EPISODE · Dec 14, 2024 · 1H 15M
هۆکار و زەمینەکانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە ناو بنەماڵه
from kameel Ahmady's podcast Ku
هەوڵ دەدرێ لێکەوته نەرێنییەکانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە ناو خێزاندا بناسرێت. لەم سۆنگەوه لێکەوتە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و دەروونو بایۆلۆژییەکانی زینا لەگەڵ مەحارم بە بەکارهێنانی شێوازی زەمینەیی دەستنیشان کران. کۆمەڵگەی بەرلێکۆڵینەوەی ئەم توێژینەوه ئەو کەسانەن که لە تافیمنداڵیدا هەموو جۆره دەستدرێژییەکی سێکسییان لە ناو خێزاندا بە ئەزموون کردووه؛ قەبارەی نموونەی دیمانە لەگەڵکراو ٤٥٢ کەس و شێوازی نمونەگیرییەکە به شێوەی تۆپەڵە بەفری و ئامانجدار بوو. ئەنجامەکە ئەوەیە کە: بە پێی فەرهەنگ و باوەڕە باوەکانی ناو کۆمەڵگای ئێران، لێکەوتەکانی توندوتیژیی سێکسی بەرامبەر بە منداڵان له لایەن مەحارمەوه لە سێ بەشدا شیاوی پۆلێنبەندییه: لاوازکردنی سەرمایە کۆمەڵایەتییەکان، لێکەوتە ئاست مامناوەندییەکانی وەکوو قەیران لە ناو خانەواده و پەروەردە، و لێکەوتە تاکەکەسییەکانی وەکوو تێکچوونی باری دەروونی. قووڵایی ئەم خەسارەتانه بە پێی جۆری چالاکییە سێکسییە سەپێنراوەکان، جۆری پەیوەندییەکانی ناو خێزان و پەیوەندیی خزمایەتیی لایەنەکانی زینا و هەروەها تەمەن و ڕەگەزی قوربانییەکان جیاوازه. هەندێک لەو لێکەوتە هەرەگرنگانەی که لەم توێژینەوەدا دەستنیشان کراون بریتی بوون لە: لاوازبوونی پەیوەندییەکان و متمانەی کۆمەڵایەتی لە ڕەوتی ژیاندا، کەمبوونەوەی سەرمایە کۆمەڵایەتییەکان، تێکچوونی ڕۆڵگیری و پێکهاتە و کارداکانی خێزان، هاوسەرگیریی پێشوەختە یان هاوسەرگیری نەکردن و گرژی لە پەیوەندیی هاوسەرێتی و تەڵاق، ڕوانگەی پڕ له سووکایەتی بەرامبەر به سێکس، دژایەتی لەگەڵ کۆمەڵگا و کەسانی دەوروبەر و پچڕان و لاوازبوونی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، تێکچوونی باری دەروونی و کەسایەتی، هاوڕەگەزخوازی، پەرەپێدانی گەڵاڵەی ناکۆک، تێکچوونی کارکردەکان، زیانە جەستەییەکان، هەوڵی خۆکوشتن و لەخۆدان، باڵقبوونی پێشوەخته، ئاشنابوونی ناوەخت بە بابەته سێکسی و ڕەفتارە سێکسی و ناسێکسییە مەترسیدارەکان، ئالوودەبوون بە پەیوەندیی سێکسی…__________________📍بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بەم بابەتە و دابەزاندنی بێبەرامبەری ئەم کتێبەسەیری بەستەری ژێرەوە ببینن:https://kameelahmady.com/ku/taboo-and-secrec/📍بۆ خوێندنەوەی دەق و وتاره پەیوەندیدارەکان کرتە بکە:https://kameelahmady.com/ku/zena/__________________#لێکەوتەکانی_دەستدرێژیی_سێکسی#زینا_لەگەڵ_مەحارم#خێزان_لە_ئێران#منداڵانAll social networks 🌐Instagram ✨👇https://www.instagram.com/kameelahmady/Twitter (X) ✨👇https://x.com/KameelAhmadyTelegram ✨👇https://telegram.me/s/kameel_ahmadyAparat✨👇https://www.aparat.com/kameelahmadyLINKEDIN ✨👇https://www.linkedin.com/in/kameel-ahmady-361649106ACADEMIA✨👇https://canterbury-kent.academia.edu/kameelAhmadyWebsite 🌐👇https://kameelahmady.com/ku/1. #منداڵئازاری2. #پشتیوانی_له_منداڵان3. #ڕێگری_له_منداڵئازاری4. #هۆشیار_کردنەوه5. #دەنگی_ژنان_منداڵان6. #منداڵان_له_مەترسیدان7. #ئاسایشی_منداڵ8. #نا_بۆ_منداڵئازاری9. #خۆش_ویستنی_منداڵان10. #پاراستنی_منداڵان11. #مافەکانی_منداڵان12. #منداڵانی_بێ_تاوان13. #دەستدرێژی_و_کوشتن_منداڵان14. #داکۆکیی_کۆمەڵایەتی15. #منداڵان_پێویست_پشتیوانی16. #نا_بۆ_توندوتیژی_دژی_منداڵان17. #منداڵ_ئازاری_کۆمەڵایەتی18. #بەرگری_له_منداڵان19. #منداڵی_من_بپارێزه20. #ئازاردانی_منداڵان_بووەستێنین#کامیل_ئەحمەدی Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
Embed this episode
Ready to play
هۆکار و زەمینەکانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە ناو بنەماڵه
No transcript for this episode yet
Similar Episodes
No similar episodes found.
Similar Podcasts
No similar podcasts found.