EPISODE · Mar 18, 2026 · 14 MIN
زهكریا ٤: ٤ - ١٤
from گەنجینەکانی دانایی
زهكریا ٤: ٤ - ١٤4لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟»5ئەو لە منی پرسی: «ئایا نازانیت ئەمانە چین؟»منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»6ئەویش پێی گوتم: «ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ زروبابل و دەڵێت: ”یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت، نە بە هێز و نە بە توانا، بەڵکو بە ڕۆحی من.“7«ئەی چیا مەزنەکە، تۆ کێیت؟ لەبەردەم زروبابل تەخت دەبیت. ئینجا بەردی قولینچک دادەنێت، لەنێو هاواری ”پیرۆزە، پیرۆزە!“»8پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی:9«دەستەکانی زروبابل ئەم پەرستگایەیان دامەزراندووە و هەر دەستەکانی ئەویش تەواوی دەکەن. ئەی زروبابل، ئینجا دەزانیت کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.10«کێ گاڵتەی بە ڕۆژی کارە بچووکەکان کرد؟ خەڵک دڵخۆش دەبن کاتێک شاووڵ لە دەستی زروبابل دەبینن.»ئەو حەوت چرایە چاوەکانی یەزدانن کە چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا.11منیش پرسیارم لە فریشتەکە کرد: «ئەو دوو دار زەیتوونە چین لەلای ڕاست و چەپی چرادانەکە؟»12دووبارە لێم پرسی: «ئەو دوو لقە زەیتوونە چین لەلای ئەو لقە زێڕینانە، کە زەیتی زێڕین دەچۆڕێننە ناویان؟»13وەڵامی دامەوە و گوتی: «ئایا نازانی ئەم دووانە چین؟»منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»14ئینجا گوتی: «ئەمانە ئەو دووانەن کە بە زەیت دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی خزمەتی پەروەردگاری هەموو جیهان بکەن.»
NOW PLAYING
زهكریا ٤: ٤ - ١٤
No transcript for this episode yet
Similar Episodes
Apr 24, 2024 ·22m
Apr 24, 2024 ·38m
Apr 24, 2024 ·54m
Apr 24, 2024 ·143m
Apr 20, 2024 ·71m
Feb 14, 2024 ·83m