خوێ بۆ ئەوەندە بۆ خەڵکی جیهان گرینگە؟ episode artwork

EPISODE · May 3, 2024 · 8 MIN

خوێ بۆ ئەوەندە بۆ خەڵکی جیهان گرینگە؟

from Blingo

خوێ تەنیا بۆ خۆشتام کردنی خواردنەکان بەکار نەهاتووە بەڵکوو شتێکی دژە پیسی و خەرابوون بووە. کاتی خۆی کە سەهۆڵدان و سەلاجە بوونی نەبوە. شتی خوادەمەنیان دەگەڵ خوێ تێکەڵ دەکرد، ماوەیەکی زۆر ڕادەگیرا. بۆ نموونە ماسیەک کە لە خوێی دەگرن ئیتر بۆگەن نابێت ، بەهۆی ئەوەی خوێ ئاوەکەی هەڵدەمژێت و وشکی دەکاتەوە، کاتێک شتی خواردەمەنی ئاوی تێدا نەمێنێت، میکرۆب گەشە ناکات و بۆگەن نابێت. کاتی خۆی گۆشتیان هەر بەوشێوەیە هەڵدەگرت . هەڵبەت ئێستاش ئەو شێوازە لە جیھاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێ، بەڵام بە بێ خوێ. ئەوان گۆشتەکان وشک دەکەن ،جێرکی jerky دروست دەکەن و بە ماوەیەکی زۆر بێ ئەوەی گۆشتەکان خەرا بن دەمێننەوە. خوێ تا ڕادەیەک بۆ جەستە پێویستە. ئەگەر خوێی جەستە کەم بێتەوە مرۆڤ تووشی سەرئێشە، هێڵنج دان و بێ هێزی دەبێت. بەڵام خوێی جەستە کە زۆر بێت مرۆڤ تووشی گۆشاری خوێن دەبێت ، گوشاری خوێنیش بۆخۆتان دەزانن ئیتر، دەتوانێت کێشەیەکی زۆر لە جەستە دا دروست بکات ، لە ئێستا دا کە خوێمان پێویست بوو دەچین و لە دووکان دەیکڕین و بەگشتیش لە شتی دیکە هەرزانترە ، بەڵام هەمووکات بەوشێوەیە نەبووە ، کاتی خۆی لە زۆر شوێنی جیهان خوێ وەدەست نەکەوتووە و دەبوایە لە شوێنی تر ڕا گوێستبایانەوە بۆ ئەوێ . ئەو کەسانەی لە نزیک دەریاکان دەژین دەتوانن ئاوی دەریا بکەن بە هەڵم و خوێی لێ بگرن ، کەسانی تریش کە لە نزیک شۆرەکات و وشکارۆیەکان دەژین خوێ وەدەست دێنن. بەڵام شوێنەکانی تر لە جیھان چی؟ پێویست بوو خوێ لە شوێنەکانی تری جیھان بهێنن و زۆر گران دەکەوت بۆیان. کڕینی خوێ بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە ئەستەم بوو. خەڵکی چین زۆریان نەبوونی خوێی چێشتوە، هەر بۆیە لە ئاوی دەریا خوێیان دەگرت ، هەڵبەت بە شێوەی ئاسایی نا ، ئەوان کارخانەیان هەبوو. 4700 ساڵ لەمەوبەر ئەوان کارخانەیان هەبوو کە ئاوی دەریایان لە مەنەجەڵی گەورە دا دەکوڵاند و خوێیان لێ دەگرت و لە سەرانسەری چین دەیانفرۆشتەوە. یەکەمین داهاتانەی جیهان لەو سەردەمەدا لە چین وەدیهات کە لەسەر خوێ دانرا. لەو سەردەمەدا ئابووری چین گرێ دراوی خوێ بووە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Episode metadata supplied by the publisher feed · Published May 3, 2024

Embed this episode

NOW PLAYING

خوێ بۆ ئەوەندە بۆ خەڵکی جیهان گرینگە؟

0:00 8:29

No transcript for this episode yet

We transcribe on demand. Request one and we'll notify you when it's ready — usually under 10 minutes.

No similar episodes found.

No similar podcasts found.

Frequently Asked Questions

How long is this episode of Blingo?

This episode is 8 minutes long.

When was this Blingo episode published?

This episode was published on May 3, 2024.

Can I download this Blingo episode?

Yes. Use the download control on the episode player to save the publisher-provided media file.
URL copied to clipboard!