Skip to content
عەبدوڵڵا پەشێو - ئیتر بەسە episode artwork

Mar 9, 2022 1 min

عەبدوڵڵا پەشێو - ئیتر بەسە

from ئەدەبی کوردی - Kurdish literature Hosted by Kurdish Poem Podcast

ئیتر بەسە نەخێر، کەرکووک (قودس) نییە، تا سەدان ساڵ جەرگەی شەڕی نەوەی چەندین پێغەمبەر بێ. "دڵ" یش نییە¹ تا ڕۆژناڕۆژ، وەک شەرەفتان، سەکتە لێی دات و پەنچەر بێ. هەر مەشخەڵێک لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکا تیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە. چیای حەمرینش، هەر بستێکی لانەی "ڕیشە" و "لەیلا" یەکی بەرزەفڕە² وەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیر، هەر بەسامە، مەند و کڕە. لەسەر زەوی تەختی بکەن، لەبن زەوی هاوڕەگی بەمۆ ئەزمەڕە. *** ئیتر بەسە، تەرەسێنە ئیتر بەسە! مەودای نێوان ئەم هەرەس ئەو هەرەستان پڕ هەرەسە. ئیتر بەسە، فسخواردنتان بۆتە گاڵتە، هەڵاتن و تەقوەڕەوتان شاپشاپێن و سێجڕتییە، بۆ هەوەسە! ئیتر بەسە کارخانەچی و سالۆسینە، ئیتر بەسە، چیدی کەرکووک گاز و نەوت و بۆڕی نییە، سەرقەتارە، ڕچەشکێنە، فریاڕەسە. ئیتر بەسە، کوردپسێن و کەرخەسێن و دەییووسینە، ئیتر بەسە! هەر گردێکی کەرکووکی من بەردەڕەشی کەعبەیکی موقەددەسە. ئیتر بەسە! مارتی۲۰۱۸-

Episode details come from the podcast's RSS feed.

Embed this episode

Ready to play

عەبدوڵڵا پەشێو - ئیتر بەسە

0:00 1:59

No transcript yet.

Requests help us decide what to transcribe next.

Frequently asked questions

How long is this episode of ئەدەبی کوردی - Kurdish literature?

This episode is 1 minute long.

When was this ئەدەبی کوردی - Kurdish literature episode published?

This episode was published on March 9, 2022.

Can I download this ئەدەبی کوردی - Kurdish literature episode?

Yes. Use the download control on the episode player to save the publisher-provided media file.