PODCAST · news
چاوی واشنتن - Voice of America
by VOA
Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries
-
250
مافەکان لە سوریای شەرعدا، سوریا لە سیاسەتی ئەمەریکادا - ی مانگی سێ ١٤, ٢٠٢٥
دوابەدوای شەڕەکانی لازقییە و شوێنەکانی تری سوریا، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دروستبووە لەسەر ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێکی سەرتاسەری ناوخۆیی لە سوریای بەشەڕ وێرانبوودا. ئەمەریکا و وڵاتانی تری جیهانیش سەرکۆنەی ئەو شەڕانە دەکەن و داوای پاراستنی مافی کەمایەتییەکان دەکەن بە عەلەوییەکانیشەوە.
-
249
چاوی واشنتۆن: پەیامی ئۆجەلان بۆ ئاشتی، وتاری ساڵانەی سەرۆکی ئەمەریکا - ی مانگی سێ ٠٧, ٢٠٢٥
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی و چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیادا. *وتاری سەرۆک دانۆڵد ترامپ لەبەردەم هەردوو خانەی کۆنگرێسی ئەمەریکادا.
-
248
ئێران و بەرەنجامی شەڕانگێزییەکانی، ئێران لە کۆنگرەی کۆنەپارێزانی ئەمەریکادا - ی مانگی دوو ٢٨, ٢٠٢٥
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ * دابەشبوونەکانی ناو ئێران هەروادێ و زیاتر دەبن هەوڵەکانیش بۆ دەربازبوون لەو ئاڵۆزیانە بوونەتە ناکۆکی زیاتر لەناو ڕژێمی ئێراندا. * لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆنەپارێزانی ئەمەریکادا جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی ڕەفتار و سیاسەتەکانی ئێران دەکرێت.
-
247
جیاوازییەکانی سوریای ژێر هەژموونی ئێران لەگەڵ سوریای ژێر هەژموونی تورکیا چین؟ ئایا کورد لەو وڵاتە دەتوانێت مافەکانی خۆی دەستەبەر بکات؟ - ی مانگی دوو ٢١, ٢٠٢٥
لەبەرنامەی چاوی واشنتنی ئەم هەفتەیە لە بەشی یەکەمدا ئیرینا سوکرمان، شیکەرەوەی ئاسایشی نیشتمانی و لەبەشی دووهەمیشدا، سیروان قچۆ لە دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە داهاتووی سوریای نوێ وەڵامی پرسیارەکانی بەڵێن ساڵح دەدەنەوە.
-
246
پلانی ترامپ لە غەززە و هەڵوێستی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەرامبەر بە ئێران - ی مانگی دوو ١٤, ٢٠٢٥
سەرۆک ترامپ ڕایگەیاندووە پلانەکەی بۆ ڕادەستکردنی کۆنترۆڵی غەززە بە ئەمەریکا کۆتایی بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەهێنێت. هەروەها سیاسەتی ئەوپەڕی فشاری بۆ سەر ئێران گرتەوەبەر. کاریگەرییەکانی ئەم هەنگاوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چین؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لە چاوی واشنتنی ئەم هەفتەیە ببینن.
-
245
پرسی بڕینی یارمەتییە دەرەکییەکانی ئەمەریکا و کاریگەرییەکانی بەسەر دامەزروە مرۆییەکان لە سەرانسەری جیهان - ی مانگی دوو ٠٧, ٢٠٢٥
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی چاوی واشنتۆن دوو بابەت لەخۆ دەگرێت. بەشی یەکەم پرسی ڕاگرتنی یارمەتییە دەرەکییەکانی ئەمەریکا و کاریگەرییەکانی بەسەر دامەزروە مرۆییەکان و لە بەشی دووهەمیشدا تیشک دەخریتە سەر مێژووی دەزگای ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.
-
244
مەترسی میلیشیاکانی عێراق، کۆچبەری و ئابوری لە سیاسەتی ئەمەریکادا - ی مانگی یهک ٣١, ٢٠٢٥
لە چاوی وواسنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *هێزی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراقدا دوای ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. *ناردنەوەی کۆچبەران لە ئەمەریکا و سیاسەتی یارمەتییەکانی ئەمەریکا بۆ وڵاتان.
-
243
کورد و ئاشتی لە تورکیادا، بەڕێوبەرایەتی نوێی ئەمەریکا - ی مانگی یهک ٢٤, ٢٠٢٥
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا و ئەگەرەکانی ئەو پرۆسەیە. *بڕیارەکانی سەرۆکایەتی بەڕێبەرایەتییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ.
-
242
پشتیوانی ئیسرائیل لە کورد لە سوریادا، بەڕێوبەرایەتی نوێی ئەمەریکا - ی مانگی یهک ١٧, ٢٠٢٥
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *ئیسرائیل پشتیوانی بۆ کورد لە سوریادا ڕادەگەیەنێت و تورکیاش هەڕەشە دەکات. *پرۆسەی پەسەندکردن و متمانەدان بە ئەندامانی کابینەی نوێی دانۆڵد ترامپ.
-
241
ئێران دوای ڕوخانی ئەسەد، سزاکانی قەیسەر لەسەر سوریا - ی مانگی یهک ١٠, ٢٠٢٥
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *ڕۆڵی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاش وەدەرنانی لە سوریادا. *هێورکردنەوەی سزاکان لەسەر سوریا.
-
240
کورد لە سوریای نوێدا، کارتەر 39هەمین سەرۆکی ئەمەریکا - ی مانگی یهک ٠٣, ٢٠٢٥
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *کورد لە هاوکێشە نوێیەکانی سوریای پاش دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد. *جیمی کارتەر، ژیاننامەی سەرۆکایەتی و پاش سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
-
239
ئایندەی سوریا، مافی کورد و کەمایەتییەکان لە سوریادا - ی مانگی دوازده ٢٧, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *ئایندەی سوریا پاش کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد. *لە واشنتۆن، هەروادێ دەنگەکان بڵند دەبن بۆ داکۆکی لە مافەکانی و کورد و کەمایەتییەکان لە سوریای نوێدا.
-
238
عێراق و ئەگەرەکانی دوای سوریا ، دانۆڵد ترامپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا - ی مانگی دوازده ٢٠, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *کاریگەرییەکانی ڕووداو و ئاڵوگۆڕەکانی سوریا لەسەر عێراق. *کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا.
-
237
کۆتایی فەرمانڕەوایەتی بنەماڵەی ئەسەد و مافی کەمایەتییەکان لە سوریادا - ی مانگی دوازده ١٣, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *ڕوخاندنی فەرمانڕەوایەتی بنەماڵەی ئەسەد لە سوریادا. *پاراستنی مافی کەمایەتییەکان لە سوریای دوای ئەسەددا.
-
236
لێکەوتەکانی قەیرانی سوریا و سیاسەتی دەرەوەیی بەڕێوبەرایەتی نوێی ئەمەریکا - ی مانگی دوازده ٠٦, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *هێرشی جیهادی و تەکفیرییەکان لە سوریادا و ئەگەرەکانی گۆڕانی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. *بەڕێوبەرایەتی نوێی دانۆڵد ترامپ و گۆڕینی سیاسەتی دەرەوەیی.
-
235
عێراق لە بەڕێوبەرایەتییەکەی دانۆڵد ترامپدا، توندوتیژیی دژی ژنان لە ئەمەریکا - ی مانگی یازده ٢٩, ٢٠٢٤
لەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *بەڕێوبەرایەتی نوێی دانۆڵد ترامپ و سیاسەتەکانی لە هەمبەر عێراقدا. *ستراتیژیەتی ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان و کچان دەکرێن.
-
234
بەڕێوبەرایەتی نوێی ئەمەریکا و ئێران، گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەمەریکا - ی مانگی یازده ٢٢, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *نیگەرانی و دڵەڕاوکێی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای سەرکەوتنی داۆڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکاندا. *ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە ئەمەریکادا پاش هەڵبژاردنەکەی 5ی مانگی 11ت سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
-
233
چاوی واشنتن: هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا - ی مانگی یازده ١٩, ٢٠٢٤
جیاوازییەکی سەرەکی هەڵبژاردنەکەی 2020 و 2024ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دەنگی ستانە یەکلاکەرەوەکان بوو. *نیوەی زیاتری دانیشتوانی شاری دێربۆن لە ستانی میشیگن، عەرەبی موسڵمانن و بە تێکڕا دەنگ بە دانۆڵد ترامپ درابوو.
-
232
چاوی واشنتۆن - ی مانگی یازده ١٥, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا باس لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەکرێت لە پەیوەندی بە سیاسەتە ناوخۆیی و سیاسەتە دەرەوەییەکانیشەوە لە چوار ساڵی داهاتوودا.
-
231
چاوی واشنتۆن: تورکیا و کورد و ئاشتی - ی مانگی یازده ٠٨, ٢٠٢٤
گەڕێکی تری پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا، هەر زوو بووە سەردێڕی هەواڵ و دەیان شیکردنەوە و ڕاڤەکردنی بۆ کرا. زیاتر لە چل ساڵە شەڕێکی قورس لە نێوام تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستاندا هەیە و دەیان هەزار کەس لەم شەڕەدا کوژراون و بریندارن.
-
230
ئێران و شەڕی ئیسرائیل، بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی یازده ٠٢, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیسرائیل. *ئامادەکارییە ئاسایشییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
-
229
چاوی واشنتن: کوژرانی یەحیا سینوار و پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا - ی مانگی ده ٢٥, ٢٠٢٤
لە بەشی یەکەمی بەرنامەی ئەم هەفتەیەدا کوژرانی یەحیا سینوار و قۆناغێکی نوێی قەیرانە ناوچەییەکان بە بەشداری دکتۆر سولەیمان ئۆزرەن پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخرێتە بەر باس و لە بەشی دووهەمیشدا پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا باس دەکرێت.
-
228
عێراق لە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سیستەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی ده ١٨, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *عێراق و ئەگەری بوونی بە بەشێک لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. *دەنگدانی نوێنەران لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.
-
227
شەڕی غەززە و لێکەوتەکانی، کۆچبەریی لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ئەمەریکادا - ی مانگی ده ١١, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *ساڵێک بەسەر شەڕی غەززە و لێکەوتەکانیدا تێدەپەڕێت و تروسکاییەکیش بۆ ئاگربەستێکی کاتیش نابینرێت. *هێرس و ترامپ، جەخت لە سیاسەتەکانی خۆیان دەکەنەوە بۆ کۆچ و کۆچبەریی لە ئەمەریکادا.
-
226
چاوی واشنتۆن: کوژرانی نەسروڵا و پرسی هەڵبژرادنی ئەمەریکا - ی مانگی ده ٠٤, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *کوژرانی حەسەن نەسروڵا و شییانی پەرەسەندنی زیاتری شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. *وتووێژی ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕووی هەردوو کاندیدی کۆماریی و دیموکرات بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا.
-
225
چاوی واشنتۆن: پەرەسەندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست - ی مانگی نۆ ٢٨, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *درێژە کێشانی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڕەشەکانی ئێران و حزبوڵا. *دەنگدەرانی موسڵمان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.
-
224
چاوی واشنتن: چەک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی نۆ ٢١, ٢٠٢٤
*لەو ستانانەی یاسای پاراستنی کۆمەڵگەکان لە توندوتیژییەکانی چەک، تیایاندا جێبەجێکراوە ڕێژەی توندوتیژییەکان و تەنانەت ڕێژەی خۆکوشتنیش کەمتربوونەتەوە. *لەناو کۆمەڵگەی ئەمەریکاشدا دابەشبون هەیە لەسەر پرسی چەک. *لای دەنگدەرانی ئەمەریکا، بابەتی ئابوری فاکتەری یەکەمە لەم هەڵبژاردنەدا نەک بابەتی چەک.
-
223
هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا - ی مانگی نۆ ٢٠, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *تورکیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا هاوکاتی بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان. *دۆسێی چەک یەکێکە لە بابەتە گرنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا
-
222
ڕەوشی مرۆیی لە کەرتی غەززە، دوا پێشهاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی نۆ ١٩, ٢٠٢٤
هاوکاتی ئەوەی هەریەک لە میسر و قەتەر و ئەمەریکا پێکەوە هەوڵ دەدەن ئیسرائیل و حەماس بە ئاگربەستێک بگەیەنن، ڕەوشی مرۆیی لە کەرتی غەززە هەتا دێت بەرەو خراپتر دەچێت. قوتەیبە ئەلئدلبی، شارەزای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوەندی ئهتلانتیـک کۆنسڵ له واشـنتۆن لەم بارەیەوە دەدوێت.
-
221
چاوی واشنتۆن: تێرۆریزم لە جیهاندا - ی مانگی نۆ ١٣, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ *ساڵیادی هێرشەکانی 11ی سەپتێمبەر و ڕۆڵی ئیسلامی میانڕەو. *یەکەم وتووێژی ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕووی نێوان کامڵا هێرس و دانۆڵد ترامپ.
-
220
ئێران لە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی نۆ ٠٧, ٢٠٢٤
*لەگەڵ هەوڵەکاندا بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێران بەردەوامە لە سیاسەتە شەڕانگێزییەکانیدا. *کۆماریی و دیموکراتەکان نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن لەسەر بێگەردیی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
-
219
چاوی واشنتۆن: هەوڵەکانی ئێران بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا - ی مانگی ههشـت ٢٤, ٢٠٢٤
بەپێی ڕاپۆرتی دەزگا زانیارییەکانی ئەمەریکا، ئێران هەوڵ دەدات لە ڕێگەی جموجۆڵەکانی سەر ئنتەرنێت، لەوانە هاککردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست دەستوەردان بکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا. پرۆفیسۆر دڵشاد عوسمان، شارەزای بواری ئنتەرنێت لە بەرنامەی چاوی واشنتن باس لەم بابەتە دەکات.
-
218
کاریگەری گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی ههشـت ١٧, ٢٠٢٤
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و لێکەوتەکانی بوونەتە یەکێک لە بابەتەکانی جێی پرسیار لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. بۆ شرۆڤەکردنی ئەم بابەتە، میوانداری ئەم بەڕێزانە کرا: کارمەران کوردی، چالاکوانی کوردی لە ناشڤیلی ویلایەتی تێنسی. جەنگ ساکنج، لێکۆڵەر و شارەزای سیاسەتی ئیسرائیل.
-
217
هەتا چەند مەترسی هەیە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراونتر ببێت؟، دەستنیشانکردنی تم واڵز لەلایەن کامڵا هێرس - ی مانگی ههشـت ١٠, ٢٠٢٤
لە پاش کوشتنی ئیسماعیل هەنییە و فوئاد شوکر، فەرماندەی حزبوڵڵا و هەروەها لێدوانێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەتا چەند بۆی هەیە ئەو لێدوانە و ڕووداوانە ببنە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕێکی گەورەتر لە ناوچەکەدا؟ هۆکارەکان چی بوون وەهای لە کامڵا هێرس کرد لە نێو هەموو دیموکراتەکاندا تم واڵز وەک جێگری خۆی هەڵبژێرێت؟
-
216
چاوی واشنتۆن: کۆمەک و یارمەتییەکانی ئەمەریکا بۆ ئێزدییەکان، هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی ههشـت ٠٢, ٢٠٢٤
هاوکاتی تێپەڕبوونی دە ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی ئێزدییەکان بە دەستی داعش، ئەمەریکا جارێکی دیکە دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر یارمەتیدانی ئێزدییەکان. هەردوو پارتی دیموکرات و کۆماری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن چڕتردەکەنەوە، بەو هیوایەی پشتیوانییەکی زیاتر بەدەستبهێنن.
-
215
سوریا لە هاوکێشەی سیاسی تورکیادا، دیموکراتەکان دوای کشانەوەی بایدن - ی مانگی حهوت ٢٦, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت تاووتوێ دەکرێن؛ *هەوڵەکانی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریادا. *دیموکراتەکان پاش کشانەوەی جۆو بایدن و دەستنیشانکردنی کامڵا هێرس وەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
-
214
ئایا پزیشکیان دەتوانێت گۆڕانکاری لە ئێراندا ئەنجام بدات؟ ، هەوڵی کوشتنی دانۆڵد ترامپ - ی مانگی حهوت ١٩, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ * هۆکارەکانی سەرکەوتنی پزیشکیان لە ئێران و کارنامەی سیاسەتە دەرەوەییەکانی. * تەقەکردن لە دانۆڵد ترامپ بە نیازی کوشتن.
-
213
پەرەسەندنی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی حهوت ١٢, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن: ئەگەری هەڵایسانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا. جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت لەم پێشبڕکێیەی هەڵبژاردندا دەمێنێتەوە.
-
212
سەرۆکێکی نوێ لە ئێران، دیموکراتەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی حهوت ٠٥, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران و ئەگەری سەرۆکایەتی ڕیفۆرمخوازەکان و کاردانەوەی دیموکراتەکانی ئەمەریکا لەسەر یەکەم وتووێژی ڕاستەوخۆی نێوان جۆو بایدن و دانۆڵد ترامپ.
-
211
عێراق و ستراتیژیەتی نوێی ئەمەریکا، بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی شهش ٢٨, ٢٠٢٤
* لێدوانەکانی باڵیۆزی کاندید کراو بۆ نوێنەرایەتی کردنی ئەمەریکا لە عێراق هێزەکانی سەر بە ئێران دەوروژێنێت. * ژمارەیەک ویلایەت لە ئەمەریکادا گرنگییەکی تایبەتیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.
-
210
ئێران لە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی شهش ٢١, ٢٠٢٤
* شیکەرەوە گەشبین نین لەوەی هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 28 ی ئەم مانگی شەشەی ئێران ئەگەری هیچ گۆڕانکارییەک بە دوای خۆیدا بێنێت. * کۆکردنەوەی دارایی یەکێکە لە پرۆسە گرنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا و سیاسەتەکانی کاندیدەکان هاندەرێکی سەرەکییە بۆ ئەوانەی پارە دەبەخشن.
-
209
هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی سوریا و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی شهش ١٤, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت باس دەکرێن؛ تورکیا هەڕەشەی سەربازی دەکرد ئەگەر هەڵبژاردن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بکرێت و لەناو وڵاتەکەشدا قەیومەکان دادەنێت. بەشی دووهەمیش باس لە دیمانەیەکی تایبەتی دانۆڵد ترامپ دەکەین بەر لەوەی دادوەر سزاکانی سەری ڕابگەیەنێت.
-
208
کۆتاییهێنان بە ئەرکی یونامی لە عێراقدا و پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا - ی مانگی شهش ٠٧, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا ئەم پرسانە دەخرێنە بەرباس؛ داوای عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن بۆ کۆتاییهێنان بە کار و ئەرکەکانی یونامی لە وڵاتەکەدا و گوناهبارکردنی دانۆڵد ترامپ بە 34 تاوان و هەروەهاش دادگایی کردنی کوڕەکەی جۆو بایدن.
-
207
سوریا و ئەگەری کشانەوەی ئەمەریکا، ئەمەریکاییە ئافریکاییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا - ی مانگی پـێنج ٣١, ٢٠٢٤
*ئەگەری کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا و نیگەرانیی لەسەر ڕەوشی کورد. *گرنگیی دەنگی ئەمەریکاییە ئافریکاییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.
-
206
ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا - ی مانگی پـێنج ٢٤, ٢٠٢٤
*ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، دەکەوێتە ناو قەیرانی نوێی ناوخۆیی و دەرەوەییەوە. * لەگەڵ درێژکردنەوەی پرۆسەی دادگاییکردنی دانۆڵد ترامپ لە نیویۆرک، ئەم کاندیدەی کۆماریی گازەندە دەکات لەوەی تەگەرە لەبەردەم هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدایە.
-
205
ڕەفەح لە سیاسەتی ئەمەریکادا، ترامپ لە دادگادا - ی مانگی پـێنج ١٧, ٢٠٢٤
*دابەشبوون لە ئەمەریکادا لەسەر پشتیوانی لەشکریی بۆ ئیسرائیل. *دادگا چاوەڕوانی بڕیاری دەستەی سوێندخۆرانە لەسەر دۆسێیەکی دانۆڵد ترامپ.
-
204
تورکیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ حەماسدا، زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردندا - ی مانگی پـێنج ١٠, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو تەوەر باس دەکرێن؛ * لەوەتای قەیرانی حەماس ئیسرائیل دەستیپێکردووە تورکیا بەردەوام ناڕەزایی توندتی هەبووە لەوێشەوە تیر و توانجەکانی خۆی دەگرێتە وڵاتانی ڕۆژائاوا. *زیرەکیی دەستکرد، نیگەرانیی دروستکردووە بەتایبەتیش کاتێک باس دێتە سەر هەڵبژاردنەکان لە ئەمەریکا.
-
203
چاوی واشنتۆن؛ ئێران و ئیسرائیل و خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمەریکا - ی مانگی پـێنج ٠٣, ٢٠٢٤
لە چاوی واشنتۆنی ئەم هەفتەیەدا دوو بابەت تاووتوێ دەکرێن؛ هەرچەند دەوترێت هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل شکستخواردوو بوو، بەڵام نکوڵیش ناکرێت لەوەی هێشتا ڕژێمی ئێران مەترسییە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا. خوێندکاران لە زانکۆکانی ئەمەریکادا بەردەوامن لە خۆپیشاندانەکانیان دژی شەڕی غەززە.
-
202
چاوی واشنتۆن: تورکیا و عێراق، ئابوری و ئاسایش، دادگاییکردنی دانۆڵد ترامپ - ی مانگی چوار ٢٦, ٢٠٢٤
* دوای 13 ساڵ، سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و 12 کاتژمێرێک لە بەغدا و هەولێر بەسەردەبات و هێشتاش بەرەنجامەکانی ئەو سەردانە ڕون نین. * لە دادگای مانهاتن لە شاری نیویۆرک، دەستەی سوێندخۆران دانراوە بۆ دادگاییکردنی دانۆڵد ترامپ لەو داوا یاساییانەی لەسەری تۆمارکراون.
-
201
No matches for "" in this podcast's transcripts.
No topics indexed yet for this podcast.
Loading reviews...
ABOUT THIS SHOW
Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries
HOSTED BY
VOA
CATEGORIES
Loading similar podcasts...