ئۆتۆ ئێف ئێم

PODCAST · science

ئۆتۆ ئێف ئێم

ئۆتۆ ئێف ئێم، پۆدکاستێکی میکانیکی تایبەتە بە زانیاری لەسەر هەموو بەش و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، لەلایەن ئەندازیاری میکانیکی، عەلا محەممەدەوە پێشکێشدەکرێت. زۆرینەمان لەکاتی بوونی هەر گرفت و کێشەیەک ئەگەر بچووکیش بێت زانیاری سەرەتاییمان لەسەر گرفت و کێشەکانی ئۆتۆمبێل نییە، بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەگەر لە ناوچەیەکی دوورە دەست یان لە دۆخێکی سەختدا ئۆتۆمبێلەکەت لەکار بکەوێت، چی دەکەیت؟ ئایا چاوەڕێی وەستایەکی میکانیکی دەبیت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بۆ چاک بکات؟ یان چی دەکەیت؟ دەزانیت لەرێگەی گوێگرتن لە پۆدکاستەکانی ئۆتۆ ئێف ئێم لە رادیۆی رووداو زانیاری و ئاگایی پێویستت دەبێت لەسەر هەموو پارچەکانی ئۆتۆمبێل و کاری ئەو بەشانەی ئۆتۆمبێل چۆن دەبێت.

  1. 27
  2. 26
  3. 25
  4. 24
  5. 23
  6. 22
  7. 21
  8. 20
  9. 19
  10. 18
  11. 17

    جۆرەکانی بزووێنەری ئۆتۆمبێل کامەیان باشترە؟ ئایا تۆربۆ چارجەر باشترە، یان سوپەر چارجەر؟

    جۆرەکانی بزووێنەری ئۆتۆمبێل کامەیان باشترە؟ ئایا تۆربۆ چارجەر باشترە، یان سوپەر چارجەر؟ لەڕووی ئابوورییەوە کامەیان باشترە؟ لەڕووی تێچوونەوە کامەیان باشترە؟ لەڕووی تێکچوونەوە کامەیان باشترە؟

  12. 16
  13. 15
  14. 14
  15. 13
  16. 12
  17. 11
  18. 10

    گێڕی ئۆتۆمبێل چییە و چۆن کار دەکات؟ چەند جۆر گێڕ بۆکسمان هەیە؟

    گێڕی ئۆتۆمبێل چییە و چۆن کار دەکات؟ چەند جۆر گێڕ بۆکسمان هەیە؟ جیاوازی نێوان گێڕی ئۆتۆماتیک و گێڕی ئاسایی(عادی) چییە؟ چۆن بەشێوەیەکی تەندروست ئاگاداری گێڕی ئۆتۆمبێلەکانمان بین؟

  19. 9
  20. 8
  21. 7

    گڵۆپ و ئاگادارکردنەوەی نێو داشبۆردی ئۆتۆمبیل چین؟ سێ رەنگی (سوور، زەرد، سەوز) سەرەکی هەیە و هەر رەنگێک هێمایە بۆ چی؟

    گڵۆپ و ئاگادارکردنەوەی نێو داشبۆردی ئۆتۆمبیل چین؟ سێ رەنگی (سوور، زەرد، سەوز) سەرەکی هەیە و هەر رەنگێک هێمایە بۆ چی؟ تێگەیشتن لەو رەنگانە تا چەند گرنگە و ئاستی مەترسی سەر ئۆتۆمبێلەکان کەمدەکاتەوە؟

  22. 6

    چۆن رۆنێکی گونجا و باش بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان هەڵببژێرین؟ هەموو دەبەیەکی رۆن کۆدێکی لەسەرە، چۆن ئەو کۆدانە بناسینەوە؟

    چۆن رۆنێکی گونجا و باش بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان هەڵببژێرین؟ هەموو دەبەیەکی رۆن کۆدێکی لەسەرە، چۆن ئەو کۆدانە بناسینەوە؟ ستانداردی ئەمریکی و ئەورپی بۆ رۆنی ئۆتۆمبێل چییە؟

  23. 5

    کاتێک گرفت بۆ پاتری ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، ئۆتۆمبێلەکان چەتاڵ دەکرێن. سوود و زیانەکانی چەتاڵ چییە؟

    کاتێک گرفت بۆ پاتری ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، ئۆتۆمبێلەکان چەتاڵ دەکرێن. سوود و زیانەکانی چەتاڵ چییە؟ شەش خاڵ هەیە زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت لە چەتاڵکردندا.

  24. 4
  25. 3

    چۆن بتوانین ئاوێکی گونجاو بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان هەڵبژێرین، لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بزووێنەری ئۆتۆمبێل چی بکەین؟

    چۆن بتوانین ئاوێکی گونجاو بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان هەڵبژێرین، لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بزووێنەری ئۆتۆمبێل چی بکەین؟ مەترسییەکانی زیادبوونی گەرمی بزووێنەر چین؟ بۆچی ئاوی سیستەمی ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێل کەمدەکات؟

  26. 2

    ئەو کۆدانەی سەر دەبەی رۆنەکان چین، ئایا هەموو رۆنێکی کوالێتی بەرز بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەبێت؟

    ئەو کێشانە چین کە بەهۆی رۆنەوە رووبەڕووی بزووێنەری ئۆتۆمبێل دەبنەوە، چۆن بتوانین رۆنێکی باش بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان هەڵبژێرین؟ ئەو کۆدانەی سەر دەبەی رۆنەکان چین، ئایا هەموو رۆنێکی کوالێتی بەرز بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دەبێت؟ هەندێک کەس هەن دەچنە لای رۆنگۆڕ و پێی دەڵێن کامەیان باشترە ئەوم دەوێت، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە دەبێت رۆن بەپێی مەنوێڵی ئۆتۆمبێلەکە هەڵبژێردرێت، کە ژمارەو کۆدەکەی لەسەر بزووێنەر یان قەباخی شوێنی رۆن نووسراوە، دەبێت بەپێی ئەو کۆدە رۆن هەڵبژێریت، ئەگینا هەستەوەرەکانی بزووێنەر تووشی کێشە دەبن و رۆن بە خێرایی ناگاتە هەموو بەشەکانی بزووێنەرەکە، ئەو هەستەوەرە دیجیتاڵانە کاتێک تووشی کیشە دەبن، بزووێنەری ئۆتۆمبێلەکە دەنگێکی جیاواز دەردەکات و کیشەی بۆ دروست دەبێت. هەندێک ئۆتۆمبێل سیستەمەکەیان زۆر هەستیارە، کاتێک رۆنێکی گونجاو هەڵنەبژێریت، زیانی زۆر بەر بزووێنەرەکەیان دەکەوێت، هەروەها هەموو لاستیکەکانی سەر وەلفەکان و ژووری سووتانی بزووێنەر لەکاردەخات، ئەمە هۆکارەکەی هەر رۆنی خراپ نییە، ئەم کیشانە بەهۆی رۆنی کوالێتی بەرزیشەوە دروست دەبن، کێشەکە ئەوەیە ئەو رۆنە دیاریکراوەی کۆمپانیای دروستکەری ئۆتۆمبێل پیشنیازی کردووە، ئەو رۆنە بەکارنەهێندراوە، ئەمەش پێچەوانەی سیستمی بزووێنەری ئۆتۆمبێلەکەیە.

  27. 1

Type above to search every episode's transcript for a word or phrase. Matches are scoped to this podcast.

Searching…

No matches for "" in this podcast's transcripts.

Showing of matches

No topics indexed yet for this podcast.

Loading reviews...

ABOUT THIS SHOW

ئۆتۆ ئێف ئێم، پۆدکاستێکی میکانیکی تایبەتە بە زانیاری لەسەر هەموو بەش و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، لەلایەن ئەندازیاری میکانیکی، عەلا محەممەدەوە پێشکێشدەکرێت. زۆرینەمان لەکاتی بوونی هەر گرفت و کێشەیەک ئەگەر بچووکیش بێت زانیاری سەرەتاییمان لەسەر گرفت و کێشەکانی ئۆتۆمبێل نییە، بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەگەر لە ناوچەیەکی دوورە دەست یان لە دۆخێکی سەختدا ئۆتۆمبێلەکەت لەکار بکەوێت، چی دەکەیت؟ ئایا چاوەڕێی وەستایەکی میکانیکی دەبیت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بۆ چاک بکات؟ یان چی دەکەیت؟ دەزانیت لەرێگەی گوێگرتن لە پۆدکاستەکانی ئۆتۆ ئێف ئێم لە رادیۆی رووداو زانیاری و ئاگایی پێویستت دەبێت لەسەر هەموو پارچەکانی ئۆتۆمبێل و کاری ئەو بەشانەی ئۆتۆمبێل چۆن دەبێت.

HOSTED BY

Rudaw Media Network

CATEGORIES

URL copied to clipboard!