EPISODE · Mar 31, 2024 · 9 MIN
ژیاننامەی یەکەم مامۆستای 7 هونەرعەباسی کەمەندی
from Blingo
لە ساڵی ٢٦٥٢ی کوردی (1952ز) لە خۆراوای سنەی ئەردەڵان لە گەڕەکی جەوراوە منداڵێ پێ دەنێتە دنیاو و چاوی بە ژیان هەڵ دێ کە دواتر ناوبانگی لە هەرێمی ئەردەڵانەوە باڵ بەسەر هەموو کوردستاندا دەکێشێ و ئاسەواری دەنگ و ڕەنگی لە دڵی ئەویندارانی لە گشت کوردستاندا جێگەی خۆی دەکاتەوە و بۆ هەتاهەتایە بە ناخیاندا ڕۆئەچێ. ئەم بڵیمەتە ئاهەنگساز، مۆسیقاژەن، وێنەگر، شانۆنامەنووس، سینەماکار، دووبلۆر، نووسەر، شاعێر و گۆرانیبێژ، مامۆستا عەباسی کەمەندی ناوە،عەباسی کەمەندی چالاکی هونەری خۆی لە ئاستی بەرزەوە لە تەمەنی هەژدە ساڵاندا دەست پێ دەکات.لە کێبەرکێیەکی چیروک نووسی دا بەشداری دەکات و چیرۆکە شێعرێک لەژێر ناوی:"شەوبۆ و حەمەشوان" دەنووسێ کە دەبێتە براوەی یەکەم.پاش ئەوەی لە ڕادیۆ سنە دادەمزرێ ئەو چیرۆکە دەکرێتە نمایش و بڵاو دەبێتەوە کە لایەنگری زۆری دەبێ.ماوەی ٣٥ ساڵ لە دەنگ و ڕەنگی سنە کار و چالاکیی هونەری دەکا. لە ساڵی (۱۹۷۰ ز) دەبێتە بەرپرسی ئاواز دانانی گروپی فەرهەنگ و هونەر و هەتا 1976 زۆرینەی ئەو سترانانەی لە ڕادیۆ سنە تۆمار دەکرێن لە لایەن یانەی فەرهەنگ و هونەرەوە دەنێردرێن.لە ساڵانی سەرەتاییی کار لە ڕادیۆدا بە هەڵکەوت لەگەڵ حەسەنی کامکار ئاشنا دەبێ و ئەم ئاشنایییە دەبێتە هۆی هاتنی مامۆستا کەمەندی بۆ دنیای ئاواز و ستران و چڕین و تا سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران نزیکەی 30 گۆرانی تۆمار و بڵاو دەکاتەوە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
What this episode covers

NOW PLAYING
ژیاننامەی یەکەم مامۆستای 7 هونەرعەباسی کەمەندی
No transcript for this episode yet
Similar Episodes
No similar episodes found.
Similar Podcasts
No similar podcasts found.