EPISODE · May 10, 2026 · 16 MIN
ئاشكراكردن ٢: ٢٠ - ٣: ٢
from گەنجینەکانی دانایی
ئاشكراكردن ٢: ٢٠ - ٣: ٢20«بەڵام ئەمەم لەسەرت هەیە: تۆ ڕێت بەو ژنە داوە کە ناوی ئیزابێلە، خۆی بە پێغەمبەر ناوببات، بەندەکانم فێردەکات و چەواشەیان دەکات تاکو داوێنپیسی بکەن و لەو خواردنە بخۆن کە بۆ بت کراوەتە قوربانی.21کاتم پێیدابوو تاکو تۆبە بکات، بەڵام نەیویست تۆبە لە داوێنپیسی بکات.22لەبەر ئەوە فڕێیدەدەمە سەر جێگا و نەخۆش دەکەوێ، هەروەها ئەگەر ئەوانەی داوێنپیسییان لەگەڵی کردووە لە کردارەکانیان تۆبە نەکەن، دەیانخەمە ناو تەنگانەیەکی گەورەوە.23هەروەها منداڵەکانی بە مردن لەناودەبەم، هەموو کڵێساکانیش دەزانن من پشکێنەری مێشک و دڵەکانم، سزای هەر یەکێکیشتان بەگوێرەی کارەکانی دەدەم.24«بەڵام بە ئێوە دەڵێم، ئەوانەی لە سیاتیرا ماونەتەوە، ئەوانەی ئەم فێرکردنەیان نییە و بە قووڵایی شەیتانیان نەزانیوە، وەک دەڵێن، من بارێکی دیکەتان ناخەمە سەر،25تەنها ئەوەی هەتانە دەستی پێوە بگرن، هەتا دێم.26«ئەوەی سەربکەوێت و هەتا کۆتایی کارەکانی من ئەنجام بدات، دەسەڵاتی بەسەر نەتەوەکاندا دەدەمێ،27﴿بە گۆچانێکی ئاسنین بەڕێوەیان دەبات،وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکات.﴾هەروەک منیش لە باوکمەوە دەسەڵاتم وەرگرتووە.28هەروەها ئەستێرەی بەرەبەیانی دەدەمێ.29ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی بە کڵێساکان دەفەرموێ.»ئاشكراكردن ٣1هەروەها بۆ فریشتەی کڵێساکەی ساردس بنووسە:ئەوەی حەوت ڕۆحی خودا و حەوت ئەستێرەکەی هەیە دەفەرموێ:«ئاگام لە کردارەکانتە، تۆ بە ناو زیندوویت، بەڵام مردوویت.2ئێشک بگرە! ئەوەی ماوە و خەریکە بمرێت بەهێزی بکە، چونکە لەبەردەم خودام کارەکانتم بە ناتەواوی بینی.
NOW PLAYING
ئاشكراكردن ٢: ٢٠ - ٣: ٢
No transcript for this episode yet
Similar Episodes
Apr 24, 2024 ·22m
Apr 24, 2024 ·38m
Apr 24, 2024 ·54m
Apr 24, 2024 ·143m
Apr 20, 2024 ·71m
Feb 14, 2024 ·83m