ئەو کۆدانەی سەر دەبەی رۆنەکان چین، ئایا هەموو رۆنێکی کوالێتی بەرز بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەبێت؟ episode artwork

EPISODE · Jul 27, 2023

ئەو کۆدانەی سەر دەبەی رۆنەکان چین، ئایا هەموو رۆنێکی کوالێتی بەرز بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەبێت؟

from ئۆتۆ ئێف ئێم · host Rudaw Media Network

ئەو کێشانە چین کە بەهۆی رۆنەوە رووبەڕووی بزووێنەری ئۆتۆمبێل دەبنەوە، چۆن بتوانین رۆنێکی باش بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان هەڵبژێرین؟ ئەو کۆدانەی سەر دەبەی رۆنەکان چین، ئایا هەموو رۆنێکی کوالێتی بەرز بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەبێت؟ هەندێک کەس هەن دەچنە لای رۆنگۆڕ و پێی دەڵێن کامەیان باشترە ئەوم دەوێت، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە دەبێت رۆن بەپێی مەنوێڵی ئۆتۆمبێلەکە هەڵبژێردرێت، کە ژمارەو کۆدەکەی لەسەر بزووێنەر یان قەباخی شوێنی رۆن نووسراوە، دەبێت بەپێی ئەو کۆدە رۆن هەڵبژێریت، ئەگینا هەستەوەرەکانی بزووێنەر تووشی کێشە دەبن و رۆن بە خێرایی ناگاتە هەموو بەشەکانی بزووێنەرەکە، ئەو هەستەوەرە دیجیتاڵانە کاتێک تووشی کیشە دەبن، بزووێنەری ئۆتۆمبێلەکە دەنگێکی جیاواز دەردەکات و کیشەی بۆ دروست دەبێت. هەندێک ئۆتۆمبێل سیستەمەکەیان زۆر هەستیارە، کاتێک رۆنێکی گونجاو هەڵنەبژێریت، زیانی زۆر بەر بزووێنەرەکەیان دەکەوێت، هەروەها هەموو لاستیکەکانی سەر وەلفەکان و ژووری سووتانی بزووێنەر لەکاردەخات، ئەمە هۆکارەکەی هەر رۆنی خراپ نییە، ئەم کیشانە بەهۆی رۆنی کوالێتی بەرزیشەوە دروست دەبن، کێشەکە ئەوەیە ئەو رۆنە دیاریکراوەی کۆمپانیای دروستکەری ئۆتۆمبێل پیشنیازی کردووە، ئەو رۆنە بەکارنەهێندراوە، ئەمەش پێچەوانەی سیستمی بزووێنەری ئۆتۆمبێلەکەیە.

Episode metadata supplied by the publisher feed · Published Jul 27, 2023

Embed this episode

Ready to play

ئەو کۆدانەی سەر دەبەی رۆنەکان چین، ئایا هەموو رۆنێکی کوالێتی بەرز بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەبێت؟

0:00 0:00

No transcript for this episode yet

We transcribe on demand. Request one and we'll notify you when it's ready — usually under 10 minutes.

No similar episodes found.

No similar podcasts found.

Frequently Asked Questions

When was this ئۆتۆ ئێف ئێم episode published?

This episode was published on July 27, 2023.

Can I download this ئۆتۆ ئێف ئێم episode?

Yes. Use the download control on the episode player to save the publisher-provided media file.
URL copied to clipboard!