PODCAST · religion
Parezvan | پارێزڤان
by Parezvan | پارێزڤان
پۆدکاستی پارێزڤان بەرهەمی پارێزەرە کوردەکانی ئەقسایە. ئامانج لێی ئاشناکردنی گەلی کورد و کوردی موسڵمانە بە دۆزی قودس.
-
3
قودس لە توراسی سیاسیی ئیسلامیدا لەگەڵ دکتۆر عیماد گوانی - پۆدکاستی پارێزڤان
لە ئەڵقەی سێیەمی پۆدکاستی پارێزڤان میوانداری دکتۆر عیماد گوانی مان کرد. دکتۆر عیماد مامۆستای ئاینی و وتاربێژە، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە سیاسەی شەرعی. بەیەکەوە باسی پێگەی قودسمان کرد لە توراسی سیاسی ئیسلامی. سەرەتا پێشەکییەکی کورتمان وەرگرت سەربارەت بەو قۆناغە سیاسیییانەی شاری قودس پێیدا تێپەڕیوە پێش ئیسلام، دواتر فەتحی قودس لە سەردەمی ئیمامی عومەر، فەتحی قودس لەسەردەمی سوڵتان سەڵاحەددینی ئەیوبی تا دەگات بە هەوڵە پارێزڤانانەکەی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم. لە کۆتاییشدا دکتۆر وەڵامی ئەو پرسیارە جەوهەرییەی داینەوە کە ئایا جەنگی ئێستای غەززە بەرپرسیارەتی ئوممەتە یاخود تەنها جەنگێکە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس.
-
2
بۆچی دەستەوسانین لە ئاست پرسی غەززە؟ لەگەڵ دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی - پۆدکاستی پارێزڤان
لە ئەڵقەی دووەم پۆدکاستی پارێزڤان میوانداری پرۆفیسۆر دکتۆر عوسمان هەڵەبجیی مان کرد. دکتۆر عوسمان مامۆستای زانکۆ، نووسەر و بانگخوازە. لەم پۆدکاستە دکتۆر وەڵامی داینەوە کە بۆچی موسڵمانان دەستەوسانن لە ئاست پرسی غەززە. باسی چەندەها بابەتی تری وەک حوکمی داگیرکەر لە ئیسلام، چەمکی داگیرکەر لە ئیسلام، هەڵوێستی ئێستای رۆژئاوا لەبارەی موسڵمانانی غەززە و لە کۆتاییدا باسی خۆراگری خەڵکی غەززە و ئەو دەرس و پەندانەی کە ئێمەی موسڵمان دەبێت لێیانەوە وەرگرین کرد.
-
1
مزگەوتی ئەقسا یان پەرستگای سولێمان؟ لەگەڵ دکتۆر ئەیاد ئەحمەد - پۆدکاستی پارێزڤان
لە یەکەم ئەڵقەی پۆدکاستی پارێزڤان میوانداری دکتۆر ئەیاد ئەحمەد مان کرد. دکتۆر ئەیاد هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە فکری ئیسلامی. لەم پۆدکاستە باسمان لە گرنگی مزگەوتی ئەقسا بۆ موسڵمانان و کوردی موسڵمان، بانگەشەکانی یەهوود بۆ بنیاتنانی پەرستگای سولەیمان لە شوێن مزگەوتی ئەقسا، وە گیانفیدایی خەڵکی فەلەستین و مقاوەمەی فەلەستینی کرد بۆ پارێزگاریی کردن لە مزگەوتی ئەقسا.
We're indexing this podcast's transcripts for the first time — this can take a minute or two. We'll show results as soon as they're ready.
No matches for "" in this podcast's transcripts.
No topics indexed yet for this podcast.
Loading reviews...
ABOUT THIS SHOW
پۆدکاستی پارێزڤان بەرهەمی پارێزەرە کوردەکانی ئەقسایە. ئامانج لێی ئاشناکردنی گەلی کورد و کوردی موسڵمانە بە دۆزی قودس.
HOSTED BY
Parezvan | پارێزڤان
CATEGORIES
Loading similar podcasts...