EPISODE · Jun 20, 2026 · 16 MIN
ئاشكراكردن ١٧: ١١ - ١٨: ٤
from گەنجینەکانی دانایی
ئاشكراكردن ١٧: ١١ - ١٨: ٤11ئەو دڕندەیەی هەبووە و ئێستا نییە هەشتەمینە، بەڵام لە حەوتەکەیە و بۆ لەناوچوون دەڕوات.12«ئەو دە شاخەی بینیت دە پاشان، هێشتا شانشینیان وەرنەگرتووە، بەڵام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ دڕندەکە وەکو پاشا دەسەڵات وەردەگرن.13ئەوانە یەک مەبەستیان هەیە، هێز و دەسەڵاتی خۆیان دەدەنە دڕندەکە.14ئەوانە لەگەڵ بەرخەکە دەجەنگن و بەرخەکە دەیانبەزێنێت، چونکە گەورەی گەورانە و پاشای پاشایانە، ئەوانەی لەگەڵیدان بانگکراو و هەڵبژێردراو و دڵسۆزن.»15ئینجا پێی گوتم: «ئەو ئاوانەی بینیت، کە لەشفرۆشەکە لەوێ دانیشتووە، گەل و خەڵک و نەتەوە و زمانن.16دە شاخەکە و دڕندەکەی کە بینیت، ڕق لە لەشفرۆشەکە هەڵدەگرن، وێران و ڕووتی دەکەنەوە، گۆشتەکەی دەخۆن و بە ئاگر دەیسووتێنن،17چونکە خودا خستوویەتییە دڵیان کە مەبەستی ئەو جێبەجێ بکەن و ڕێک بکەون، دەسەڵاتیان بدەنە دڕندەکە، هەتا وشەکانی خودا بێتە دی.18ئەو ژنەی بینیشت ئەو شارە گەورەیە کە دەسەڵاتی بەسەر پاشاکانی زەویدا هەیە.»ئاشكراكردن ١٨1پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە.2بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی:«کەوت! بابلی گەورە کەوت!بووە جێنشینی جنۆکەکان وپەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان،پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو،پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون.3لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکانلە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە.پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە،بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.»4گوێم لە دەنگێکی دیکە بوو لە ئاسمانەوە دەیفەرموو:«ئەی گەلی من لێی دەربچن،تاکو بەشداری لە گوناهەکانی نەکەن،تاکو دەردەکانی نەگرن،
Embed this episode
NOW PLAYING
ئاشكراكردن ١٧: ١١ - ١٨: ٤
No transcript for this episode yet
Similar Episodes
No similar episodes found.
Similar Podcasts
No similar podcasts found.