سەرچەکوچی ، بوونەوەرێک کە دەبوایە لە ناو چووبا بەڵام هەر هەیە episode artwork

EPISODE · Jun 24, 2024 · 9 MIN

سەرچەکوچی ، بوونەوەرێک کە دەبوایە لە ناو چووبا بەڵام هەر هەیە

from Blingo

کۆسەی سەر چەکوچی بە تایبەتمەندی هەستی شەشەم.550,000,000 ساڵ لەمەوبەر سەراسەری زەریاکانی گۆی زەوی پڕ بوو لە باکتێری. جیا لە باکتێری، بوونەوەری وردی دیکەشی تێدابوو. ئەو جیهانە ئاو دایگرتووە و لە هەموو ئەو ئاوانە دا باکتێری ژیان دەکەن. تاق و لۆق بوونەوەری بەقەرای قالۆچەیەکیش هەن. ئەو جیهانە کە لە ڕوانگەی زانایان بێزارکەرە، لە پاش چەند ملیۆن ساڵ بە تەواوی گۆڕا و نزیکەی 540,000,000 ساڵ لەمەوبەر یەکەمین ماسیەکانی دڕندە لە ئاو دا دۆزرانەوە. ئەو ماسیانەی ماسییە وردەکانیان دەخوارد. هەر ئەو ماسییانە 100,000,000 ساڵ دواتر دەگۆڕێن و دەبن بە یەکەمین کۆسە یان کەڵبە ماسیەکان. لەو ماوەیە دا گیانلەبەرانی جیاواز لە ناو زەریاکان وەدیهاتن کە خۆراکی ئەو کۆسانە بوون. کۆسەی جیاواز کە جۆرەکانیان زۆر کەم بوو دەست پێدەکەن بە فراژووی جۆراوجۆر. بۆ نموونە ئەو کۆسەیە ئێستا ئیتر بوونی نییە ، کۆسە یەکێک لە کۆنترین بوونەوەرانی سەر ڕوی زەوییە کە تا ئێستا ماوەتەوە، واتا زۆر پێشتر لە سەردەمی دایناسۆڕەکان هاتوون و ئێستاش کە زۆر لەو سەردەمە تێپەڕیوە ماونەتەوە. ئەو کۆسانەی ئێمە ئێستا دەیانبینین دەتوانم بڵێم بە 100 ملوێن ساڵ نەگۆڕاون بەڵام هەندێک جار گۆمەزێک لە نێوانیان ڕووی داوە و بۆتە هۆی بەدیهاتنی کۆسەیەک وەکوو ئەوە، کۆسەی سەرچەکوچی کە 20 ملوێن ساڵە خەریکە لەسەر زەوی دەژیت. دەبێ سڵاوی لێ بکەین چونکە ئەو لەپێش ئێمە دا لێرە بووە. کۆسەی سەرچەکوچی لە ئاوەکانی جیهاندا وەدیهاتووە و ئەورۆ سەیرترین کۆسەی جیهانی پێ دەوترێت. چونکە ئێوە هەر تەمەشای قەڵافەتی بکەن. ببینن چاوەکانی لە کوێیە. ئەو سەرچەکوچیانە لە سەراسەری زەریای جیهاندا لە 30، 40 مەتری کەناراو دەدۆزرێنەوە واتا زۆر لە قووڵایی نین. حەشیمەتەکەیان جێی سرنجە . ئەو کۆسانە زۆر گەورە نین بەڵام باڵایان دەتوانێ تا 6 مەتر و کێشیان تا 450 کیلۆ بێت. هەندێک کەس دەڵێن چەکوچەکانی ئەو ئاژەڵە لەوانەیە ئێسکی شەویلاکە بێت بەڵام لە هەڵە دان چەکوچ و کەللەسەری یەکێکە و ئێسقانییە. بەرینایی چەکوچی ئەو کۆسەیە دەتوانێت تا یەک مەتر بێت. سەرچەکوچەکان لە ناوچەی جۆراوجۆر جیاوازیان ھەیە ، بەشێوەیەک کە تا ئێستا 8 جۆر سەرچەکوچی ناسراوەتەوە. هەندێک لە هاوڕێیان دەفەرموون بابەتی فراژوو هەڵەیە، بۆ نموونە چۆنە مەیموونەکان هیچ نەگۆڕاون ، کەواتە بۆ نابن بە مرۆڤ؟ Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

NOW PLAYING

سەرچەکوچی ، بوونەوەرێک کە دەبوایە لە ناو چووبا بەڵام هەر هەیە

0:00 9:03

No transcript for this episode yet

We transcribe on demand. Request one and we'll notify you when it's ready — usually under 10 minutes.

No similar episodes found.

No similar podcasts found.

Frequently Asked Questions

How long is this episode of Blingo?

This episode is 9 minutes long.

When was this Blingo episode published?

This episode was published on June 24, 2024.

What is this episode about?

کۆسەی سەر چەکوچی بە تایبەتمەندی هەستی شەشەم.550,000,000 ساڵ لەمەوبەر سەراسەری زەریاکانی گۆی زەوی پڕ بوو لە باکتێری. جیا لە باکتێری، بوونەوەری وردی دیکەشی تێدابوو. ئەو جیهانە ئاو دایگرتووە و لە هەموو ئەو ئاوانە دا باکتێری ژیان دەکەن. تاق و لۆق...

Can I download this Blingo episode?

Yes, you can download this episode by clicking the download button on the episode player, or subscribe to the podcast in your preferred podcast app for automatic downloads.
URL copied to clipboard!