ئینسان و ئاژەڵ دەتوانن لەگەل یەک قسە بکەن ؟ هۆشی دەستکرد چ دەکا؟ episode artwork

EPISODE · Apr 12, 2024 · 8 MIN

ئینسان و ئاژەڵ دەتوانن لەگەل یەک قسە بکەن ؟ هۆشی دەستکرد چ دەکا؟

from Blingo

تێگەیشتن لە ئاژەڵان کارێکی زۆر ئاسان نییە، تەنیا دەتوانین ڕایان بێنین و فێریان بکەین تا گوێڕایەڵیمان بکەن. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئاژەڵێکی ناو ماڵمان هەبێ، پێمان خۆشە لە قسەکانی تێبگەیین و قسەی لەگەڵ بکەیین و ئەویش لێمان حاڵی بێت. لە ڕاستی دا ئەو زمانەی کە ئێمەی مرۆڤ پێکەوە قسەی پێدەکەیین لە ئاژەڵەکان جیامان دەکاتەوە. کە وایە ئەوەی کە دەمانهەوێ ئاژەڵەکانیش وەکوو ئێمە قسە بکەن ئاسایی نییە!!بەڵام ئاگادارین کە گەشەکردنی بیری دەسکرد زۆر خێرایە و دەکوترێ کە لە داهاتوو دا بە بیری دەسکرد دەتوانین لەگەڵ ئاژەڵان قسە بکەین. با بزانین بیرمەندان چۆن دەیانهەوێ بۆ قسەکردن لەگەڵ ئاژەڵان، لە بیری دەسکرد کەڵک وەرگرن. مرۆڤ توانایی پەیوەندیی گرتنیی زۆر لەسەرێیە و هەر ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەیە کە بۆتە هۆی ئەوەی کە بتوانێ زیاتر ژیان بکات و لەسەر زەوی بمێنێتەوە. ئێمە دەتوانین لەسەر هەر بابەتێک قسەیەکی زۆر بکەین!! نزیکەی٦٥٠٠ زمانی ئاخاوتنمان هەیە. پەیوەندییەکی نزیک کە لە نێوان وڵاتانی دونیا دا هەیە بوو بە هۆی ئەوەی کە ئێمە شت گەلێکی جیاواز و کەرەستەکانی بیری دەسکرد ساز بکەین تا بتوانێ فێر بوونی زمانێکمان بۆ ئاسانتر بکاتەوە. بۆ وێنە نەرم ئامێرهایەک هەیە کە ئەگەر بە زمانی خۆمان (کوردی) قسەی لەگەڵ بکەین، لەهەمان کات دا ئەو بۆمان دەکاتەوە ئینگلیزی یان فەڕانسەوی یان هەر زمانێکی تر. قسە دەکات و بە بەرامبەرەکەمان دەڵێت و کاتێکیش کە بەردەنگەکەمان بە زمانێکی تر بۆ وێنە ئیسپانیایی قسەمان لەگەڵ بکات، ئەو نەرم ئامێرە بۆمان وەردەگێرێتەوە سەر کوردی. ئەم بابەتە بوو بە بناغە و دەستپێکی بیرکردنەوەی زانایان کە دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە نەرم ئامێرێک دەتوانن لەگەڵ ئاژەڵان قسە بکەن. واتە ڕەنگە نەرم ئامێرێک بتوانێ زمانی ئێمە وەربگێڕێت و بیکاتە زمانی ئاژەڵان و وەکوو ئەوان قسە بکات Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Episode metadata supplied by the publisher feed · Published Apr 12, 2024

Embed this episode

NOW PLAYING

ئینسان و ئاژەڵ دەتوانن لەگەل یەک قسە بکەن ؟ هۆشی دەستکرد چ دەکا؟

0:00 8:07

No transcript for this episode yet

We transcribe on demand. Request one and we'll notify you when it's ready — usually under 10 minutes.

No similar episodes found.

No similar podcasts found.

Frequently Asked Questions

How long is this episode of Blingo?

This episode is 8 minutes long.

When was this Blingo episode published?

This episode was published on April 12, 2024.

Can I download this Blingo episode?

Yes. Use the download control on the episode player to save the publisher-provided media file.
URL copied to clipboard!