ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١ episode artwork

EPISODE · Jun 21, 2026 · 17 MIN

ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١

from گەنجینەکانی دانایی

ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١1پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە.2بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی:«کەوت! بابلی گەورە کەوت!بووە جێنشینی جنۆکەکان وپەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان،پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو،پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون.3لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکانلە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە.پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە،بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.»4گوێم لە دەنگێکی دیکە بوو لە ئاسمانەوە دەیفەرموو:«ئەی گەلی من لێی دەربچن،تاکو بەشداری لە گوناهەکانی نەکەن،تاکو دەردەکانی نەگرن،5چونکە گوناهەکانی تاکو ئاسمان بەرزبوونەوە وخوداش خراپی ئەوی بە یاد هاتەوە.6سزای بدەنەوە وەک ئەویش سزای دایەوە وبەگوێرەی کردارەکانی خۆی دووقاتی بدەنەوە،لەو جامەی تێیدا تێکەڵی کرد دووقاتی بۆ تێکەڵ بکەنەوە.7هێندەی ئەوەی کە خۆی بە گەورە داناوە و خۆش ڕایبواردووە،ئازار و خەمی بدەنێ، چونکە لە دڵی خۆیدا دەڵێت:”من وەک شاژن دانیشتووم و بێوەژن نیم،هەرگیز شیوەن ناگێڕم.“8لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن،مردن و شیوەن و قاتوقڕی.بە ئاگریش دەسووتێت،خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە.9«پاشاکانی زەوی، ئەوانەی لەگەڵیدا داوێنپیسییان کردووە و لە ژیاندا خۆشیان ڕابواردووە، کاتێک دووکەڵی سووتانەکەی دەبینن بۆی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن.10لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن و دەڵێن:«”ئەی شارە مەزنەکە، قوڕت بەسەر، قوڕت بەسەر!ئەی بابل، شارە بەهێزەکە!چونکە لە کاتژمێرێکدا سزادانت هات.“11«بازرگانانی زەوی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن، چونکە ئیتر کەس شتومەکیان لێ ناکڕێت،12شتومەکی زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و مرواری، کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و حەریر و قرمز، هەموو دارێکی بۆندار و هەموو شتێکی دروستکراو لە عاج و هەموو قاپێک لە داری گرانبەها، بڕۆنز و ئاسن و مەڕمەڕ،13دارچین و بۆنوبەرام و بخوور و موڕ و لبان، شەراب و ڕۆنی زەیتوون و باشترین ئارد و گەنم، مەڕوماڵات، ئەسپ و گالیسکە و مرۆڤی وەک کۆیلە فرۆشراو.»14دەڵێن: «بەرهەمی شەیدای دڵت لە دەست چوو، هەموو دەوڵەمەندی و سەڵتەنەتت لێ بڕا و ئیتر هەرگیز نایاندۆزیتەوە.»15بازرگانانی ئەم شتانە کە بەهۆی ئەوەوە دەوڵەمەند بوون، لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن، دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن و16دەڵێن:«”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە،کە بە کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و قرمز پۆشرابوویت،بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازابوویتەوە!17چونکە لە یەک کاتژمێردا دەوڵەمەندییەکی ئاوا لەدەست چوو!“«هەموو کەشتیوانان و گەشتیاران و کرێکارانی نێو کەشتی، لەگەڵ هەموو ئەوانەی لە دەریادا کار دەکەن، لە دوور دەوەستن.18کاتێک چاویان بە دووکەڵی سووتانەکەی دەکەوێت، هاوار دەکەن و دەڵێن: ”چ شارێک وەکو شارە گەورەکەیە؟“19خۆڵ بە سەری خۆیاندا دەکەن، بە گریان و شیوەنەوە هاوار دەکەن و دەڵێن:«”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە!ئەوەی هەموو خاوەن کەشتی دەریا بە سامانەکەی دەوڵەمەند بوون!لە کاتژمێرێکدا بەفیڕۆ چوو!20«”ئەی ئاسمان و گەلی پیرۆزی خودا و نێردراوان و پێغەمبەران پێی دڵشاد بن!چونکە خودا لە بەرژەوەندی ئێوە حوکمی ئەوی دا.“»21ئینجا فریشتەیەکی بەهێز بەردێکی هەڵگرت، وەک بەردی ئاش گەورە بوو، فڕێیدایە دەریاوە و گوتی:«ئاوا بە توندی شاری بابلی گەورە فڕێدەدرێت،هەرگیز نادۆزرێتەوە.

NOW PLAYING

ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١

0:00 17:29

No transcript for this episode yet

We transcribe on demand. Request one and we'll notify you when it's ready — usually under 10 minutes.

Frequently Asked Questions

How long is this episode of گەنجینەکانی دانایی?

This episode is 17 minutes long.

When was this گەنجینەکانی دانایی episode published?

This episode was published on June 21, 2026.

What is this episode about?

ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١1پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە.2بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی:«کەوت! بابلی گەورە کەوت!بووە جێنشینی جنۆکەکان وپەناگای هەموو ڕۆحە...

Can I download this گەنجینەکانی دانایی episode?

Yes, you can download this episode by clicking the download button on the episode player, or subscribe to the podcast in your preferred podcast app for automatic downloads.
URL copied to clipboard!