EPISODE · May 8, 2025 · 12 MIN
مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن
from Blingo
ئایا ئەتوانن جیهانێک وێنا بکەن کە هیچ وێنەیەک بوونی نەبووە و کامێراکان دروست نەکراون؟ئەزانم کە ئێستا بۆ ئێمە ئەستەمە، بەڵام پێویستە بزانن زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی بەبێ کامێرا و وێنە تێپەڕ بووە. ئەگەر شتانێکیش لە ڕابردوو لەبەر دەستمانە ئەوە نیگارەیە. وشەی فۆتۆگرافی یا وێنەگری ٢٤٠٠ساڵ پێش ئێستا داهێنراوە و هیچ پێوەندی بە فۆتۆگرافی ئەمڕۆوە نییە.٢٤٠٠ساڵ پێش فەیلەسووفێکی چینی بە ناوی مۆزی نووسیوییەتی ئەگەر دیواری ژوورێک کون کەی ئەو ڕووناکییەی کە لەم کونەدا بۆ ناو ژوورەکە دەدرەوشێتەوە، پێچەوانە ئەبێتەوە و ئەدرێ لە دیواری بەرانبەر واتە هەمان کارێک کە کامێرا فۆتۆگرافییەکان ئەیکەن. ئەم حاڵەتە وەک نوورهاوێژ وایە وەک کامێرای سینەماکان.دێینە بەرترۆ واتا ١٠٠٠ساڵ لەمەوبەر. ئیبن هەیسەم، ئەیهەویست ئەم بیرۆکەیە تاقی بکاتەوە و ئەیەوێ لەسەر مانگگیران و خۆرگیران لێکۆڵینەوە بکا. شتێک بە ناوی کامێرا نەبوو کە بەکاری بێنێت تەنیا ژوورێکیان تاریک ئەکرد و کونێکیان دروست ئەکرد و ڕووناکیان تێ ئەخست. ئیبن هەیسەم بەپێی ویکیپیدیا یان زانایەکی ئێرانییە یا عەرەبە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.
Embed this episode
NOW PLAYING
مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن
No transcript for this episode yet
Similar Episodes
No similar episodes found.
Similar Podcasts
No similar podcasts found.