EPISODE · Jun 5, 2026 · 13 MIN
ئاشكراكردن ١٢: ٧ - ١٢
from گەنجینەکانی دانایی
ئاشكراكردن ١٢: ٧ - ١٢7پاشان لە ئاسماندا بووە شەڕ. میکائیل و فریشتەکانی لە دژی ئەژدیهاکە جەنگان، ئەژدیهاکە و فریشتەکانیشی دژی ئەوان،8بەڵام ئەژدیهاکە بەهێز نەبوو، شوێنیان لە ئاسماندا نەما.9ئەژدیهایە گەورەکە فڕێدرایە خوارەوە، مارە دێرینەکە کە بە ئیبلیس و شەیتان ناودەبردرێت، ئەوەی هەموو جیهان گومڕا دەکات، فریشتەکانیشی لەگەڵیدا فڕێدرانە سەر زەوی.10جا گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو لە ئاسماندا دەیفەرموو:«ئێستا ڕزگاری و هێز و شانشینی خودامان ودەسەڵاتی مەسیحەکەی هاتووە،چونکە سکاڵاکار لە خوشک و براکانمان،ئەوەی کە شەو و ڕۆژ لەبەردەم خوداماندا سکاڵای لێیان دەکرد،فڕێدرایە خوارەوە.11ئەوان بە خوێنی بەرخەکە وبەو شایەتییەی کە دایان، بەسەریدا سەرکەوتن،ژیانی خۆیان خۆشنەویست و پێشوازییان لە مەرگ کرد.12بۆیە ئەی ئاسمان و ئەوانەی تێیدا نیشتەجێن، دڵخۆش بن!بەڵام قوڕبەسەر زەوی و دەریا،چونکە ئیبلیس بۆتان دابەزیوە!تووڕەییەکی گەورەی پێیە،چونکە دەزانێت کاتێکی کورتی هەیە.»
Embed this episode
NOW PLAYING
ئاشكراكردن ١٢: ٧ - ١٢
No transcript for this episode yet
Similar Episodes
No similar episodes found.
Similar Podcasts
No similar podcasts found.