EPISODE · Jun 26, 2024 · 9 MIN
مەستورە؛ شانازی نەتەوەیەک
from Blingo
یەکەم ژنی مێژوونووسی جیهان و کورد، خاتوو مەستوورەی ئەردەڵانیخاتوونی مێژوونووس، زانا و شاعیری سنەیی، ماەشەڕەف خانم بە نازناوی {مەستوورەی ئەردەڵان} کە ساڵی ۱٨۰٤ زایینی له شاری سنە، ناوەندی میرنشینی ئەردەڵان و لە کاتی دەسەڵاتداری ئەمانۆڵڵا خانی ئەردەڵان چاوی بە ژیانی سەخت بەڵام پڕ لە پیت و خێری خۆی هەڵێنا.کچی ئەبولحەسەن بەگ، کوڕی موحەمەد ئاغای ئازیزی کوردستانی و هاوسەری خوسرەوخانی ناکام، والیی ئەردەڵانە.بنەماڵەی بە قادری ناسراون و باپیری خەزنەداری والییانی ئەردەڵان و بابی لە پیاوماقووڵانی ئەو دەورانە بووە.دایکی مەستوورە لە بنەماڵەی وەزیریی سنە بووه و مەستوورە لە هەردوو سەرەوە لە بنەماڵە دێرین و بەڕێزەکانی شاری سنە بووه.ئەبولحەسەنی باوکی پیاوێکی زانا و ئەدیب بووە و زۆری حەز لەوە بووە مەستوورە بە شێوەیەکی جیا لە ئافرەتانی ئەو سەردەمە پەروەردە بکات و لە زانست و ئەدەبدا میراتگەری خۆی بێت.بۆ گەیشتن بەم ئاواتە مەستوورەی وەک سێبەری خۆی لێ کردبوو لە هەڵسوکەوت و قسە و باسدا.بەتایبەت کە دەچوو بۆ شار و گوندەکانی کوردستان، مەستوورە هاوڕێی هەمیشەیی بوو و زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی فێری کچەکەی خۆی کردووە. هەمووی ئەمانە وێڕای هەبوونی هەل و مەرج و ئاستێکی باشی کەلتووری لە سنە و ناوچەی ئەردەڵان، ئەبن بە ڕێگاخۆشکەرێکی باش بۆ ئەوەی کچێکی خوێندەوار و زانا وەکوو مەستوورە خۆی بە ئازایەتی و قەڵەمی زێڕینی لە سەردەمێک کە ژنان نەخوێندەوار بوون، بنوێنێت.هەر ئەمەش بوو مەستوورەی کرد بەو ئافرەتە ڕۆشنبیر، هەستناسک و شارەزا لە گەلێ کاروباردا و وای لێهات ببێ بە یەکێ{ئەگەر تاقانە نەڵێین} لە ئافرەتە بلیمەتە سەرکەوتووەکانی ئەو چەرخە و لە بوارەکانی ئایین، ئەدەب و مێژوو و ... گۆی هونەر لە دەست و چنگی پیاوانی سەردەم دەربهێنێ Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
What this episode covers

NOW PLAYING
مەستورە؛ شانازی نەتەوەیەک
No transcript for this episode yet
Similar Episodes
No similar episodes found.
Similar Podcasts
No similar podcasts found.