PODCAST · news
The Diwaxan Podcast
by Diwaxan Podcast
پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.
-
207
ئەم نیشانانەی قورگت پشتگوێ مەخە، هەبوونی جیوب راستە، بۆچی هەناسەت تەنگ دەبێت دوای جوانکاری لوت!
لە ئەڵقەی ئەمجاریان لەگەڵ دکتۆر ئەرسەلان شەم پزیشکی پسپۆڕی بواری قوڕگ و لوت و گوێ گفتوگۆ دەکەین دەربارەی باوترین نەخۆشیەکان و کێشە و گرفتەکان وچۆنێتی چارەسەرکردنیان. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی پەیوەندی نێوان پزیشک و نەخۆش پیشەی پزیشکی بە گشتی لە وڵاتی خۆمان.
-
206
د. کۆیار: هۆکارەکانی تاوان، بکوژە ترسناکەکان، نەخۆشیە دەرونییەکان و بیرکردنەوەی پیاوکوژەکان! #215
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر کۆیار شێرکۆ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی باس لە بابەتی تاوانی کوشتنە چۆن ڕوودەدات و هۆکارەکانی پشتی چین، پەیوەندی لەگەڵ نەخۆشیە دەروونیەکان و ناڕێکیە کەسێتێکان، کەیسی حاڵەتە سەیر و دەگمەنەکان و زۆر لایەنی دیکە باس دەکرێت لەسەر بابەتەکە.
-
205
سالار جەلال: نهێنییەکانی تۆپی پێ، ئەفسانەکانی مێژوو، خۆشترین یارییەکان! #214
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک سالار جەلال شرۆڤەکار و بێژەری وەرزشی بەتوانا گفتوگۆ دەکەین لەسەر گەرموگوڕترین ڕووداوی ئەم ڕۆژانە کە ئەویش مۆندیالە، گەشتێک دەکەین بەناو مێژووی پاڵەوانێتیەکە و ئەفسانەکانی تۆپی پێ ڕووداوە گرنگەکان، هەروەها پێشبینیەکان و سوپڕایزەکانی ئەمساڵ باس دەکەین.
-
204
ژیار سینەماتیك: ٢ سەعات قسە کردن لەسەر جیهانی فیلم و زنجیرەکان#213
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ژیار هەندرێن یەکەم پەیامنێر و شیکەرەوەی سینەمایی بە زمانی کوردی، گفتوگۆیەکی چێژبەخش دەکەین دەربارەی جیهانی سینەما و فیلم و زنجیرەکان، هەڵسەنگاند بۆ فیلم و زنجیرە جۆراوجۆرەکان دەکەین باس لە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان و کاری ئەکتەر و بەرهەمهێنەرە جیهانیەکان دەکەین
-
203
مامۆستا ئاکام: نهێنیەکانی مامۆستای سەرکەوتوو، تێگەیشتن لە ناخی قوتابی، سزا و لێدان! #212
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاکام ئیدریس باس لە پیشەی مامۆستا و خوێندن و پەروەردە دەکەین بە گشتی و بەتایبەتی ئەو پەیوەندیە تەندرووست و سەرکەوتووەی جەنابی مامۆستا لەگەڵ قوتابیەکانی. هەروەها تیشک دەخەینەسەر گرنگترین کێشە و گرفتەکانی پەروەردە و چۆنێتی چارەسەرکردنیان
-
202
#211 هونەر ئەحمەد: دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، ئازادی ڕۆژنامەنووسی، چەکە دزراوەکان و ئاسایشی نیشتیمانی!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک هونەر ئەحمەد ڕۆژنامەنووسی دیار و بە توانا گفتوگۆیەکی قووڵ و هەمەلایەنە دەکەین دەربارەی کار و پیشەی ڕۆژنامەنووسی و میدیایی لە کوردستان و ئەزموونی جەنابیان لە بوارەکەدا، هەروەها بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە و گۆڕانکاریەکان بە گشتی تاوتوێ دەکەین.
-
201
#210ڕاوێژ عوسمان: چیرۆکەکانی سروشت، ئاژەڵ و باڵندەکانی کوردستان، سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگەکان!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ڕاوێژ عوسمان فۆتۆگرافەری شارەزا و بە ئەزموون لە بواری فۆتۆگرافی سرووشت گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی چیرۆک و ئەزموونی جەنابیان لە بوارەکەدا. سەرەڕای حاڵەتی جەستەییەکەی بەهێزی کۆڵنەدان و بەهێزی ئیرادە گەیاندیە حەز و خولیاکەی.
-
200
#209 کاک جیهاد: کێشەکانی قژ و ستایل، سەرچاککردنی ٥٠ هەزاری، دوژمنەکەشم جوان ئەکەم
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک جیهاد دەلاکی شارەزا و خاوەنی ١٢ ساڵ ئەزموون و هەڵگری ٩ بڕوانامەی جیهانی دەلاکی، باس لە پیشەی دەلاکی و چیرۆکی جەنابیان دەکەین لە ناو بوارەکەدا. هەروەها باس لە جۆر و کێشەکانی قژ، داهێنان و ستایڵە جیاوازەکان، قاڵبی دەموچاو و هەڵبژاردنی ستایلی گونجاو.
-
199
#208کاک عومەر: نهێنیەکانی جیهانی ئۆتۆمبێل، ڕاستییەکانی سەیارەی چینی، سەرئێشەکانی فیتەر
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک عومەر ناوەڕۆک درووستکەری بەتوانا لەسەر بواری ئۆتۆمبێل، گفتوگۆیەکی پڕ چیژ و زانیاری دەکەین لەسەر جیهانی ئۆتۆمبێل و نوێترین تەکنەلۆژیا و داهێنانەکانی بوارەکە. هەروەها باس لە ئۆتۆمبێلی چینی دەکەین کە بابەتێکی گەرم و گوڕە و تیشک دەخەینە سەر کێشە و ئاڵۆزیەکانی ئۆتۆمبێل و چەند بەرچاوڕوونیەکی گرنگ دەخەینەڕوو.
-
198
#207ئەم پۆدکاستە هیچ ژیانت ناگۆڕێت!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دیاری ئەبوبەکر پزیشک و خوێنەری چالاک باس لە بابەتی کتێب خوێندنەوە، ڕۆشنبیری، سوودەکان، بوارە جیاوازەکانی کتێب و تەواوی لایەنەکانی خوێندنەوە دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی گەشەپێدانی خوود و پەیوەندی بە چیرۆکی سەرکەوتن و شکست.
-
197
#206د.ئیمام: دکتۆری لەشجوانی، بەکارهێنانی هۆرمۆن، شەڕی کاپتنی کۆن و نوێ
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ئیمام پزیشکی گشتی و ڕاهێنەری لەشجوانی بە شێوەیەکی زانستیانە باس لە پڕۆسەی گەشەکردنی ماسوولەکە، وەرزشی لەشجوانی دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی بەکارهێنانی هۆڕمۆن و کاریگەریەکانی، وزەی خۆراک و هاوکێشەی کێش دابەزاندن و کێش زیادکردن.
-
196
#205توانا عوسمان: پلانی ئیسڕائیلی گەورە، نەمانی شێخی شیعەکان، شەڕی ئاخیر زەمان!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک توانا عوسمان ڕۆژنامەنووس و ڕاوێژکاری میدیایی، گفتوگۆیەکی قووڵ و سەرنجڕاکێش دەکەین دەربارەی ڕەگ و ڕیشە و دیوە ئاینیەکەی هەڵگیرسانی جەنگی ئیسڕائیل و ئێران و بیروباوەڕە ئاینیەکانی هەردوولا، هەروەها تێگەیشتنەکانی هەردوولا بۆ ئاخیر زەمان و هاتنی مەهدی و مەسیح دەخەینەڕوو
-
195
#204د.دانا: شەڕی توڕەیی و خۆشەویستی، گەورەترین کێشەکانی هاوسەرەکان, چارەسەری توڕەیی
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر دانا فازڵ پسپۆڕی کۆمەڵناسی و ڕاوێژکاری خێزانی و پەروەردەیی باس لە بابەتێکی هەستیار و گرنگ دەکەین کە ڕۆژانە بەرکەوتنمان هەیە لەگەڵی، ئەویش حاڵەتی تووڕەبوونە هەر لە هۆکار ڕیشەکانیەوە هەتاوەکو چارەسەر دەخەینەڕوو، بەتایبەتیش تیشک دەخەینەسەر تووڕەیی لە پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان و لەناو خێزانەکاندا.
-
194
#203د.محەمەد ئامانج: لە سفرەوە بۆ سەدی گەشتی ماڵی خوا!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر محمد ئامانج پاڕەزانی، باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەین کە پایەیەکی سەرەکی ئیمانە لە ئیسلام ئەویش بابەتی گەشتی حەج و عەمرەیە لەگەڵ بەڕێزیان کە وەک کەسێکی حەملەدار و شارەزا لە بوارەکەدا باس لە مێژووی سەردانکردن و ڕێکارەکانی سەفەرکردنەکەی و ڕووکن و ئادابەکانی عیبادەتەکەش دەکەین.
-
193
#202مامۆستا مورشید: سایکەلۆژیای ئیسلامی، کێشە دەروونییەکانی شەیتان، جەنگی نەفس!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا موڕشید ئەحمەد پسپۆڕی دەروونناسی، باس لە بابەتێکی گرنگ و جیاواز دەکەین ئەویش دەرووناسی ئیسلامیە کە بوارێکی تازەیە و هەڵگری کۆمەڵێک بنەما و تێزی تایبەت بەخۆیەتی، تیشک دەخەینەسەر لایەنە جیاوازەکانی. هەروەها تیشک دەخەینەسەر دەروونناسی شەیتان و نهێنیەکانی
-
192
#201م.هەڵاڵە ئەڵماس: ژن، ئیسلام، ئازادی
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا هەڵاڵە ئەڵماس نووسەر و بانگخواز و چالاکوانی ژن باس لە بابەتی ژیانکردنی ئافرەتی موسڵمان و ڕۆڵی لە کۆمەڵگادا دەکەین لە سەردەمی مۆدێرن و پێشکەوتنی دنیا و چۆن خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەم دنیا تازەیەدا. وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ و جەوهری دەدرێتەوە سەبارەت بە ئەرک و مافەکانی ژن لەم سەردەمەی ئێستادا لە ڕوانگەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
-
191
#200١١ ئایەت بۆ هەموو کێشەکانت!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شادی عەلی باپیر باس لە بابەتێکی گرنگ دەکەین کە ئەویش بابەتی کارکردنە بە قورئانی پیرۆز و سوود وەرگرتنە لە چیرۆک و بەسەرهات و وانە کاریگەرەکانی و بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانەماندا وەک ئەوەی ژیانمان ئاوێنەی قورئانی پیرۆز بێت. …
-
190
#199جیهانی غەیب و ئاخیرەت: نهێنیەکانی بەهەشت و دۆزەخ، بینینی خودا!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شادی علی باپیر گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی ئیمان بە جیهانی غەیب کە پایەیەکی سەرەکی بیروباوەڕە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام. جەنابی دکتۆر کۆمەڵێک سەرنج و تێڕوانینێکی نوێ دەخاتەڕوو لەسەر بابەتەکانی بەهەشت و دۆزەخ، زاتی خودا، جیهانی بەرزەخ و ڕۆح کە جێگەی پرسیار و مشتومڕن لای زۆرێکمان
-
189
#198د.زانا قەساب: چیرۆکی نەتەوەکان، کێشەکانی نەتەوەی کورد، خەونی بوون بە دەوڵەت!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر زانا ئەحمەد قەساب پزیشکی پسپۆڕی دەروونی باس لە بابەتێکی گرنگ و هەستیار دەکەین کە ئەویش بابەتی درووستبوون و گەشەکردنی قۆناغ بە قۆناغی نەتەوەیە، بۆ ئەم مەبەستەش جەنابی دکتۆر توێژینەوەیەکی چڕوپڕی ئامادەکردووە بۆ گفتوگۆکە. تیشک دەخەینەسەر کێشەکانمان وەک نەتەوەی کورد و لە چ ئاست و قۆناغێکی پڕۆسەکەداین، هەروەها باس لە چەند نموونەیەکی سەرکەتووی نەتەوەکانی دیکە دەکەین.
-
188
#197حاجی کاروان: کاری خێرخوازی، کوردایەتی و موسڵمانبوون، خەوتن لەسەر فەردە دۆلار!
لە ئەڵقەی ئەمجارەدا لەگەڵ کاک حاجی کاروان سەرۆکی ڕێکخراوی بەختەوەری و لە کەسایەتی دیاری سیاسی و ئاینی، گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە بابەتی ناسنامەی نەتەوە و ئاین، کوردبوون و موسڵمانێتی کە لەم ڕۆژانەدا و لەگەڵ شەڕ و داگیرکاری ڕۆژئاوادا دەوروژێنرێت. هەروەها باس لە کار و پڕۆژە خێرخوازیەکانی جەنابیان دەکەین بە گشتی و بە تایبەتی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا و خەڵکی
-
187
#196سۆران حەمەڕەش: مێژووی دزراوی ڕۆژئاوای کوردستان!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا سۆران حەمەڕەش گفتوگۆیەکی چڕ دەکەین لەسەر مێژووی کوردی ڕۆژئاوا و خاکەکەیان، پێش هەزاران ساڵ کێ لەسەر ئەو خاکە ژیانی کردووە و خاوەنی بووە و دەسەڵاتی هەبووە لەسەری و دواتر چۆن گەیشتووە بەمەی ئیمڕۆ. هەروەها تیشک دەخەینەسەر ڕووداو و کارەساتەکانی ئەم دوایەی ڕۆژئاوا.
-
186
#195د.شکار هەڵەبجەیی: سفر بۆ ١٠٠ی زێڕ و زیو و دۆلار و ئابووری!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر شکار هەڵەبجەیی پسپۆڕی دارایی و بانکی ئیسلامی و شارەزای ئابووری، گفتوگۆ دەکەین سەبارەت بە سیستەمی ئابووری جیهان و مێژووی دراو و زێڕ دەکەین. باس لە وەبەرهێنان دەکەین لە زێڕ و زیو و پێشبینیکر دنی نرخەکانیان لە داهاتوودا، هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی بانک و مەسەلەی سوو
-
185
#194عەبدوڵا سوور: سەعی کردن حەرامە!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا عەبدوڵا سوور شارەزای بواری پەروەردە و مامۆستای دێرین و خاوەن ئەزموون باس لە سیستەمی پەروەردە و خوێندن دەکەین لە وڵاتی ئێمەدا، و تیشک دەخەینە سەر پڕۆسەی فێربوون و ڕۆڵی ڕاستەقینەی مامۆستا لە پڕۆسەکەدا. هەروەها باس لە خوێندەواری و گەشەی مەعریفی چەند کەسایەتیەکی دیار دەکەین کە دوور لە قوتابخانە بەدەستیانهێناوە
-
184
#193دیوەخانە نوێیەکە، پرسیارە شەخسییەکان، لە خۆت ڕازیت ؟!
لە نوێترین ئەڵقەی ساڵی نوێ بە دوو قۆڵی دانیشتنێک دەکەین بۆ وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگ دەربارەی دیوەخان و خودی کەسایەتی خۆمان و کۆمەڵێک ڕا و بۆچوونی شەخسی خۆمان دەخەینەڕوو کە کە پێشتر ڕەنگە باسنەکرابێت نەکردووە. هەروەها لە ڕێی ئەم ئەڵقەیەوە سوپڕایزێکی نوێ ئاشکرا دەکەین.
-
183
#192یاسین ئافتاو: کێشەی حیزبەکانی کوردستان، شەڕی ئیسلامی و عەلمانی، ڕۆشنبیری گەندەڵ!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا یاسین ئافتاو نووسەر و میدیاکار و مامۆستای زانکۆ باس لە بابەتی ڕۆشنبیری و ئەرکە ئەخلاقیەکانی ڕۆشنبیر لە کۆمەڵگەدا و پەیوەندی ڕۆشنبیر بە حیزبەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینەسەر بابەتی ڕەخنەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کێشەکانی کۆمەڵگەی ئێمە و ڕێگەچارەکان.
-
182
#191دکتۆرە سروە خالید: نهێنییەکانی تەندروستی جەستەی ئافرەتان!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆرە سروە خالید پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار لە بواری نەخۆشیەکانی ئافرەتان و منداڵبوون باس لە بابەتی تەندرووستی جەستەی ئافرەتان، هۆکار و چارەسەر و خۆپارێزی لە نەخۆشیە باوەکانی ئافرەتان دەکەین. بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەندی جەنابی دکتۆر کە لە وڵاتی ئێرلەندا و بەریتانیا وەک پزیشک کاری کردووە چەندین چیرۆکی کاریگەر دەخەینەڕوو.
-
181
#190پێشەوا بەرزنجی: جیهانی گەیمەرەکان، ئەتاری و شمشار، ئەو یاریانەی ژیانت دەگۆڕێت!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک پێشەوا بەرزنجی گەیمەری دیار و ناسراو باس لە بابەتی گەیمینگ و یاریە ئەلیکترۆنیەکان دەکەین. لایەنە جیاوازەکان، ئەرێنی و نەرێنی بوارەکە و پیشەی گەیمەری بە گشتی دەخەینە بەرباس، هەروەها یاریەکانی سەردەمی مناڵی و یاریە دڵخوازەکانی خۆمان باس دەکەین
-
180
#189ڕێگەی خارج: نهێنی قاچاخچییەکان، ڤیزەی زەمان، چیرۆکەکانی جەنگەڵ و دەریای ئیجە!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک ڕابەر زیاد باس لە ڕێگاکانی چوون بۆ دەرەوەی وڵات دەکەین، بەتایبەتی سەرنج دەخەینەسەر ڕێگەی قاچاخ و چیرۆک و بەسەرهاتە کاریگەر و دڵتەزێنەکانی ئەو ڕێگایە دەکەین. هەروەها باس لە چۆنێتی بەدەستهێنانی ڤیزا و ڕێگا یاساییەکانی چوون بۆ ئەوروپا و وڵاتان دەکەین و بیرۆکە هەڵەکان دەربارەی پڕۆسەکە ڕاستدەکەینەوە و ڕاستیەکان دەخەینەڕوو.
-
179
#188سەعیدی نوورسی: ڕێباز و پەیامەکانی نوور، دوژمنی سەرسەختی کەمالیزم، وەڵامی هەموو شتێک
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر ناصح فتاح ئاروزەری، مامۆستای ئاینی و پسپۆڕ لە بواری هزری ئیسلامی، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ژیاننامەی مامۆستا سەعیدی نوورسی گەورە بیرمەند و زانای ئاینی کورد. باس لە بیروباوەڕ، ناوەڕۆکی پەیام، بەرهەم و نووسینەکانی دەکەین. هەروەها تیشک دەخەینە سەر ڕووداوە گرنگ و چیرۆکە کاریگەرەکانی ژیانی ئەو پیاوە مەزنە ئەقڵ پڕ لە زانستە، دڵ پڕ لە نوور و ئیمانە دەکەین
-
178
#187پۆدکاستە خۆشەکەی فاخیر هەریری!
ئەمجارەیان لە خزمەت قسە خۆشەکانی هونەرمەندی گەورە کاک فاخیر هەریری، ئەڵقەیەک دەکەین کە تیایدا گفتوگۆ دەکەین لەسەر چیرۆکی ژیانی بەڕێزیان، هەرە لە ئەزموونی گۆرانیبێژی و هونەرەوە هەتا دانانی چێشتخانە و هەروەها کاری خێرخوازی و یارمەتیدانی خەڵک. گێڕانەوەی چیرۆک و بەسەرهاتە سەرنجڕاکێش و کاریگەرەکانی ژیانی ئەڵقەکە چێژبەخشتر دەکات.
-
177
#186گەشتیار کاوە: نهێنییەکانی گۆرانی، هونەری میلی و خدر بێگەڵاسی، داهێنانی حەسەن زیرەك!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک گەشتیار کاوە، هونەرمەند، گۆرانیبێژ و موزیکژەنی لێهاتوو باس لە چیرۆکی جەنابیان دەکەین کە چۆن لە ژەنینی سێتارەوە بوو بە دەنگێکی ڕەسەن و دیاری جیهانی هونەر و گۆرانی کوردی. هەروەها باس لە مەقامە ڕەسەن و نەبیستراوەکان دەکات لەگەڵ نموونەی باڵا و ئیلهامبەخشەکانی لە ڕێبازە هونەرییەکەی، و بابەتی هونەری میلی تاوتوێ دەکەن
-
176
#185بابەشێخ: ژیانی شاخەوانی، بەراز و ورچ کوشتن، نزیکبوونەوە لە مردن!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک بابەشێخ شاخەوان و ڤڵۆگەری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بواری شاخەوانی وەک پیشە و چیرۆکی بەڕێزیان دەبیستین لە گەشتی شاخەوانیەکەیاندا بە ناو سروشتی دڵڕفێنی کوردستان هەروەها تیشک دەخەینە سەر بابەتی ژینگەدۆستی و ئاژەڵدۆستی لە کوردستان و جیهان بە گشتی
-
175
#184هەوار خان: دەستوری جلی کوردی، عاشق بەند و سیلاح، لفکە و لیرە!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ هەوار خان خاوەنی ئێچ ئێڵ دیزاین گەورەترین و ناسراوترین بڕاندی جلی کوردی، گفتوگۆ دەکەین دەربارەی مێژوو و دەستووری جلی کوردی لە کۆن و ئێستادا، جۆر و بەشە جیاوازەکانی چین. هەروەها باس لە بیرۆکە و ئامانج و سەرەتاکانی دامەزراندنی بڕاندەکەی جەنابیان دەکەین
-
174
#183عەقڵی کوردی: عەشرەتگەرایی، ژوورە تاریکەکەی پیاو، مەلای شیوعی!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر پێشڕەو عەبدوڵا نووسەر و ڕۆشنبیری بەتوانا، گفتوگۆیەک دەکەین دەربارەی پێکهاتەی عەقڵی کوردی کە ناونیشانی نوێترین کتێبی جەنابیانە. چەندین بابەتی هەستیار و سەرنجڕاکێش باسدەکەین لەسەر جیهانبینی، بیرکردنەوە، کلتوور و چەند لایەنێکی دیکەی کۆمەڵگەی کوردی
-
173
#182فێڵ و دزییەکانی عەقارات! موڵكی خۆت یان کرێ؟ کێشەی پڕۆژەکانی کوردستان - پۆدکاستی دیوەخان
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ ئەندازیار شێروان مزوری و کاک ڕاوێژ بوڕهان گفتوگۆیەکی سێ قۆڵی دەکەین دەربارەی بابەتی خانووبەرە 🏘 و ئیشی نێوەندگیریی. باس لە بیرکردنەوەی وەبەرهێنەر و کڕیار و تاکی کورد دەکەین بە گشتی سەبارەت بە عەقارات و موڵک، هەروەها پڕۆسەی وەبەرهێنان و قازانج و زەرەری بوارەکە دەخەینەڕوو
-
172
#181حاكم ناز: چیرۆک و دۆسیەکانی تاوان، بۆچی دوای ٢٧ ساڵ وازم لە دادگا هێنا؟!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ حاکم ناز نووری گفتوگۆ دەکەین دەربارەی ئەزموون و یادەوەریەکانی چەندین ساڵ لە دادگا وەک دادوەر و داواکاری گشتی. هۆکارەکانی تاوان کەیس و دۆسیە باوەکانی دادگا، یاسا و دادپەروەری سیستەمەکە هەموو ئەمانە دەخەینە بەرباس. هەروەها باس لە چیرۆکی پشت تابلۆ هونەرییەکانی بەڕێزیان دەکەین.
-
171
#180ژیری دەستکرد: کۆتایی مرۆڤایەتی، هەڵخەڵەتاندن و کۆنتڕۆڵکردن، دزینی ئیش!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر هێمن فاتیح پسپۆڕی و شارەزای بواری تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد باس لە بابەتی ژیری دەستکرد دەکەین چییە و لە کەیەوە سەریهەڵداوە، جۆرەکانی چیە و چۆن بتوانین بەکاریبهێنین و زۆرترین سوودی لێوەربگرین، داهاتووی مرۆڤایەتی بە کوێ دەگەێنێت، هەروەها باس لە سەرەتاکانی ئاشنابوونی خەڵک دەکەین بە ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا لە کوردستان
-
170
#179دکتۆر هێڤار: دایەتی کیتۆ و کەروێشک، ڕاستی توێژینەوەکان، دیبەیتی کێش داگرتن! - پۆدکاستی دیوەخان
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ پزیشک و ڕاهێنەر د. هێڤار عاسی ناسراو بە دکتۆر ئەنابۆڵیک گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێک کە مشتومڕی زۆر لە خۆدەگرێت، ئەوانیش بابەتاکانی کیتۆ دایەت و دایەتەکانی تر بە گشتی، کێش داگرتن و سیستەمی خواردن و خۆراکی تەندرووستەکان، تەواوی ئەم بابەتانەش لە ژێر ڕۆشنایی بەڵگەی تازەترین توێژینەوەکان دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە سوود و زیانەکانی پڕۆتین، ستیرۆید و سەپڵیمێنتەکانی یاری لەشجوانی دەکەین
-
169
#178کاروان کاکەڕەش: وەسوەسەی شەیتان و نەخۆشی، دوعای مەلا و چارەسەرکاری دەروونی!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک کاروان کاکەڕەش دەرووناس و چارەسەرکاری دەروونی باس لە نەخۆشی ڕاڕایی زۆرەملێ یاخود وەسواسی دەکەین. هۆکار و نیشانەکانی مامەڵەی تەندرووست و گونجاو لەگەڵی چارەسەرکردن و خۆپارێزی دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە بابەتی ڕووقیەی شەرعی وەک چارەسەر بۆ نەخۆشیە دەروونیەکان دەکەین
-
168
#177شێف سەیوان: مێژووی خواردنی کوردەواری، هونەری چێشتلێنان، بەهارات بەکارمەهێنن!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ وەستا سەیوان شێفی لێهاتوو و خاوەن ئەزموون باس لە مێژوو و کلتووری خواردنە کوردەواریەکان دەکەین چۆن و لە کوێ سەریانهەڵداوە و چۆن هەر ناوچەیەک شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە. هەروەها باس لە نهێنی و هونەری چێشتلێنان دەکەین چۆن خواردنی بەتام و بەلەزەت ئامادە بکەین چین ئەو شتانەی ئەگەر بیکەین خواردنەکەمان خۆشتر دەبێت
-
167
#176ئەیوب نوری: ترسناکترین چیرۆک و ڕاستییەکانی جەنگی عێراق و شەڕی داعش!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ ڕۆژنامەنووس کاک ئەیوب نووری باس لە ڕووداوەکانی پڕۆسەی ئازادکردنی عێڕاق و هاتنی ئەمریکیەکان و جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ئەو سەردەمە دەکەین. کۆمەڵێک چیرۆک و بەسەرهاتی کاریگەری و تراژیدی دەگێڕێتەوە کە خۆی شایەتحاڵیان بووە.هەروەها کاری ڕۆژنامەنووسی کردووە لە جەنگەکانی چەندین وڵاتای تر. لە کۆتایشدا باس لە حەز و خولیای جەنابیان دەکەین بۆ پاراستنی ژینگە و لێکۆڵینەوە و نووسین لە بواری ژینگە و سرووشتدا
-
166
#175ئاسوودە سۆران: پەروەردەی سێکسی، شەرم و حەیا، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا ئاسوودە سۆران، خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە دەرووناسی منداڵان و چارەسەرکاری دەروونی منداڵ. باس لە بابەتی پەروەردەی سێکسی منداڵ دەکەین، چۆن سەریهەڵداوە، چییە، و ئامانجەکانی چین؟ لە هەمووشی گرنگتر تا چەند دەگونجێت لەگەڵ بەها و دابونەریتی کلتووری ئێمە و مامەڵەی درووستی دایکان و باوکان لەگەڵ بابەتەکە. هەروەها تیشکدەخەینەسەر حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵ و بابەتی پۆڕنۆگرافی
-
165
#174دیبەیتی دیوەخان: دکتۆری بۆ پارەیە یان مرۆڤایەتی؟!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان بە ئامادەبوونی د. ئامانج گەردی و د. جێگر کۆیی دیبەیتێکی ئەکادیمی و گفتوگۆیەکی هێمن و بەرهەمدار دەکەین دەربارەی بابەتی پیشەی پزیشکی لەم ڕۆژانەدا ئایا بۆ پارەی و بزنسە یان چاکە و مرۆڤایەتیە؟ هەروەها چەند تەوەرێکی گرنگی دیکە وەک بار و گوزەرانی پزیشک و متمانەی نەخۆش و پزیشک و چەند بابەتێکی گرنگی دیکە
-
164
#173یادگار فایەق: ڤڵۆگەر و ڕابواردن، ڕووخانی کۆمەڵگا، سوود چییە؟!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا یادگار فایەق پڕۆفیسۆری زانکۆ و میدیاکاری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کۆمەڵە بابەتێکی گرنگ کە بۆ هەموو تاکێک گرنگە و جێگەی مشتومڕێکی زۆرە، ئەوانیش بابەتەکانی سوود گەیاندن بە کۆمەڵگە و پێوەرەکانی سەرکەوتن، پەروەردەی تاک، ڕۆڵی ئینفلونەسەر لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە
-
163
#172سۆران حەمەڕەش: کورد و سۆمەری، درۆیەکانی ڕۆژئاوا، مێژووی نەتەوەکان!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا سۆران حەمەڕەش لێکۆڵەر و توێژەری بەتوانا لە بواری مێژوو، گفتوگۆیەکی قووڵ دەکەین دەربارەی بابەتی مێژوو و بنەچەی کورد، پەیوەندی کورد و سۆمەریەکان، چیرۆکی ڕەگەزی ئاری و پەیوەندی بە کوردەوە، ئەمانە و زۆر بابەتگەلی دیکە دەخەینەڕوو. گفتوگۆکە دەوڵەمەندە بە سەرچاوە مێژوویی و زانستیە هەمەجۆرەکان.
-
162
#171دکتۆر هەڵوێست: ئاشکرا کردنی فرت و فێلی میدیاکان - پۆدکاستی دیوەخان
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر هەڵوێست جەمال، پزیشک و میدیاکاری لێهاتوو گفتوگۆ دەکەین دەربارەی کاری میدیایی و ڕۆژنامەنووسی. باس لە ئامانج و ئەجێندای دەزگا میدیایەکان دەکەین و چۆن و بە چ تەکنیکێک هەواڵ ئەگێڕنەوە و سەرنجی بینەر ڕادەکێشن. هەروەها باس لە چیرۆکی بەڕێزیان دەکەین کە چۆن لە هەمان کاتدا پزیشکە و میدیاکاریشە
-
161
#170دکتۆر مەزن: نهێنیەکانی خواردنی تەندروست، زۆر خۆری و زەعیفی، کیتۆ ژەهرە یان دەرمان؟!
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ دکتۆر مەزن جەمیلە بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمیانە باس لە بابەتی کیتۆ دایت دەکەین لە ڕووی مێژوویەوە چۆن سەریهەڵدا و بە چ میکانزمێک کار دەکات و دەبێتە هۆی کێش دابەزاندن و تەواوی کاریگەریەکانی لەسەر جەستە دەخەینەڕوو. هەروەها باس لە دابەزاندنی کێش دەکەین و چۆن وا بکەین کە بە تەندرووستیەکی باش بمێنینەوە.
-
160
#169جوولەکە چۆن جیهانی کۆنتڕۆڵکردووە؟ نهێنی و ئامانجی شیعە و ئێران! - پۆدکاستی دیوەخان
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک توانا عوسمان ڕۆژنامەنووسی چالاک و بەتوانا گفتوگۆیەکی قووڵ دەکەین دەربارەی مێژووی جوولەکە و شیعە. چۆن سەریانهەڵداوە و گەشەیان کردووە لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ، دەچینە ڕەگ و ڕیشەی بابەتەکان و بیروباوەڕ و جیهانبینی هەردوولا ئاشکرا دەکەین و پەیوەندیان بە یەکترەوە باس دەکەین و دەیبەستینەوە بە ڕووداو و جەنگەکەی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسڕائیل
-
159
#168تەرزە جاف: کێ پەروەردە نەکراوە؟ دایك و باوکمان یان ئێمە! - پۆدکاستی دیوەخان
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ مامۆستا تەرزە جاف پسپۆڕی بواری پەروەردە گفتوگۆ دەکەین دەربارەی بابەتێکی هەستیار و گرنگ کە ئەویش بابەتی پەروەردەی تاکەکانی کۆمەڵگەی ئێمەیە. لایەنەی ئەرێنی و نەرێنییەکانی پەروەردە دەخەینەڕوو و بەراوردی دەکەین بە جاران و چۆنێتی باشترکردنی باس دەکەین
-
158
#167کوردانی دەرەوە... ڕەگەزپەرستی و شەڕی نەتەوایەتی، ئەوروپا بەهەشتە؟! - پۆدکاستی دیوەخان
لە ئەڵقەی ئەمجارەیان لەگەڵ کاک هەکار میرزا چالاکوانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا، باس لە کار و چالاکیەکانی بەڕێزیان دەکەین کە چۆن بووەتە دەنگێکی کاریگەر بۆ داواکردنی مافەکانی کورد و ڕووبەڕوبونەوەی ڕەگەزپەرستی و ناساندنی گەلی کورد بە تەواوی جیهان. هەروەها تیشک دەخەینە سەر چیرۆکی ژیانی بەڕێزیان دەکەین کە چۆن لە تەواوی ژیانی لە دەرەوەی وڵات بەسەربردووە بەڵام نەتەوەکەی لە بیر نەکردووە. هەروەها بە گشتی باس لە ژیان و گوزەران دەکەین لە ئەوروپا و بە تیابەتیش بارودۆخی کوردەکان
We're indexing this podcast's transcripts for the first time — this can take a minute or two. We'll show results as soon as they're ready.
No matches for "" in this podcast's transcripts.
No topics indexed yet for this podcast.
Loading reviews...
ABOUT THIS SHOW
پۆدکاستی دیوەخان پۆدکاستێکە کە پلاتفۆرمێک دابین دەکات بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی جۆرەها بابەتی سەرسامکەر لەگەڵ کەسانی خاوەن باکگراوندی جۆراوجۆر بە شێوازێکی گەنجانەو پڕ لە تەنز.
HOSTED BY
Diwaxan Podcast
CATEGORIES
Loading similar podcasts...