوکەت
سەرەتایەک بە دەستپێکی قسەکەران ''متكلمين'' و پاشان بەکارهێنانی بەڵگەی ڕوودان و کێشەکانی لەڕووی زانستی و فەلسەفییەوە. لەگەڵ مامۆستا موحسین بورهان و مامۆستا ڕزگار شەوکەت. --------------------------------- Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
-
14
کتێبە نوێکەی برایان کڵاس - بەخت Fluke- نوانە ئەڵقەی١٣ وەرزی٢
نوانەیەکی خێرایە بەسەر کتێبە نوێکەی دکتۆر برایان کڵاس دەربارەی ڕۆڵی بەخت لەگەڵ کردەوە و کاتدا بۆ بەردەوامبوون و ئاڕاستەگۆڕینی ڕووداوەکان. بەستەری کتێبەکە: https://brianpklaas.com/fluke --------------------------------- Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
-
13
لە پەراوێزی ''کۆیلایەتی خۆبەخش''ــی دولا بویسێ - نوانە وەرزی٢ ئەڵقەی١٢
نوانەیەکی خێرایە لەگەڵ تێبینی و سەرنجی باسی هەمان بابەت بە #کوردی. دەربارەی ئەوەی چۆن مرۆڤ کۆیلایەتی وەکو بەڵا توشی خۆی کردووە. بە شێوەیەک. کە دەرچوون و هەڵسوکەوتی ئازادی یا سەربەخۆیانەی بیربردۆتەوە. بەستەری کتێب: https://oll.libertyfund.org/titles/kurz-the-discourse-of-voluntary-servitude --------------------------------- Twitter & Telegram: sianariman Facebook: sianariman2024
-
12
حوکمە ئەقڵییەکان - نوانە - وەرزی٢ ئەڵقەی١١
سێ پایەی گرنگی ئەقڵین یاخود حوکمین و لەوێوە سەرەتاکان دەبێت دروست بن بۆی. کە بەکوردی دەکەنە مەحاڵ، شیاو و دەبێت هەبێت (واجب الوجود). لە یوتوب: https://youtu.be/yqPykPKADto ......................................... ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ تویتەر: / sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast #کوردی #نوانە #زانست #فەلسەفە
-
11
جوان و نابووت لە ئسوڵدا (تحسین تقبیح) لە نێوان مەزهەبەکان- نوانە - وەرزی٢ ئەڵقەی١٠
هەوڵدان بۆ جیاکردنەوەی ناشرین و جوان یان کامە چاکە و کامە خراپە پرسێکی ڕەسەن و کرۆکییە لە ئاینەکاندا و بەتایبەت #.ئیسلام یاخود پایەیەکی گرنگی خوداناسی و ئیلاهیات و زانستی قسەیە(علم الكلام). لە یوتوب: https://youtu.be/DMF-p0-qsVI .........................................ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/تویتەر: / sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast#کوردی #نوانە #زانست #فەلسەفە
-
10
بەڵگەی بەئامانجەوەی ئیمامی غەزالی - نوانە - وەرزی٢ ئەڵقەی٩
مێژووەکەی لە یۆنانی کۆنەوە وەکو خودا و وەگەڕخەڕی تاباز بەبێ ئەوەی ئاین یا پەیامبەری هەبێت. هاتنی غەزالی و گۆڕینی بەڵگەکان و لای تۆماس ئێکوینی. ڕووکارکێشانی ژیرانە intelligent design ڕێکخستنی ورد fine tuning لەسەر یوتوب: https://youtu.be/xfOfgIhvJa4 ......................................... ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ تویتەر: / sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast #کوردی #نوانە #زانست #فەلسەفە
-
9
زانست چی نازانێت؟ کارل پۆپەر - نوانە - وەرزی٢ ئەڵقەی٨
کورتەیەکە دەربارەی کێشەی ئستیقرا لەلای دەیڤد هیوم، پاشان ئەڵقەی ڤییەننا و لە کۆتایدا کارل پۆپەر و پرەنسیپی هەڵەگرتن/بەناڕاستکردنی هەنگاوەکانی زانست. هەمان ئەڵقە لەسەر یوتوبی خۆم: https://youtu.be/AViJoMtKghU ......................................... بەستەرە گرنگەکانی ئەم ئەڵقەیە: کتێبەکەی کارل پۆپەر: https://www.degruyter.com/document/doi/10.1524/9783050063782/html?lang=de بڵۆگی لایەق: https://layik.wordpress.com/ بڵۆگی ئاسۆ: https://asohatem.wordpress.com/ ------------------------- ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ تویتەر: https://twitter.com/sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast #کوردی #نوانە
-
8
بنچینە ئەقڵییەکان وەکو سەرەتا - نوانە وەرزی٢ ئەڵەقەی٧
سەرەتایەکە لەسەر بنەما ئەقڵییەکان laws of thought و بەزمانێکی سەرەتایی. ------------------------- ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ تویتەر: https://twitter.com/sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast #کوردی #نوانە
-
7
چوار بتەکەی بەردەم زانین - فرانسیس بەیکۆن - نوانە وەرزی٢ ئەڵەقەی٦
نوانەیەکە بەسەر چوار بتەکەی بەردەم تێگەیشتنی مرۆڤ لەلای فەیلەسوف فرانسیس بەیکۆن (١٥٦١ ٠ ١٦٢٦) بەستەری کتێب: https://oll.libertyfund.org/title/bacon-novum-organum ------------------------- ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ فەیسبووک: https://www.facebook.com/sianariman2023 تویتەر: https://twitter.com/sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast
-
6
چۆن دەزانین و فێردەبین - دەیڤد هیوم - نوانە - وەرزی٢ ئەڵقەی٥
نوانەی سێیەمە لەسەر بەشێکی تر لە کتێبی ''لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی تێگەیشتنی مرۆڤ''ــی فەیلەسوفی مەزن دەیڤد هیوم. بەدەوری چۆنییەتی فێربوون و چۆن دەگاتە ئەقڵمان وەکو زانین/مەعریفە. بەستەری پەرتووک: https://www.gutenberg.org/files/9662/9662-h/9662-h.htm ------------------------- ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ فەیسبووک: https://www.facebook.com/sianariman2023 تویتەر: https://twitter.com/sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast
-
5
ڕەوشت لە کۆبانێ و غەزە - دەیڤد هیوم - نوانە - وەرزی٢ ئەڵقەی٤
بەشێکی کورتە لەسەر کتێبی (لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی پرەنسیپەکانی ڕەوشت) و بەستنەوەیان بەم ڕووداوانەی کۆبانێ و غەزەوە. بەستەری کتێب: https://www.gutenberg.org/files/4320/4320-h/4320-h.htm -------------------------------------------------------- ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ تویتەر: https://twitter.com/sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast
-
4
هەڵسەنگاندنی موعجیزە - دەیڤد هیوم - نوانە - وەرزی٢ ئەڵقەی٣
کورتەیەکە دەربارەی بەشی دووەم لە کتێبی (لێکۆڵینەوەیەک لە هزری ئینسان) بەناوی موعجیزەکان و چۆنییەتی خەمڵاندنی لە #نوانە بە #کوردی بەستەری کتێبەکە: https://www.gutenberg.org/files/9662/9662-h/9662-h.htm#section10 -------------------------------------------------------- ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ تویتەر: https://twitter.com/sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast
-
3
فەتوای ماردینی - ئیبن تەیمیە - نوانە - وەرزی٢ ئەڵقەی٢
نوانەیەک بە مێژووی ژیانی شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە. هەمان کات چوونە سەر باسی دوو چەمکی گرنگ لە ژیان و پاشهاتەکانی فەتوا و ڕایەکانی لەمڕۆدا. ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ تویتەر: https://twitter.com/sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast
-
2
بەڵگەی ڕاستگۆکان - ئیبن سینا - نوانە - وەرزی٢ ئەڵقەی١
یەکەم ئەڵقەی وەرزی دووەمە لە پۆدکاستی نوانە، دوای چەندین ساڵ دابڕان. کورتەیەکە لەسەر بەڵگەی ڕاستگۆکانی (برهان الصديقين) ئیبن سینا، کە کاریگەرییەکی یەکجار دیاری هەیە. ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ تویتەر: https://twitter.com/sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast
-
1
پۆدکاستی نوانە - پەرەسەندن - وەرزی١ ئەڵقەی١
لە یەکەم ئەڵقەی نوانەدا لەسەر چەمکی پەرەسەندن لەلای چارلس داروین و کێشەی دینی و دژەدینەکان قسەم کردووە. ------------------- ماڵپەڕ: https://sia.chawg.org/ فەیسبووک: https://www.facebook.com/sianariman2023 تویتەر: https://twitter.com/sianariman تێلیگرام: https://t.me/nwanepodcast
We're indexing this podcast's transcripts for the first time — this can take a minute or two. We'll show results as soon as they're ready.
No matches for "" in this podcast's transcripts.
No topics indexed yet for this podcast.
Loading reviews...
Loading similar podcasts...