EPISODE · Jun 22, 2026 · 16 MIN
ئاشكراكردن ١٨: ٢٢ - ١٩: ٤
from گەنجینەکانی دانایی
ئاشكراكردن ١٨: ٢٢ - ١٩: ٤22ئیتر دەنگی ژەنیارانی قیسارە و مۆسیقا و شمشاڵ و کەڕەناتێیدا نابیسترێت.هەرگیز وەستای هیچ پیشەیەکیش لە تۆدا نادۆزرێتەوە،دەنگی ئاش لە تۆدا نابیسترێت.23هیچ چرایەک تێیدا هەڵناکرێت،ئیتر دەنگی بووک و زاوا تێیدا نابیسترێت.بازرگانەکانت گەورەی زەوی بوون وهەموو نەتەوەکان بە جادووگەریی تۆ گومڕابوون.24تێیدا خوێنی پێغەمبەران و گەلی پیرۆزی خودا وهەموو ئەوانەی لەسەر زەویدا کوژران دۆزراونەتەوە.»ئاشكراكردن ١٩1پاش ئەوەش گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو وەک دەنگی خەڵکانێکی زۆر لە ئاسمانەوە دەیگوت:«هەلیلویا!ڕزگاری و شکۆ و هێز بۆ خودامانە،2چونکە حوکمەکانی ڕاست و دادپەروەرن.لەشفرۆشە گەورەکەی تاوانبار کردکە بە داوێنپیسییەکەی زەویی گەندەڵ دەکرد.تۆڵەی خوێنی بەندەکانی خۆی لێکردەوە.»3دووبارە گوتیانەوە:«هەلیلویا!دووکەڵەکەی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە.»4بیست و چوار پیرەکە و چوار بوونەوەرەکە کەوتنە سەر چۆک و کڕنۆشیان بۆ خودای دانیشتووی سەر تەختەکە برد و گوتیان:«ئامین. هەلیلویا!»
Embed this episode
NOW PLAYING
ئاشكراكردن ١٨: ٢٢ - ١٩: ٤
No transcript for this episode yet
Similar Episodes
No similar episodes found.
Similar Podcasts
No similar podcasts found.