ژیاننامەی شاعیر و نووسەری کورد خاتوو ژیلا حوسێنی. episode artwork

EPISODE · Sep 2, 2024 · 7 MIN

ژیاننامەی شاعیر و نووسەری کورد خاتوو ژیلا حوسێنی.

from Blingo

ژیلا حوسەینیلە زنجیرەی ژنە بەناوبانگ و کاریگەرەکانی کوردستان ئەو جارە با باس لە خاتونێکی دیکەی ئەو وڵاتە بکەین. ژیلا حوسێنی شاعیر و نووسەرێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە بواری شیعر و ئەدەبی کوردیدا بەتایبەت شیعری نوێی کوردی بەرھەمەکانی خۆی پێشکەش کرد و به یەکەم ژنێک پێناسە دەکرێ که شیعری نوێی کوردی هۆنیبێتەوه و هەرورها وەک فروغی کوردی ناوی دەبەن.ژیلا حوسێنی کچی شێخ مێهران و نەوەی شێخ عەبدولقادری شاعیر لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ (٣١ی خەرمانانی ١٣٤٣ی ھەتاوی) لە شاری سەقز لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمان پەروەردا له دایک بووە. باوکی مامۆستای قوتابخانەی گوندی حانەمیران بووە بەڵام پاش شەش ساڵ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی تاران وەردەگیرێ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەوێ نیشتەجێ دەبن و دواتر بە هۆی کاری بابییەوە لە شارە جیا جیاکانی کوردستان وەکوو بانە، کامیاران، مەریوان، سەقز و سنە دادەنیشن. ژیلا لە پۆلی یەکی دواناوەندی واز لە خوێندن دێنێ و لەگەڵ وەفا حوسێنی ژیانی هاوسەرگیری پێک دێنێ، بەڵام پاش پێنج ساڵ و لە تەمەنی بیست ساڵیدا جیا دەبێتەوە؛ بەرهەمی ئەم ژیانه کچێک دەبێ بە ناوی بەهار کە ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێیە. دوای ئەوە ژیلا درێژە بە خوێندن دەدات و لە بەشی کوردی ڕادیۆ سنه له بەرنامەی (ئێمە و گوێگران) دادەمەزرێ و هاوکات پەرە بە کوردییەکەیشی دەدات. ژیلا بۆ جاری دووەم لە ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ شاهروخ نەوسوودی ژیانی هاوبەش پێک دێنێ که ئەم ژیانە نوێیەی لە هەمبەر چالاکییە ئەدەبییەکانیدا دەبێتە بەربەست بەڵام کۆڵ نادات و لێیان بەردەوام دەبێ. بەرهەمی ئەم ژیانەیش کوڕێکە بە ناوی ڕامین کە لە سنە نیشتەجێیە. حوسێنی لە کۆڕ و کۆ بوونەوە ئەدەبی و کولتوورییەکاندا بەتایبەت لە ئەنجومەنەکانی شاری سنە و سەقز بەردەوام بەشداری دەکرد. دوایین چالاکییەکانی ژیلا لە شاری سەقز بوو کە بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کۆنگرەی مەولەوی کورد دا بەشداری کرد و ھەروەھا بۆ کۆنگرەی فەرزانەگان کە لە شاری سنە بەڕێوە چوو، وتارێکی سەبارەت بە ڕوانگەی نوێخوازیانەی سوارە ئیلخانی زادە ئامادە کردبوو بەڵام لە کاتی بەڕێوەچوونی سمینارەکە جێگەی ژیلا حوسێنی بە گوڵ نەخشێنرابوو و ھاوڕێیەکی بە ناوی کولسووم عوسمان پوور وتارەکەی پێشکەش بە بەشداربووان کرد. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

NOW PLAYING

ژیاننامەی شاعیر و نووسەری کورد خاتوو ژیلا حوسێنی.

0:00 7:50

No transcript for this episode yet

We transcribe on demand. Request one and we'll notify you when it's ready — usually under 10 minutes.

No similar episodes found.

No similar podcasts found.

Frequently Asked Questions

How long is this episode of Blingo?

This episode is 7 minutes long.

When was this Blingo episode published?

This episode was published on September 2, 2024.

What is this episode about?

ژیلا حوسەینیلە زنجیرەی ژنە بەناوبانگ و کاریگەرەکانی کوردستان ئەو جارە با باس لە خاتونێکی دیکەی ئەو وڵاتە بکەین. ژیلا حوسێنی شاعیر و نووسەرێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە بواری شیعر و ئەدەبی کوردیدا بەتایبەت شیعری نوێی کوردی بەرھەمەکانی خۆی پێشکەش...

Can I download this Blingo episode?

Yes, you can download this episode by clicking the download button on the episode player, or subscribe to the podcast in your preferred podcast app for automatic downloads.
URL copied to clipboard!