Blingo

PODCAST · history

Blingo

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکاتئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەنلێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوەوەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟ #kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  1. 88

    AK47 یان کڵاشنیکۆڤ چۆن ساز کرا؟

    کوشندەترین چەکی جیهان!لەم ڤیدیۆیەدا باس لە یەکێک لە بەناوبانگترین و کوشندەترین چەکەکانی جیهان دەکەین: کڵاشنیکۆڤ (AK-47)! ئەم چەکە کە لە ساڵی ١٩٤٧ لەلایەن میکائیل کڵاشنیکۆڤەوە دروست کراوە، بووەتە هێمایەکی جیهانی و بە یەکێک لە کاریگەرترین داهێنانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت. بەڵام چیرۆکی پشت ئەم چەکە چییە؟ بۆچی ئەوەندە بەناوبانگە؟ و چۆن بووە هۆی گۆڕانکاری لە جیهانی شەڕ و سیاسەت؟ Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  2. 87

    ئەو هەسارانەی هیچ کات باوەڕ ناکەی هەبن

    هەواڵەکە قسە دەکاتە سەر ئەستێرەکان و هەسارەکانە جۆرە جۆرانە کە پەیوەندیدار بە سەختیەکان و تایبەتمەندیەکانە. بۆ نموونە هەسارەی کیپلێر ١٦بەیە کە دوو خۆر هەیە، و هەسارەی GJ1214-b کە پەیچەکەی ئاو لە سەر گۆی زەوی هەیە. هەروەها هەسارەی HD189733b پارێزگاکانیە بە گەرمیەکەی ٩٠٠ درەجە سانتیگراد و بایەکانی هەوایەی خۆیان دەگەڕێنەوە بە شێوەیەکی زۆر توند. ھەروەها تیتان مانگەی زوحەڵە بە شێوەیەکی تایبەتی گاز و مەیتانی بارانی دەبارێت و دەرەوەی شەڕی ساردی زەریاکانی گەورەکانە. ئەم ڤیدیۆیە تێبینی دەکاتە سەر ئەو هەسارەکان و ئەستێرەکانە جەهەنی نوێ و پەیوەندیدار بە ڕووداوەکان و بەرزەکانی خۆیانی تایبەتمەندیەکان. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  3. 86

    ئەو وشکانیانەی زەوی بۆ ون بوون؟

    🌍✨ **جیهانی ونبووی ساهوڵ: گەشتێک بەرەو مێژوو!** ✨🌏 نزیکەی ٧٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، زەوییەکی گەورە بە ناوی **ساهوڵ** ئۆسترالیا، نیوگینیا، تاسمانیا و دوورگەکانی ئارووی پێکەوە گرێ دەدا. 🦘🌴 ئەم پارزەوییە کۆنە شوێنی ئاژەڵە ناوازەکان، دارستانە باراناوییەکان و شاخە بەرزەکانی بوو. مرۆڤەکان بۆ یەکەمجار نزیکەی ٦٠-٤٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر گەیشتنە ئەم شوێنە، بە پێ و بەلەمی بامبوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە هاتوون! �‍♂️🛶 بەڵام دوای گەرمبوونی زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان، ساهوڵ نوقم بوو و ئێستا لە ژێر ئاوە! 🌊 ئایا دەتەوێت زیاتر بزانیت دەربارەی ئەم جیهانە ونبووە و چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکەی؟ 👀 🎥 **بینەری ڤیدیۆکەمان بە و بەشداری لە گەشتەکەمان بکە!** #ساهوڵ #جیهانی_ونبوو #مێژووی_زەوی #ئوسترالیا #نیوگینیا #مرۆڤی_کۆن Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  4. 85

    ئەگەر لە شوێنێک ون بوون چۆن ڕێگا بدۆزینەوە؟

    اراستەکردن،بریتییە لە دۆزینەوەی ئاراستە جوگرافییەکان.ئاراستەکردن لە سروشتدا لە زۆر حاڵەتدا بەکاردەهێنرێت.بۆ نموونە ڕەنگە هەندێک جار لە شاخ،دارستان یان بیابان و هتد ون بووبن، بە زانینی ئاراستەکانی گیتالۆجی،دەتوانیت بگەیتە شوێنی دڵخوازی خۆت. هەروەها شاخەوانەکان،سەربازەکان،پارێزەرانی دارستانەکان و هتد پێویستیان بە زانینی شێوازەکانی ئاراستەکردن هەیە. هەرچەندە ئەمڕۆ بە بوونی ئامێرەکانی وەک کۆمپاس یان سیستەمی پێگەی جیهانی (GPS) مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی و زۆر بە وردی ئاراستە جوگرافییەکان دەستنیشان بکات، بەڵام لە نەبوونی ئەو ئامرازانەدا زانینی شێوازەکانی دیکەی دۆزینەوەی ئاراستە بەسوود و کاریگەرن. ئاراستەی سەرەکی و بچووک Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  5. 84

    ئەو داهێنانەی زیاترین کاریگەری لە ژیانی مڕۆڤ دا هەبوە چیە؟

    ئەم وتارە باسی گرنگترین داهێنانە کۆنەکان دەکات کە هەزاران ساڵە پێش ئێستا دروست کراون و کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ژیانی مرۆڤەکان هەبووە. لە سەرەتا، ئەم وتارە دەستی پێ دەکات بە داهێنانی پاپیروسەکانی میسرییە کۆنەکان و یەکەم ساڵنامەی دروستکراوە لە سوی سومەرییەکان. پاشان باسی داهێنانی نووسینی، کۆنکرێت، کارێزە و جۆرە جۆرە داهێنانی تایبەتی کۆنەکان دەکات کە هەریەک کاریگەرییەکی زۆری بەرەو پێشکەوتنەکان کردووە. لە کۆتاییدا، ئەم وتارە باسی داهێنانی چەکلێت و کاکاوەی ئازتەکەکان دەکات کە ئەوان یەکەمی داهێنەرەکان بوون کە ئیشی پەیوەندیدار بە تەندروستی کرد. ئەم داهێنانە هەریەکەیان بە شێوەیەکی تایبەتی پەیوەندیدارە بە پەیوەندیدانی ژیانی مرۆڤەکان و پێشکەوتنەکان Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  6. 83

    چۆن مناڵێک بە کایەی کۆمپیوتێری کوڵاوی لە سەری خەڵک نا؟

    چیرۆکی سەرسوڕهێنەری مێهمێت ئایدین، داهێنەری یارییە بەناوبانگەکەی *چیفلیک بانک*، کە بوو بە گەورەترین فێڵی دارایی لە تورکیا. لە ژیانی هەژارییەوە بۆ دەستکەوتنی ملیۆنان دۆلار، و دواتر هەڵهاتن بۆ ئەمریکای باشوور و دەستگیرکردنی لەلایەن ئینتەرپۆلەوە. ئەم چیرۆکە سەرنجڕاکێشە باس لە هەوڵەکانی مێهمێت دەکات و ئەو سزایە سەختەی کە بەهۆی فێڵەکەیەوە بەسەردا سەپێندرا. بە بینینی ئەم ڤیدیۆیە، فێری ئەوە دەبیت کە هیچ شتێک لەم جیهانەدا بەخۆڕایی بەدەست نایەت! Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  7. 82

    مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن

    ئایا ئەتوانن جیهانێک وێنا بکەن کە هیچ وێنەیەک بوونی نەبووە و کامێراکان دروست نەکراون؟ئەزانم کە ئێستا بۆ ئێمە ئەستەمە، بەڵام پێویستە بزانن زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی بەبێ کامێرا و وێنە تێپەڕ بووە. ئەگەر شتانێکیش لە ڕابردوو لەبەر دەستمانە ئەوە نیگارەیە. وشەی فۆتۆگرافی یا وێنەگری ٢٤٠٠ساڵ پێش ئێستا داهێنراوە و هیچ پێوەندی بە فۆتۆگرافی ئەمڕۆوە نییە.٢٤٠٠ساڵ پێش فەیلەسووفێکی چینی بە ناوی مۆزی نووسیوییەتی ئەگەر دیواری ژوورێک کون کەی ئەو ڕووناکییەی کە لەم کونەدا بۆ ناو ژوورەکە دەدرەوشێتەوە، پێچەوانە ئەبێتەوە و ئەدرێ لە دیواری بەرانبەر واتە هەمان کارێک کە کامێرا فۆتۆگرافییەکان ئەیکەن. ئەم حاڵەتە وەک نوورهاوێژ وایە وەک کامێرای سینەماکان.دێینە بەرترۆ واتا ١٠٠٠ساڵ لەمەوبەر. ئیبن هەیسەم، ئەیهەویست ئەم بیرۆکەیە تاقی بکاتەوە و ئەیەوێ لەسەر مانگ‌گیران و خۆرگیران لێکۆڵینەوە بکا. شتێک بە ناوی کامێرا نەبوو کە بەکاری بێنێت تەنیا ژوورێکیان تاریک ئەکرد و کونێکیان دروست ئەکرد و ڕووناکیان تێ ئەخست. ئیبن هەیسەم بەپێی ویکیپیدیا یان زانایەکی ئێرانییە یا عەرەبە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  8. 81

    دارا ، شارێکی کۆنی مێژوویی لە باکووری کوردستان

    شاری دێرینی دارا لە شاری مێردین لە باکووری کوردستانلە شارستانییەتی میزۆپۆتامیادا، هەزاران شوێن و ناوچەی کۆن هەتا ئەمڕۆش وەک ناوچەیەکی ڕۆشنبیری، مێژوویی و گەشتیاری ماونەتەوە؛ یەکێک لەو شوێنانە شاری دێرینی دارایە.شاری مێژوویی دارا یان دێرا، دەکەوێتە گوندی دارا سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان و ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە و لەسەر ڕێگای ناوچەی نسێبینە. مێژووی شاری دارا دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا.ئەم شارە مێژووییە لە سەردەمی ڕۆمییەکاندا وەک بنکەیەکی سەربازی دروست کراوە بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمی ڕۆژهەڵات لە بەرامبەر ساسانییەکان. لە سەردەمی خۆیدا چونکە لەسەر جادەی ئاوریشم بووە، لە ڕووی ئایین و کۆمەڵگە و بازرگانییەوە پێگەیەکی گرینگی هەبووە. هەروەها بە مێژوو و دیمەنەکانی سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت؛ هەر بۆیە ساڵانە هەزاران کەس سەردانی شاری مێژوویی دارا دەکەن و بە دیمەنە ناوازەکانی سەرسام دەبن. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  9. 80

    ژیاننامەی عەربی شەمۆ (عەرەب شامیلۆف) ڕۆماننوسی گەورەی کورد

    ئەو کەسایەتیە دیارەی ئێستا دەمانهەوێ سەبارەت پێیی بدوێین یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەر و زانا و ڕوناکبیرەکانی کوردستانی سوور، بە "شوانە کوردییەکە" ناوبانگی بەدەستهێناوە و خزمەتی بە فۆلکلۆر و پرسی نەتەوە و نیشتمانی خۆی کردووە، لە رێکەوتێکی 23ی کانونی دووەمی 1897، لە گوندی سوسزی ناوچەی قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی لە بنەماڵەیەکی سەر بە شێخانی(ئێزید_داستی)لەدایک بووە.سەرەتا ژیانی بە شوانکاری بەسەر بردووە.عەرەب شامیلۆڤ، ناسراو بە عەرەبی شەمۆ، لە دیارترین نووسەرەکانی کوردستانە و بە باوکی رۆمانی کوردیی دادەنرێت.لە سەرەتای قۆناغی ژیاندا، عەرەبی شەمۆ، کرێکاری رێی ئاسنین بووە، پاشان دەچێتە ریزی بەڵشڤییەکان و دژی رژێم و دەسەڵاتی قەیسەر دەبێت بە خەباتگێڕ، ساڵی 1917، پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەر، دەگات بە شاری ستراڤۆپۆل، پاشان بەشداریی لە شەڕی ناوخۆ دەکات.عەرەبی شەمۆ، دووەم کورد بووە لە مێژوودا، پلەی سەربازیی لەناو سوپای سوردا پێبدرێت، پاش شۆڕش، لە پەیمانگەیەکی مۆسکۆی پایتەخت دەگیرسێتەوە، بەهۆی زمانزانییەکەی لە تورکی، جۆرجی، ئازەری، روسی و ئەرمەنی، کار لەسەر زمان و نووسین دەکات و هەنگاوەکانی بۆ بوون بە یەکێک لە دیارترین نووسەرەکانی کورد دەنێت. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  10. 79

    ئایا ئێوە ئامادەن بچنە وڵاتێک کە پیاوی تێدا ناژی؟

    کاتێک چاو لە ڕێژەی هاوسەرگیری وڵاتێک دەکەین دەتوانین شتانێکی زۆر سەبارەت بە بنەما و پێکهاتەی شار یا وڵاتێک بەدەست بێنین. هەر بۆیە کەم‌بوونی ڕێژەی پیاوانی وڵاتێک، تەنیا دۆخێکه کە مرۆڤەکان لایان سەیرە و کاریگەری هەیە لەسەریان. ئەگەرچی هەندێک وڵات بەهۆی نەبوونی جەماوەری پیاو ڕوانینێکی گەرموگوڕیان بۆ سەر هاوسەرگیری نییە.لە گوندی میستێسێ ئۆدژانگێتیسێ کە لە باشووری لەهێستانە، نۆ ساڵێک دەبێ کە لیچارێکی ناڕوونی دیمۆگرافیک{جەماوەرناسی} هەیە. نزیکەی دە ساڵ دەبێ لەم گوندە هیچ مناڵێکی کوڕ لەدایک نەبووه و بچووکترین کوڕێک کە ئێستاکە لەم گوندە دەژیی دوانزە ساڵ تەمەنییەتی.ئایا ئەم بابەتە تەنیا هەڵکەوتێکە یان هۆکارێکی زانستی هەیە؟لەم کورتە فیلمە ئاوڕێک دەدەینەوە لەو وڵاتانەی ڕێژەی پیاوەکانیان ئێجگار کەمە و ئەو وڵاتە بە دەست ژنان بەڕێوە دەچێ. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  11. 78

    چۆن جوویەک بوو بە سەرۆک وەزیری بریتانیا؟

    کەی‌یێر ستارمێری جوو، چۆن بوو بە سەرۆکوەزیری بریتانیا؟!نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا بۆ یێکەم جار لە مێژووی خۆی خانەخوێی بنەماڵەیەکی جوویە. کەی‌یێر ستارمێر پارێزەری مافی مرۆڤ لە شارێکی بچووکی باشووری ئینگلیس و دوای بەدستهێنانی زۆرترین ڕێژەی دەنگدانی پارتی کرێکار، دوای چواردە ساڵ بوو بە سەرۆکوەزیری نوێی بریتانیا.ستارمێر پێشتر ڕاوێژکاری شاژن ئێلیزابێت بووە بەڵام لێرە پرسیارێک دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە کە ستارمێر چۆن توانی حیزبی خۆی لە دواهەم شکەستەکەیان لە دەنگدان ڕزگار بکات و ببنە دەسەڵاتدارێکی دەستڕۆیشتوو لە سیاسەتی بریتانیا؟یا کەی‌یێر کە لە بنەماڵەیێکی جوولەکەیە، چۆن توانی له کاتێکی وەها کەم ببێتە سەرۆکوەزیری بریتانیا؟ئەگەر ئامادەن با چیرۆکی ژیانی کەی‌یێر ستارمێر، سەرۆکوەزیری نوێی بریتانیاتان بۆ باس کەم. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  12. 77

    شەمەندەفەری نازیەکان و ڕێگایەکی پڕ مەترسی

    خەزێنە ئەفساناوییەکەی نازیکانلەم بارەیەوە چەندین چیرۆکی جیاواز هەیە. یەکێکیان تیۆرێیەکی پیلانگێڕی بەناوبانگە، بەڵام ئەوەی تریان چیرۆکێکی ڕاستەقینەیە. لەو چیرۆکەدا کە دەڵێن تیۆری پیلانگێڕییە، دەڵێن نازییەکان زیاتر لە ٣٠٠ تۆن زێڕ و تابڵۆی بەنرخیان لە شەمەندەفەرێکدا بار کردووە کە لە خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپا کۆیان کردبووەوە بۆ ئەوەی بیبەن بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ئەڵمانیا و بیشارنەوە. زۆرێک دەڵێن ئەمە ڕاست نییە و تیۆرییەکی پیلانگێڕییە. هەروەها مێژوونووسان دەڵێن بە هیچ شێوەیەک شتی وا لە مێژوودا تۆمار نەکراوە کە لە سەردەمێکدا ٣٠٠ تۆن زێڕ گواستراوەتەوە. بێگومان ئێمە نامانەوێت مامەڵە لەگەڵ ئەم تیۆرییە پیلانگێڕییەدا بکەین، چونکە هیچ بەڵگەنامەیەکی دروست لەو بارەیەوە نییە. بەڵام دەمانهەوێ لەم کلیپەدا باسی گەنجینەی ڕاستەقینەی شەمەندەفەری نازییەکان بکەین. لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٤٤ کە ئەڵمانیای نازی لە هەموو بەرەکاندا شکستی هێنا، هیتلەر بڕیاری داگیرکردنی هەنگاریای دا. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  13. 76

    هێڵی شەمەندەفەری سیبری چۆن ڕوسیای تێزاری لێک هەڵوەشاند؟

    گەورەترین گۆڕانکاریی مێژووی مرۆڤایەتیشۆڕشی پیشەسازی، یەکێک لە گەورەترین گۆڕانکارییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوو. پێویستە بزانن کە یەکێک لە ڕوکنە گرنگەکانی شۆڕشی پیشەسازی، هێڵی ئاسنین بوو کە خەریکی گۆڕینی جیهان بوو. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا ئەمریکا و ئەوروپا دەستیان کرد بە دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر بە هەموو ئاراستەکان. بەڵام لەناکاو ئەمریکا وەپێش ئەوروپا کەوت. چونکە زەوییەکی فراوان و کەسانی وەک کۆرنێلیۆس ڤاندێربیڵت و دواتر جەیپی مۆرگانیان هەبوو کە هێڵی ئاسنی ئەمریکایان گەیاندە لوتکە. ئەمەش وای کرد تەواوی پارەزەوی ئەمریکای باکوور بەیەکەوە بلکێ و ببەسترێتەوە. ئەی ڕووسەکان لەو ساڵانەدا خەریک چی بوون؟ ئەوانیش هێڵی ئاسنین دروست دەکەن؟ نەخێر. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  14. 75

    بۆ کەس نازانێ لە بنی چاڵاوای ماریانا چ باسە؟

    تێئۆری قووڵترین شوێنی جیهانئەم دونیایە پڕە لە شوێنگەلێک کە ئێمە زۆر کەم لەبارەیانەوە دەزانین. چاڵاوی ماریانا کە لە زەریای هێمن دۆزراوەتەوە، قووڵترین خاڵی جیهانە. ئەگەر بارستەیەکی یەک کیلۆیی ئاسن بخەینە ناو چاڵاوی ماریانا، کاتژمێرێکی دەوێت تا ئەم بارستە ئاسنییە بگاتە بنی زەریاکە. بەڵام ئەو دەنگە نهێنییەی کە لە قووڵایی چاڵاوی ماریانا تۆمار کرابوو، دەنگی چی بوو؟ ئەوڕۆ پێکەوە باس لە چاڵاوی ڕەمزاوی ماریانا دەکەین، تکایە تا کۆتایی ئەم ویدیۆیە بینەر و بیسەرمان بن.146 ساڵ لەوە پێش، کاتێک کۆمەڵێک لە توێژەران لە زەریای هێمن خەریک توێژینەوەی زانستی بوون، هەندێک دوورگەیان دۆزییەوە و نێویان لێنا ماریانا. ماریانا شاژنی ئۆتریش و هاوسەری پاشای ئیسپانیا، فیلیپی چوارەم بوو. توێژەران لە یەکێک لە کەشتییە توێژینەوەکانەوە کێشانەیێکیان بە پەتێکەوە بەست و فڕێیاندایە ناو زەریا. ئەم قورساییە بەردەوام بەرەو دابەزین دەچوو و نەدەگەیشتە کۆتایی، تا دواجار پەتەکە کۆتایی هات. توێژەران ناچار بوون تا قووڵایی 4475 مەتر چاوەڕێ بن. ئەوان سەریان سوڕ مابوو لە قووڵایی زۆری چاڵەکە. بەڵام لە ڕاستییەک بێئاگا بوون Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  15. 74

    جەنگاوەرانی ئەفسانەیی جیهان کامانە بوون؟

    جەنگاوەرانی ئەفسانەییبە درێژایی مێژوو چیرۆکی زۆر لەسەر کۆمەڵگا جەنگاوەرەکان و سوپای لێهاتووەکانی حکومەتە گەورەکانی جیهان نووسراون کە تا ئەمڕۆش ناوی ئەم جەنگاوەرانە لەسەر زمانن. بەڵام وەرن با ترسی جووتیارێک کە لە سەدەی 10ـی زایینیدا لە کەناراوەکانی باکووری ئەوروپا ژیاوە، بیخەینە بەرچاومان. کەشوهەوایەکی سارد، برسیایەتی، شەڕی بێکۆتایی، ڕەنگە هێرشی ئاژەڵە کێوییەکان. دەبێت دان بەوەدا بنێم کە دۆخێکی ترسهێنەرە. لەم ڤیدیۆیەدا دەمەوێت باسی جەنگاوەرانی ئەفسانەییتان بۆ بکەم. جەنگاوەرانی سامورایی:وشەی سامورایی لە زمانی ژاپۆنی کۆن بە واتای خزمەتکردنە. ئەم جەنگاوەرانە شەڕ و فەلسەفەیان تێکەڵ کرد و ژیانێکی شەرەفمەندانەیان بەسەر برد. ساموراییەکان لە کاتی شەڕدا شمشێری خۆیان بەکار دەهێنا. ئەوان پێیان وابوو شمشێر ڕۆحی هەیە و ناویان لەسەر شمشێرەکانی خۆیان دادەنا. جگە لە شمشێر، ڕم و تیروکەوانیشیان بەکار دەهێنا و هەروەها فێری لێهاتوویی شەڕکردن بەبێ چەک ببوون. بۆ شەڕی چەکداری یان بێ چەک، هونەری جەنگی جوجوسۆیان بەکار دەهێنا کە تا ئێستاش بوونی هەیە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  16. 73

    ڕۆژنامەوان و نووسەری بە توانا ئەحلام مەنسور

    لە زنجیرە باسی کەسایەتیە ناودارەکانی کورد لەو بەشەدا دەمانهەوێ باس لە خاتوونێک بکەین.ئەحلام مەنسوور لە ساڵی ١٩٥١ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٥٦ دەخرێتە بەر خوێندن و لە ساڵی ١٩٦٢ قۆناغی سەرەتایی و ساڵی ١٩٧٠ قۆناغی ناوەندیی و ئامادەیی لە خانەقین تەواو کرد و هەر لەم دەمەیشدا بوو بە ئەندامی حزبی شیوعیی عێراق.لە ساڵانی خوێندنی ئامادەیدا لەگەڵ هاوڕێکەی لەیلا قاسم پێکەوە چالاکیی قوتابخانەیان بە ڕێوە دەبرد. پاشان ساڵی ١٩٧٠ لە بەشی زمانی کوردیی زانکۆی بەغدا وەرگیرا و هاوڕێکەیشی لەیلا قاسم لە بەشی کۆمەڵناسی وەردەگیرێت. ئیدی لەوەیش بەدواوە ئەحلام هۆگری ئەلفبای زمانی کوردی بوو، هاوڕێکەیشی ئاشنایەتیی لەگەڵ کتێبەکانی عەلی ئه‌لوردی پەیدا کرد و لە بەشی ناوخۆیی کۆلێژی ئاداب پێکەوە درێژەیان بە خوێندنەکەیان داوە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  17. 72

    ژیان لە سەر کەشتی فڕۆکەبەر چۆنە؟

    شارێک لە سەر ئاو!ئەمڕۆ دەمانەوێت بزانین بۆچی شارە گەڕۆکەکان لەسەر دەریا و زەریاکان، ژیان لەسەر ئەم کەشتیانە و ئەم ئامێرانە ئەوەندە گرنگە؟ یاسای نێودەوڵەتی ئەوەیە کە کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگر دەتوانێت تا ٢٢ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی هەر وڵاتێکەوە نزیک بێتەوە بەبێ ئەوەی ئەو وڵاتە بتوانێت ناڕەزایی دەرببڕێت، هەر بۆیە ئەم فڕۆکە هەڵگرانە زۆر گرنگن. لە بنەڕەتدا بنکەیەکی سەربازی و فڕۆکەخانەیەکی گەورە دەگوازیتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە دەتەوێت، وەک ئەو کاتەی ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێراق، ئەم کەشتیانە لە دەریای ناوەڕاست و کەنداوی فارس جێگیرکرابوون و لەوێوە هێرشیان کردە سەر عێراق. جێی سەرنجە کە 80 دەڕسەدی دانیشتوانی جیهان لە 100 کیلۆمەتری زەریاکان و دەریاکان دەژین و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی گرنگ بوونی ئەم کەشتییانەیە!سەرەتا با بزانین چەند دانە لەم کەشتیانە لە جیهاندا هەن؟ تەنها ٢٦ دانە! بەرازیل، فەرەنسا، ڕووسیا، ئیسپانیا و تایلەند هەرکام یەکێک لەو کەشتیانەیان هەیە. چین و هیندستان و ئیتالیا و ژاپۆن و ئینگلیز هەرکام دوو دانە و لە کۆتاییدا ئەمریکا ١١ دانەی هەیە! لەبەر ئەوەی ئەمریکا زۆرترین ژمارەی لەم کەشتییانە هەیە و لە هەموو ئاوەکانی جیهاندا دەدۆزرێتەوە، ئێمە باسی ئەو ئەکەین!ئەم 11 کەشتییە ئەمریکییە بە تێکڕا 5500 بۆ 6000 کەس لە هەر یەکێکیاندا کاردەکەن! باندی سەربازیی سەر ئەم کەشتیانە و کارمەندەکانی بەشێوەیەک ڕاهێنان و پلانیان بۆ داڕێژراوە کە ئەم کەشتییانە توانایی ئەوەیان هەبێ هەر ٣٠ چرکە جارێک فڕۆکەیەک لەسەریان هەڵفڕێ و بە دوای ئەرکەکەدا بچن. فڕۆکە هەڵگرەکان ئەوەندە چەکی دژە فڕۆکەیان نییە و گرنگترین کەرەستەی بەرگرییان فڕۆکەکانیەتی! Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  18. 71

    تیرەیەکی شەڕانی کە جیهانیان گۆڕی

    ڤایکینگەکانڤایکینگەکان جەنگاوەرانێکی دڕ و شەڕانی بوون لە وڵاتە ساردەکانەوە کە چوار گۆشەی جیهانیان بە کەشتییە نامۆکانیان تاڵان دەکرد. ئەوەندە فیلم لەسەریان دروست کراوە و ئەوەندە کتێب لەسەریان نووسراوە کە تەنانەت چیرۆکەکانیان چووە ناو ئەفسانەکانەوە. ئەم ئەفسانە و چیرۆکانە سەبارەت بە ڤایکینگەکان هێندەش دوور لە ڕاستی نین. تەنانەت دیپلۆماتە عەرەبەکانی ئەو سەردەمە لەسەر ڤایکینگەکان دەیاننووسی. ڤایکینگەکان 500 ساڵ پێش کریستۆفێر کۆلۆمپ، واتە هەزار ساڵ دوای مەسیح، چوونەتە خاکەکانی ئەمریکا و لەوێ ژیاون. ڤایکینگەکان بۆ ماوەیەکی زۆر وەک هۆز لە هەندێک خاکی سکاندیناڤیا ژیاون بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەوروپییەکان هەبێت. هیچ تۆمارێکی نووسراو لەبارەی کولتوری ڤایکینگەکانەوە نییە، بۆیە ئێمە هیچ زانیارییەکمان لەسەر سەردەمە تاریکەکانیان نییە. بەڵام ڤایکینگەکان بە سەرۆکایەتی پاشای ئەفسانەیی خۆیان ڕەگنار کاتێک دەستیان کرد بە تاڵانکردنی ئەوروپا، بۆ ماوەی سەدان ساڵ قسەی سەرزاری هەموو کەس بوون. ڤایکینگەکان بە گشتی سوپایەکی ڕێکخراویان نەبوو، چونکە هەموو ڤایکینگەکان لە ژنەوە تا پیاو سەرباز بوون و کاتێک دەنێردران بۆ گەشت یا شەڕێک، بۆخۆیان بڕیاریان دەدا بچن یان نا. ژنەکانیش لە سوپادا ڕۆڵێکی بنیاتنەر و یەکسانییان لەگەڵ پیاوان هەبوو وەک سەرباز و فەرماندە. لە کاتێکدا کە باقی وڵاتان بە سوپای سەد هەزار کەسییەوە شەڕیان دەکرد، ڤایکینگەکان بە چەند سەد سەربازێک هێرشیان دەکردە سەر شوێنەکانی دیکە و هەموویان دەکوشت. دوای مردنی ڕەگنار، کوڕەکانی گەورەترین سوپایان لە مێژووی ڤایکینگەکاندا دروست کرد. ئەم سوپایە لە نزیکەی 3 یان 4 هەزار کەس پێکهاتبوو.. #کورد #کوردستان #kurdish_podcast #ڤایکینگ Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  19. 70

    قەتەر ، وڵاتی دەوڵەمەندان

    قەتەر ، وڵاتی دەوڵەمەندان Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  20. 69

    زیاترین ئاسەواری کۆن و مێژوویی دنیا لە کوێ کۆ کراوەتەوە؟

    گەورەترین ماڵکڕەوەی جیهان ئەو بینایە دەبینن؟ مۆزەخانەی بەریتانیایە British museum . یەکێک لە مەزنترین مۆزەخانەکانی جیهان. پڕە لە ئاسەواری مێژوویی سرنجڕاکێش کە لە سەراسەری جیهانەوە بۆ سەردانی دێن بۆ ئێرە. لەو مۆزەخانەیە دا زیادتر لە 8,000,000 ئاسەواری مێژوویی لە سەراسەری جیهان کۆ کراوەتەوە. کاتێک دەچییتە ناو مۆزەخانەکە ئەوەندە گەورەیە کە فریا ناکەوی هەموو شوێنەکانی ببینی. لانیکەم گرینگترین شوێنەکان ببینە، بۆ نموونە پەیکەری Easter Island ، خودای هیندووەکان یا زۆر شتی دیکە. بەریتانیا شانازییەکی زۆر بەو مۆزەخانەیە دەکات و دەڵێت کتوپڕتر لەو مۆزەخانەیە لە جیهاندا نییە. ڕاستیش دەکا، هەر کەسی دیکە بوایە نەیدەتوانی ئەو هەموو ئاسەوارە مێژووییە لە سەراسەری جیهانەوە لە شوێنێک کۆ بکاتەوە. ڕەنگە ئیمپراتۆرییەکەی بەریتانیا بناسن، لە هەموو شوێنێکی جیهاندا ئامادە بوون و زۆر شوێنیان داگیر کردوە. ئەوان لە تەواوی ئەو وڵاتانەی داگیریان کرد ، هەر شتێک بەکار هاتووە ناردوویانە بۆ ئینگلیز. لە ناو ئەو شتانەی ناردوویانە ئارسەوارە مێژووییەکان پلەیەکی بەرزی هەبوە. ئەوان لە ساڵی 1753 کاتێک دەبینن کە ئینگلیزییەکان خەریکن شتی بەهاداری مێژوویی دەنێرن بۆ بەریتانیا ، دەست دەکەن بە چێکردنی مۆزەخانەیەکی گەورە و مەزن، هەر ئەو مۆزەخانەی کە دەیبینن. ئەوان ئەگەر دەستیان پێ ڕاگەیشتبا هەر ئاسەوارێکی مێژوویی با، بێ ئەوەی خاوەنەکە ئاگادار کەنەوە دەیاننارد بۆ بەریتانیا، بەڵام زۆریشیان بە بەلاش دەکڕییەوە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  21. 68

    ۳ گۆڕستانی زۆر گەورەی سەیر لە دنیا

    ۳ گۆڕستانی زۆر گەورەی سەیر لە دنیا Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  22. 67

    ۹ پرسیار کە تا ئێستا زانست جوابێکی بۆیان نەبوە

    نۆ پرسیاری ڕەمزاوی کە هێستا هیچ زانستێک وڵامێکی بۆی نەدۆزیوەتەوە. مرۆڤ هەموو کات هەوڵی داوە بزانێت چ نهێنییەک نێوان ئەم جیهانە و دنیا بچووکەی تێیدا دەژیین و گەورەیی بێکۆتاییی کات و شوێن شاراوەیه. ئەگەرچی لێمان ڕوونە کە ناتوانین بەو نهێنییە بزانین بەڵام دیسانیش له گەیشتن بە وڵامەکانمان دەست هەڵناگرین. دین و فەلسەفە یەکێک لەو بابەتانەیه کە لە سەرەتاوە مێشکی مرۆڤی به خۆیەوە سەرقاڵ کردووە. ئەگەر هیچ کاتیش لە دۆزینەوەی نهێنی جیهان سەرکەوتوو نەبین لانی کەم ئەم ڕاستییە دەزانین کە جیهان، پێکهاتەیێکی بەگرێوگۆڵ و ئاڵۆزە.لەم ڤیدیۆیەدا بڕیار وایە نۆ نهێنی لە نهێنیییەکانی جیهانتان بۆ باس بککەین کە مرۆڤەکان هەمیشە تامەزرۆی زانینیان بوون. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  23. 66

    کتێبی گینێس ، کتێبێک پڕ لە شتی سەیر و سەمەرە

    ئەگەر بەڵگەیەک هەبێت کە کەسێک لە ئەنجامی کارێک، ڕیکۆردێکی شکاندووە واتە لەبانترین ڕێکۆردێک کە تا وەکوو ئێستا وەدەست هاتووە ئەوە لە کتێبی گینێسدا تۆمار دەکرێت ئێمە ویستمان باسی کتێبی گینێس بکەین، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە بابەتێکی وەهامان بۆ نادۆزرێتۆ بۆ ئەوەی کە باسی بکەین و بەرنامەیەکی پێ پڕ بکەینەوە، بۆیە بڕیارمان دا سەبارەت بە بڕێک ڕێکۆرد کە لەم کتێبەدا تۆمارکراون باس بکەین کە هەم سەیرن و هەم سەرنجڕاکێش. یەکەم ڕێکۆردی سەیر کە دەمانەوێت بۆتانی باس بکەین خاتوو هالیماسیسە، ئەم خاتوونە خەڵکی مالییە و لە ساڵی ٢٠٢١ لە مەراکش ژیاوە و لەوێ دووگیان بووە، دوای ٩ مانگ کە کاتی منداڵ بوونی گەیشتووە چووەتە نەخۆشخانە و ڕەنگە باوەڕ نەکەن بەڵام ئەم خاتوونە ڕێکۆردی دونیا ئەشکێنێ بە 9 منداڵ لەسەر یەک کە هەمووشیان تەندروستن و ڕێکۆردەکەی لەم کتێبەدا تۆمار ئەکرێت!لە دایک بوونی 6-7 مناڵ لە دونیا دا کەم نییە بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا منداڵەکان زینوو نامێنن. شتێکی سەرنجڕاکێش لەم خاتوونەدا ئەوەیە کە تەواو منداڵەکانی بە سڵامەت و زیندوویی لە دایک بوون و ئەگە دوو منداڵی دیکەشی بوایە ئەوە ئەیتوانی تیمێکی فووتباڵ پێکبێنێت!ڕێکۆردی دواتر* هی ئەم بەڕێزەیە! بلۆسۆم، بەرزترین مانگای جیهان! خاوەنی ئەم مانگایە خانمێکی ئەمریکییە بە ناوی پاتریسیا هێندسۆن.ئەم خاتوونە زۆر سەری سوڕما کە یەکێک لە مانگاکانی باڵای زۆر بەرز دەبێتەوە و لە نێو هەموو مانگاکاندا ئەم یەکە بەرزترینە، لە کۆتاییدا بلۆسۆم تا ١٩٠ سانت بەرز دەبێ و وەکوو بەرزترین مانگای جیهان خۆی ئەگەیەنێت بە کتێبی گینێس! ڕەنگە بۆتان پرسیار بێت کە تۆمار کردنی ڕێکۆردێک لە کتێبی گینێسدا چ سوودێکی هەیە؟لە ڕاستیدا هیچ! بەس شتێکیان بە دەستەوەیە کە بەڵێ ئەم ڕێکۆردە هی ئەوانە و وێنەیان لە گینێسدا تۆمار دەکرێت ئەڵبەت بڕێک لە ڕێکۆردەکانیش هەیە کە پارەهێنەرە بۆ ساحێبەکەی و تۆمار کردن لە گینێسدا ئەبێ بە هۆی ئەوە کەکۆمپانیاکانی ڕیکلام دێنە لای ساحێبەکەی و دەیانەوێت وێنەیان بگرن بەو مانایە کە دەتوانن سپۆنسەر بەدەست بهێنن. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  24. 65

    ئۆتۆ ئێسکۆرتسنی ، کەسێکی بەهێز و پڕمەترسی لە موساد و ئێس ئێس

    مەترسیدارترین پیاوی جیهان کێ بوو؟! بە درێژایی مێژوو کەسانی سەیروسەمەرەی زۆر هاتوون و ڕۆیشتوون. یەکێک لە سەرنجڕاکێشترینیان ئەم پیاوەیە بە ناوی ئۆتۆ سکۆرزێنی. لە 12ی حوزەیرانی ساڵی 1908 کوڕێک بە ناوی ئۆتۆ لە ڤیەننا لەدایک دەبێ. بنەماڵەی ئۆتۆ خێزانێکی چینی مامناوەند بوون. کاتێک ئۆتۆ چووە ناو قوتابخانە، خوێندکارێکی باش بوو و زۆر حەزی لە زانست بوو. هەرچەندە ئۆتۆ زانستی خۆش دەویست، بەڵام کاتێک گەیشتە قۆناغی زانکۆ، لە زانکۆی ڤیەننا چووە بواری ئەندازیارییەوە. شمشێربازی لەو سەردەمەدا لە نێو گەنجانی ئەوروپادا زۆر بەناوبانگ بوو و زۆر حەزیان لەم یارییە بوو. ئۆتۆش حەزی لە شمشێربازی بوو. هەر وەک دەبینن ئاسەواریشی لەسەر دەموچاوی ماوە و بریندار بووە. لە ئەڵمانیا و ئۆتریشی ئەو کاتدا، هەرکەس برینێکی لەم شێوەیەی لەسەر ڕووخساری بووبێت بە کەسێکی ئازا لە قەڵەم دەدرا و نیشانەی بوێری بووە. لە ساڵی ١٩٣١ کە ئۆتۆ سکۆرزێنی بینی کە پارتی نازی لە ئۆتریش خەریکە دەسەڵات بەدەست دەهێنێت، ئەویش بوو بە ئەندامی پارتی نازی ئۆتریش. ئۆتۆ یەکێک بوو لە کەسە باڵابەرزەکانی ئەو سەردەمەی ئۆتریش. چونکە باڵای یەک مەتر و ٩٣ سانتیمەتر بوو و جەستەیەکی زۆر ڕێکوپێک و قۆزی هەبوو. بۆیە هەر لە گەنجییەوە پێی دەگوترا قۆز و بەهۆی ئەو برینەش سەرنجڕاکێشتر ببوو. لەوانەیە بڵێن یەک مەتر و ٩٣ سانتیمەتر ئەوەندە بەرز نییە. بەڵام ئەوکات لە ئەوروپا چونکە دۆخی خۆراک زۆر خراپ بوو و کەمی پرۆتین، باڵای کورتی دەهێشتەوە بۆیە ١ و ٩٣ زۆر بەرز بوو. لە ساڵی ١٩٣١ کە پەیوەندی بە پارتی نازییەوە کرد، سکۆرزینی بڕوانامەی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆ وەرگرت، هەروەها لە پارتی نازیش هەر لەم بوارەدا دەست بە کار دەکات. لە ساڵی ١٩٣٨ پارتی نازی ئۆتریش لەگەڵ پارتی نازی ئەڵمانیا یەک دەگرێت و ئۆتریش دەچێتە ژێر ئاڵای ئەڵمانیای نازی. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  25. 64

    هەسارەی زەوی بە هەموو ئەو شتانەی لە ناوی دایە چەندی نرخ هەیە؟

    هەسارەی زەوی بە هەموو ئەو شتانەی لە ناوی دایە چەندی نرخ هەیە؟ Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  26. 63

    بکوژێک کە زمانی خۆی بڕی تا وەک مار بچێت

    بکوژێک کە زمانی خۆی بڕی تا وەک مار بچێت Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  27. 62

    گەورەترین و دڕندەترین دایناسۆڕی مێژوو کامە بوە؟

    گیگاناتۆسۆرێس، گەورەتر و کۆنتر لە تیرێکسئەوەی کە دەیبینن تیرێکسە، بەنێوبانگترین دایناسۆڕی جیهان. لەوانەیە زۆربەتان وا بزانن کە تیرێکس گەورەترین و دڕندەترین گۆشتخۆری مێژووی زەوییە بەڵام دەبێ بزانن کە ئەوە هەڵەیە. گەورەترین و دڕندەترین گۆشتخۆری زەوی گیگاناتۆسۆرێسە{GIGANOTOSAURUS}.گیگاناتۆسۆرێس نەوەد و هەشت ملوێن ساڵ پێش لە ئارژەنتین و باشووری ئەمریکا دەژیا. ئەم دایناسۆڕە پێشتر نەناسراو بووە بەڵام چەن ساڵێکە واتە لە ساڵی 2022 ـەوە نێوبانگی دەرکردووە ئەویش چونکوو لە فیلمی ژووراسیک وۆرد 2022 ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو. لەو فیلمە ئەم دایناسۆڕە هەرە گەورەیە بەرەنگاری تیرێکس دەبێت. تیرێکسیش بوێرێکی ئازایەو بەرەنگاری گەورەتر لە خۆشی دەبێتەوە.زاناکان دەڵێن گیگاناتۆسۆرێس گەورەتر لە تیرێکس بووه بەڵام تیرێکس قورستر، بڕێک قەڵەوتر و پڕتر لە گیگاناتۆسۆرێس بووە لەولاشەوە گیگاناتۆسۆرێس بڵیندتر بووە هەر بۆیەش وەکوو گەورەترین گۆشتخۆری زەوی لە قەڵەم دەدرێ. هەڵبەت لە ڕاستیدا گیگاناتۆسۆرێس و تیرێکس هیچ کات بەرەنگاری یەک نەبوونە چون ئەو جووتە هاودەوره نەبوون. گیگاناتۆسۆرێس زۆر کۆنتر لە تیرێکسە و پازدە ملوێن ساڵ پێش تیرێکس لەناو دەچێ و ئاسەواری نامێنێت. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  28. 61

    دانمارک وڵاتێک پڕ لە شتانی سەیر و سەمەرە

    دانمارک، پاشماوەیەک لە هۆزی وایکینگەکاندانمارک وڵاتێکە لە باکوور کە بە تەمومژ گەمارۆ دراوە و ناوەندی شانشینی وایکینگەکان بووە. دانمارک خاوەن یەکێک لە دواهەمین حکومەتەکانی پاشایەتی ئەورووپایە و بچووکترین وڵاتی ناوچەی ئیسکاندیناوییە و بە پێی لێکۆڵینەوەکان، دڵخۆشترین خەڵکانی جیهان لەوێ ژیان بەسەر دەبەن. زمانی فەرمییان دانمارکی و کۆپێنهاگ پایەتەختەکەیەتیکاتێک لەگەڵ ئەم وڵاتە زیاتر ئاشنا بن لەگەڵ خۆتان دەڵێن ئایا ئێمەش ژیان دەکەین؟ لەم کلیپە هەوڵمان داوە بەکورتی چەند زانیارییەک سەبارەت بە دانمارکتان بۆ باس بکەین کە لەوانەیە پێتان وا بێ خەریکین زێدەڕەوی دەکەین لەو باسەدا.سەرەتا باسی چەند زانیارییەکی مێژوویی ئەم وڵاتە دەکەین:هاڕۆڵد بلوتوس ئەم وڵاتە ئیسکاندیناویەی بنیاد ناوە و چەن وڵاتێکی پەیوەندیدار بە وایکینگەکانی پێکەوە یەکگرتوو کرد. وشەی بلوتوس کە ئەمرۆکە لە دنیای تەکنۆلۆجیا کەڵکی لێ وەردەگرترێ لە نێوی ئەم پاشایەوە وەرگیراوه. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  29. 60

    بە ڕاستی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ژینگە پیس ناکات؟ درۆ و ڕاستیەکان چین؟

    گرفت و پیسبوونی زیادتر بەهۆی ئۆتۆمبێلی کارەباییئەوە لیتیومە Lithium و ماوەیەکە لە جیهان دا زۆر کاریگەرە و کەڵکی لێ وەردەگیرێ و ڕۆژ بە ڕۆژ زۆرتر دەبێت. لیتیۆم کانزایەکی ئەلکالییە و هۆکاری گرینگ بوونی ئەوەیە کە دەتوانێت وزە لە خۆی دا ڕاگرێت و هەرکات پێویست بوو کەڵکی لێ وەرگری. ئەوە یانی باترییەکی باش. یەکەمین جار کە باتری لیتیۆمی جیهانی کرا کاتێک بوو کە موبایل ناسرا Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  30. 59

    زێڕ چۆن ساز دەبێ ؟

    لەم بەشە دەمانهەوێ بزانین زێڕ چۆن ساز بووە و گەردوون چۆن ئەوی بە دەست ئێمە گەیاند؟بۆ ماوەیەک لە مێژووی دنیا، زانستی کیمیاگەری زۆر باو بووە و له زۆربەی وڵاتانی دنیا، هەر جێگایەک کیمیازانێک بووە، ویستوویەتی کیمیاگەری بکا. بۆ ئەو کەسانەی نازانن کیمیاگەری چییه، بەکورتی، کیمیاگەری زانستێکه سەبارەت بە گۆڕینی کانزای کەم‌نرخ به کانزای بەنرختر وەکوو گۆڕینی مس بۆ زێڕ.زاناکان و کیمیاگەرەکان بۆ ئەوەی بە زێڕ بگەن چەندها دۆزینەوەی دیکەیان کردووە. بۆ نموونە محەممەد زەکەریای ڕازی، ئەستێرەناس و کیمیاگەری ئێرانی ئەڵکۆل و ئەسید سولفوریکی دۆزییەوە و هەر بەم شێوە کیمیاگەرانی وڵاتانی دیکەش دۆزینەوەی دیکەیان هەبووە بەڵام نەیانتوانیوە زێڕ دروست کەن.بۆ ئەوەی بزانین زێڕ لە کوێوە هاتووە دەبێ ئاوڕێک بدەینەوە له کلیپی پێشوومان کە باسمان لە کەربۆن کردبوو. ئەگەر ئەو بەشەتان دیتبێ کەواتە دەزانن کە کەربۆن له ئەستێرە مردووەکان پێک هاتووە. زێڕیش هەر بەم شێوەیە و دواتر لەلایەن ئەستێرەی هەرەگەورە سوور واتە Red supergiantلەنێو گەردوون بڵاو دەبێتەوە هەر بەو شێوەی کە کەربۆن بڵاو بۆوە و بە دەست ئێمەی مرۆڤ گەیشت. ئەستێرەی هەرەگەورە سوور، ئەستێرەیێکە کە بە کۆتایی تەمەنی گەیشتووە و شێوەی دەگۆڕێت و دەبێتە هەرەگەورەیەکی سوور کە لە ئینگلیزی پێی دەوترێ ، کە ئەمیش لە کۆتاییدا دەتەقێتەوە و لە Red supergiantکاتی تەقینەوەی تەواوی کاکڵەکانی واتە تەواوی ئەو ماکانەی لە نێویدا بووە لە گەردوون بڵاو دەبێتەوە. لەنێو هەر ئەستێرەیەک ڕێژەی هیدروجێن زیاترە کە باسمان لێ کردبوو سادەترین ماکی نێو گەردوونە. ئەو گۆشارە زۆرەی کە لە کاکڵ و ناوەڕۆکی ئەستێرەکاندا هەیە دوای ملوێنها ساڵ، شێوەی هیدرۆجێن دەگۆڕێت بۆ سەر ماکی دیکە وەکوو هێلیۆم، کەربۆن یان ئۆکسیجێن. دوای ماوەیەکی یەکجار زۆر ئەوانە دیسان دەگۆڕێن و دەبنە ماکی قورستر وەکوو ماکی ئاسن یا نیکێڵ. تەواوی ئەو ڕووداو و جموجۆڵانەی نێو ئەستێره و گەردوون کە تا ئێستا باسمان لێ کرد پێتان وا نەبێ لە ماوەی ساڵێک، دوو ساڵ یا پێنج ساڵ ڕوو دەدەن بەڵکوو باس لە میلیاڕدها ساڵە. کە دوای ئەو میلیاڕدها ساڵە هەر وەکی کەمێک پێش باسمان کرد ئەستێرەکان دەگەنە کۆتایی تەمەنیان و دەبنەRed Supergiantوردەوردە دەگەینە باسی سەرەکیمان کە بڕیار وا بوو باس لە چۆنێتی سازبوونی زێڕ و ئاڵتوون بکەین. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  31. 58

    ئۆلمپیک لە کوێ ڕا هات و چۆن بوو بە گەورەترین پاڵەوانیەتی جیهان؟

    ئۆڵمپیکوەک لە هەواڵەکانی کاناڵەکان و سۆشیال میدیا دیار دەکەوێ یەکێک لە باسە گرینگەکانی ئەمڕۆی جیهان ئۆڵمپیکە.بەڵام ئەو ڕووداوە چییە و بۆ ئەوەندە گرینگە؟ لێرەدا دەمانهەوێ سەبارەت بە مێژوو و چۆنیەتی ئەو ڕووداوە بدوێین. یارییەکانی ئۆڵمپیک یان ئۆڵۆمپیاد ڕووداوێکی وەرزشیی جیھانییە. یاریزانانی جۆرەھا وەرزش بەشداری تێدا دەکەن و ھەموو چوار ساڵ جارێک ساز دەدرێت. کاتی خۆی لە یۆنان بەڕێوەچوو، بەڵام دواتر خانەدانێکی فەڕەنسی بە ناوی پیێر فریدی بارون دی کۆبەرتان، لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەیەمی زایینی زیندووی کردەوە. لە ساڵی ١٨٩٦ تا ئێستا ھەموو چوار ساڵ جارێک سازکراوە، تەنھا لە ماوەی ھەردوو جەنگی جیھانیی یەکەم و جەنگی جیھانیی دووەم نەبێت. لە ساڵی١٩٢٤دا یارییەکانی ئۆڵمپیکی زستانەش دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٧٩٤ ەوە ئەم یارییانە ناوە ناوە لە ساڵی جیا جیا ساز دەکرێن بەھۆی ڕێکەوتنی یارییەکانی ئۆڵمپیکە ھاوینییەکان.مێژووی ئۆڵمپیک دابەشدەکرێت بۆ دوو قۆناغ، یەکەمیان مێژووی ئۆڵمپیکی کۆن، لەگەڵ مێژووی ئۆڵمپیکی نوێ.شارەزایان مێژووی دروستبوونی ئۆڵمپیکی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ٧٧٦ ساڵ پێش زایین لە وڵاتی یۆنان بە ئاماژەدان بەوەی کە لەسەر دیواری پەرستگاکان نوسراوە، کە چوار ساڵ جارێک یارییەکانی بەڕێوە دەچوون، بەڵام ھەندێکی تر لە شارەزایان مێژووی ئۆڵمپیکی کۆن دەگەڕێننەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ پێش زایین. سەرەتای ڕکابەریکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیک بە یاری ڕاکردن دەستی پێکردووە کە ماوەکەی ١٨٦ یارد بوو، دواتر زیادکراوە و بووەتە ٨٠٠ یارد، پاشان یارییەکانی زۆرانبازی و بۆکسێن و پێشبڕکێی ڕاکێشانی عەرەبانە کە چوار ئەسپ ڕای دەکێشا، ھەروەھا ماوەی یارییەکانی ئۆلمپیک یان ئۆڵۆمپیات لە ڕۆژێک بۆ ٥ ڕۆژی دەخایاند، ھەروەھا بەشدارانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات بۆ ماوەی مانگێک پێش دەستپێکردنی یارییەکان دەگەیشتنە شوێنی یارییەکان بۆ ئەنجامدانی مەشق و پرۆڤە کردن، خەلاتی وەرزشکارە سەرکەوتووەکانیش بریتی بوو لە شێوەی کلیلێک لە گەڵای زەیتون و پاشان تاجێک دەخرایە سەری سەرکەوتووەکان، ئەم گەڵایانەش پیرۆز بوون چونکە لە نزیک پەرستگاکان دەڕوێنراو (ھەرکل بگرس)یەکەم داری لە نزیک پەرستگای (زیوس) لە ئەسینا چاند. ھەروەھا بەشدارانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیات تەنھا ھاووڵاتیان و وەرزشکارانی ئاسایی بەشدارییان تێدا نەدەکرد، بەڵکو مەلیک و دەسەڵاتدارانی ئەوکاتیش بەشدارییان دەکرد، نموونەش مەلیکی یۆنانی (فیلیپ مەقدۆن) لە سێ خولی یەک لە دوای یەکدا بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاتی کردووە، ھەروەھا ئیمپراتۆری ڕۆما (تابیدۆس) بەشداری تێدا کردووە، کە یۆنان بەشێک بووە لە ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆما. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  32. 57

    مەترسیەکانی شێرپەنجەی دەم Şêrpenceya dev

    شەشەم باوترین شێرپەنجە لە جیهاندا شێرپەنجەی دمە. ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن بەڵام لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە کەسانی گەنجتریش بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن. بە ئەگەرێکی زۆرەوە، تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ پی وی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم شێرپەنجەیە لە نێو گەنجاندا. پیاوان زیاتر لە ژنان تووشی ئەم حاڵەتە دەبن ؛ چونکە پیاوان زیاتر مەی دەخۆنەوە.شێرپەنجەی دەم بەزۆری وەک برین یان بلۆقێک لە دەمدا دەردەکەوێت کە لە ناو ناچێت. ئەم شێرپەنجە دەتوانێت لە شوێنە جیاوازەکانی دەمدا دەربکەوێت وەک: لەسەر ، لە دەوروبەر یان پشت زمان لەناو دەمدا بەشە ڕەق و نەرمەکانی سەرو بنی دەملێو و پووکشێرپەنجەی دەم کاتێک ڕوودەدات کە گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی لە جەستەدا دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەبێ کۆنترۆڵی خانەکان. کاتێک ئەم خانانە بەردەوام دەبن لە گەشەکردن، وەرەمێک دروست دەبێت. بە تێپەڕبوونی کات لەوانەیە ئەم خانانە بۆ بەشەکانی تری لەش بڵاوببنەوە.جگەرەکێشان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی دەمه و ددانە. توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە لەسەدا ٩٠ی ئەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجەی دەم و ددان بوون سیگار دەکێشنجوین یان کێشانی تووتن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی دەم و پووک و لێو تا ٥٠ هێندە زیاد دەکات. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  33. 56

    ژیاننامەی شاعیر و نووسەری کورد خاتوو ژیلا حوسێنی.

    ژیلا حوسەینیلە زنجیرەی ژنە بەناوبانگ و کاریگەرەکانی کوردستان ئەو جارە با باس لە خاتونێکی دیکەی ئەو وڵاتە بکەین. ژیلا حوسێنی شاعیر و نووسەرێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە بواری شیعر و ئەدەبی کوردیدا بەتایبەت شیعری نوێی کوردی بەرھەمەکانی خۆی پێشکەش کرد و به یەکەم ژنێک پێناسە دەکرێ که شیعری نوێی کوردی هۆنیبێتەوه و هەرورها وەک فروغی کوردی ناوی دەبەن.ژیلا حوسێنی کچی شێخ مێهران و نەوەی شێخ عەبدولقادری شاعیر لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ (٣١ی خەرمانانی ١٣٤٣ی ھەتاوی) لە شاری سەقز لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمان پەروەردا له دایک بووە. باوکی مامۆستای قوتابخانەی گوندی حانەمیران بووە بەڵام پاش شەش ساڵ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی تاران وەردەگیرێ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەوێ نیشتەجێ دەبن و دواتر بە هۆی کاری بابییەوە لە شارە جیا جیاکانی کوردستان وەکوو بانە، کامیاران، مەریوان، سەقز و سنە دادەنیشن. ژیلا لە پۆلی یەکی دواناوەندی واز لە خوێندن دێنێ و لەگەڵ وەفا حوسێنی ژیانی هاوسەرگیری پێک دێنێ، بەڵام پاش پێنج ساڵ و لە تەمەنی بیست ساڵیدا جیا دەبێتەوە؛ بەرهەمی ئەم ژیانه کچێک دەبێ بە ناوی بەهار کە ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێیە. دوای ئەوە ژیلا درێژە بە خوێندن دەدات و لە بەشی کوردی ڕادیۆ سنه له بەرنامەی (ئێمە و گوێگران) دادەمەزرێ و هاوکات پەرە بە کوردییەکەیشی دەدات. ژیلا بۆ جاری دووەم لە ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ شاهروخ نەوسوودی ژیانی هاوبەش پێک دێنێ که ئەم ژیانە نوێیەی لە هەمبەر چالاکییە ئەدەبییەکانیدا دەبێتە بەربەست بەڵام کۆڵ نادات و لێیان بەردەوام دەبێ. بەرهەمی ئەم ژیانەیش کوڕێکە بە ناوی ڕامین کە لە سنە نیشتەجێیە. حوسێنی لە کۆڕ و کۆ بوونەوە ئەدەبی و کولتوورییەکاندا بەتایبەت لە ئەنجومەنەکانی شاری سنە و سەقز بەردەوام بەشداری دەکرد. دوایین چالاکییەکانی ژیلا لە شاری سەقز بوو کە بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کۆنگرەی مەولەوی کورد دا بەشداری کرد و ھەروەھا بۆ کۆنگرەی فەرزانەگان کە لە شاری سنە بەڕێوە چوو، وتارێکی سەبارەت بە ڕوانگەی نوێخوازیانەی سوارە ئیلخانی زادە ئامادە کردبوو بەڵام لە کاتی بەڕێوەچوونی سمینارەکە جێگەی ژیلا حوسێنی بە گوڵ نەخشێنرابوو و ھاوڕێیەکی بە ناوی کولسووم عوسمان پوور وتارەکەی پێشکەش بە بەشداربووان کرد. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  34. 55

    چ شتهایەک سەبارت بە سەردەمەکانی بەرد و بڕۆنز و ئاسن هەیە کە ئێمە نایزانین؟

    مرۆڤ لە سەردەمی سەرەتایی ملوێنان ساڵ لەمەوبەر پلە و پایەی مرۆڤەکان لە زنجیرەی بژیوی دا لە نزمترین ئاستی خۆیدا بوو. ڕاوچییەکان، کەش و هەوا و نەخۆشییەکان هەمووی مەترسیەکی گەورە بوو بۆ لەناوچوونی مرۆڤ بەڵام دوای ماوەیەک بە ھۆی پێشکەوتنی مرۆڤ ، لە کۆبوونەوەی نێو ئەشکەوتی تاریک ڕا ڕوویان کردە ساز کردنی شار و شارستانیەت. بەڵام ئەو هەڵکەوتە چۆن ڕووی دا؟ئەو سەردەمە نامۆیە لە کاتێک دایە کە بە فەرمی لە مێژوو دا تۆمار نەکراوە بەڵام داهێنانی جۆراوجۆری دەگەڵ خۆی هێناوە. ئەو داهێنانە بناغەی داهێنەری جیهانی ئەمرۆی ئێمەن. وەرن با پێداچوونەوەیەکمان هەبێ لە سەردەمی بەرلە مێژوو. یەکەمین هەنگاو ئەوەیە کە ئێمە بزانین ئەو سەردەمە ئەسڵەن چییە؟ لە مێژوو دا کاتێک هەبوو کە مرۆڤ دەستی کرد بە گەشە پێدان بە جیهانی نوێ کە ئەمرۆ ئێمە دەیناسین. ئەو سەردەمە لە 3 چەرخ پێکهاتووە.1. سەردەمی بەرد2. سەردەمی برۆنز3. سەردەمی ئاسنئەو سەردەمانە ڕەنگدانەوەی کەرەستەی سەراتییە کە بۆ دروستکردنی ئامرازی پێویست بەکاریان دەهێنا. بەڵام ئەو کەرەستە زۆر زیادتر لە پێکهاتە سادە و ئاسانەکانیان دابین دەکرد. ئەوان وەدیهێنەری کۆمەڵگایەکی نوێ بوون و بوون بە هۆی پێکهاتنی جیهانی نوێ بەدەستی مرۆڤەکان. وەرن دەنکە دەنکە ئەو سەردەمانە تاوتوێ بکەین.سەردەمی بەرد یان چاخەبەردینە: چاخەبەردینە بریتییە لە 3سەردەم، سەردەمی کۆنە بەردین ، نێوان بەردین و نوێ بەردین. سەردەمی بەرد لە 3ملوین ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردبوو ، ئەوە یەکێک لە سەردەمەکانی قەیراناوی بۆ مرۆڤ و پێگەیشتن بۆ ئێمە بوو. یەکێک لە گرینگترین پێشکەوتەکانی ئێمە لەو سەردەمەدا ساز کردنی ئامرازی بەردین بوو ، مرۆڤی پێشین دەستی کرد بە ساز کردن و کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی بەردین و کەرەستەی دەوروبەری خۆی. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  35. 54

    زانایان چاوەڕوانی تەقینەوەی ئەستێرەیەکی نزیک لە زەوی دەکەن

    تەقینەوەی ئەستێرەیەک بەم زوانەئەوە دەهەمین ئەستێرەی ڕووناکی ئاسمانە، ئەستێرەیەک کە هەزاران ساڵە مرۆڤ لە ئاسمان دا دەیبینێت. ئێوەش بینیوتانە بەڵام ڕەنگە سرنجتان نەداوەتێ. لە سەردەمی کۆنەوە ناوی ئەو ئەستێرە نراوە بەشن . شەوان شانە یان ئەبتۆلجوزەشی پێ دەڵێن. بە ئینگلیزی دەبێتە Betelgeuse. ئەگە لە ئاسمان دا بینیوتانە ئەوە هیچ بەڵام ئەگەر نەتانبینیوە جارێک بیبینن چونکە بیتێل جۆس بڕیاڕوایە بتەقێتەوە. ئەو ئەستێرەیە 500 ساڵی نووری لە ئێمە دوورە، سەرەڕای ئەوەی زۆر رووناک دیار دەکات. هۆکارەکەی ئەوەیە ئەستێرەیەکی ئاسایی نییە بەڵکوو غوولێکی گەورەی سوورە یا بە ئینگلیزی big super guynt کە زۆر گەورە و رووناکتر لە ئەستێرەیەکی ئاساییە. کاتێک ئەستێرەیەک لە کۆتایی تەمەنی نزیک دەبێتەوە دەست پێدەکات بە ماسین و گەورە و گەورەتر دەبێت و وەک غوولێکی گەورەی سووری لێدێت. لە کۆتایی تەمەنی دایە بەڵام بە پێوەری گەردوونی 10 ملیار ساڵ لە تەمەنی ماوە. خۆرەتاویش چەند ملیار ساڵی تر بەوجۆرەی لێدێت ، کاتێک بیەوێت ببێتە غوولێکی گەورەی سوور ، هەتا ناوەندی گۆی زەوی قووت دەدات، وازی لێ بێنین و بگەرێینەوە سەر بیتێل جۆس. ئەستێرەناسان دەڵێن ڕاستە کە دەگۆرێت و دەبێتە غوولێکی گەورەی سوور ، بەڵام وادیارە ملوێنان ساڵ لە گەورە بوونەکەی تێپەڕ کردووە و خەریکە دەگات بە کۆتایین مانگ و ڕۆژەکانی. ئەستێرەناسان و زانایان چاوی لەسەر هەڵناگرن ، دەڵێن درەنگ و زوو دەتەقێتەوە ڕەنگە سبەینێ یان 20 ساڵی تر بێت، بەڵام ئەگەری ئەوە ھەیە ئێمە لە ژیانمان دا شتێکی بەوجۆرە ببینین. هەربۆیە زانایان و ئەستێرەناسان زۆر خۆشحاڵن چونکە کاتێک گەورە غوولێکی سوور دەتەقێتەوە بەو تەقینەوە دەڵێن super nova کە ئەگەر بتەقێتەوە بۆ یەکەمجار مرۆڤ دەتوانێت بە یارمەتی تێکنۆلۆژیای ئەمرۆ شتێکی وەها بەچاو ببینێت. دواهەمین جار کە ڕووداوێکی وا لە تیراوێژی دیتنی زەوی دا هەبوە ساڵی 1054 ی زایینی بوە کە ئەستێرەیەک بە ناوی SN10_54 لە مەودای 6هەزار ساڵی نووری لە زەوی، تەقیوەتەوە. لەو ساڵە دا بەجۆرێک کاریگەری هەبووە لەسەر زەوی کە لە مێژووی هەموو کلتوورەکان دا واتا لە ڕۆژھەڵاتی چین تا ئاستێکای مەکسیک سەبارەت بە ئەو نووسراوە. ئەوان نووسیویانە ئەو ئەستێرە بەڕادەیەک ڕووناک ببوو کە لە پەنای تیشکی هەتاویش جوان دیار بوو. دووسال ئەو ڕووناکیە بەردەوام بووە و پاشان بەرەو کوژانەوە دەچێت و لە ڕاستیدا دەمرێت. زانایان نەیانتوانی بزانن ئەوە چییە بەڵام لە سەدەی بیستەم بە یارمەتی تێلێسکۆپی پێشکەوتوو ئەو ناوچەیە تاوتۆێ دەکەن، تێدەگەن کە بەڵێ لەو ناوچەیە سوپێرنوا ڕووی داوە و ناوی دەنێن SN10*54. وSN واتا سوپێرنوا و 1054 ساڵی زایینییە. بەڵام بیتێل جۆس دەگەڵ سوپێرنوا بۆ هەڵسەنگاندن نابێت چونکە sn1054 شەش هەزار ساڵی نووری دوور بوو بەڵام لەو پەنایە بیتێل جۆس تەنیا 500 ساڵی نووری لە ئێمە دوورە. هەر بۆیە کاتێک بتەقێتەوە زۆر ڕووناکتر لە sn1054 دەیبینین. دەبێ چاوەرێی دیمانەیەکی جوان لە ئاسمان بین ، درەنگو زوو ڕوودەدات. بیتێل جۆس بەڕاستی غوولێکە کە گەورەتریش بووە. ئەگەر بمانەوێ پێوانەکەی دەگەڵ خۆرەتاو هەڵسەنگێنین، هەزار بەرامبەر بەرین تر لە خۆرەتاوە. ئەگەر بمانەوێ ئاسانتر لێی تێبگەین و لە جێی خۆرەتاوی دانێین، هەتا ناوەندی هەسارەی مووشتەری قووت دەدات، واتا هەسارەی ساوە، ڤێنووس، گۆی زەوی، مەریخ و مووشتەری هەموو دەچنە ناوی. سووتەمەنی یەک ئەستێرە چییە مەگەر؟ هیدرۆجێن و هیلیۆم کە خۆرەتاویش بەو شێوەیە. لەژێر فشارێکی سەیروسەمەر لە ناوەندی ئەستێرەکە ئەو هیلیۆم و هیدرۆجێنە دەگۆرێن و دەبن بە ماددەی قوورستر، ئەو کارلێکەیە کە گڕوتینی سەرسوڕھێنەر لە ناو ئەستێرەکە پێکدێنێت. هیدرۆجێن و هیلیۆمی ئەو ئەستێرەیەی مە سەرئەنجام تەواو دەبێت و واتا سووتەمەنییەکەی کۆتایی پێ دێت ، ئەوکات دەست دەکات بە ماسین و وردە وردە دەگۆرێت و دەبێتە غوولێکی گەورەی سوور و هەروا درێژە دەدات بە گەورەبوون. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  36. 53

    هەڵە گەورەکانی کە مرۆڤ لە سەردەمی نوێ دا کردی

    هەڵەکانی مرۆڤ 2بۆ سەرەتا لەو کەشتیەوە دەست پێ دەکەین. بەناوبانگترین کەشتی مێژوو؛تایتانیک!کاتێک لە ساڵی ١٩١٢دا بڕیار وابوو تایتانیک بۆ لای ئەمریکا وەڕێ کەوێ و ڕێگاکەی دیاری کرا، لە هەر لایەکەوە ئاگادار دەکرایەوە کە ڕێگایەک کە ئەو کەشتیە دەیهەوێ پێیدا بڕوات زۆر مەترسیدارە و پڕیەتی لە شاخی سەهۆڵی.کاتێک کۆتا گەشتیار سواری کەشتی تایتانیک بوو و ئامادەی ڕۆیشتن بوو بۆ ناو زەریا، تەلەگراف دوای تەلەگراف تایتانیکیان ئاگادار دەکردەوە کە بەو ڕێگایەدا مەڕۆ؛ پڕیەتی لە شاخی سەهۆڵی! یەکێک لە ئاگادارکردنەوەکان ئەو پیاوە دەینارد.کاپتن ئارتور ڕۆستۆن کە کاپتنی کەشتی کارپاتیا بوو. سەرەڕای تەواوی ئاگادارکردنەوەکان کاپتنی تایتانیک کەسێکی لەخۆبایی و خۆویست بوو و لە وەڵامدا دەیگووت ئەو کەشتیە لەو کەشتیانە نییە کە ئێوە بیری لێ دەکەنەوە. ئێوە وادەزانن ئەو کەشتیەش وەک کەشتیە تێکشکاوەکانی ژێر لاقی خۆتانە بەڵام نە!ئەوە تایتانیکە تایتانیک. دەزانن بە چ بەناوبانگە!؟ بەوەی کە نوقم نابێت!کاپتن سمیت ئەوەندە خۆپەرست بوو کە تەنانەت بە شێوەیەکی ئاسایی و ڕێک و پێکیش وەڵامی تەلەگرافەکانی نەدەدایەوە و هەندێ جار لە وەڵامدا دەیگووت بێدەنگ بن! ئیدی خۆتان دەزانن کە ملی ڕێگا دەگرێ و لە نیوەی ڕێگا خۆ لە شاخێکی سەهۆڵی دەدات و نوقم دەبێ و کاپتن سمیتیش بێدەنگ دەبێ. ئەوە هەڵەیەک بوو کە لەسەر خۆویستی و خۆ بە زل زانین ڕووی دا. هەڵبەت باشە کە بزانن خۆپەرستی هۆکاری زۆرێک لە هەڵە گەورەکانی جیهانە. هەموو کات مرۆڤە خۆپەرەستەکانن کە هەڵە دەکەن؛ بۆ نمونە ناپێلئۆن ئەوەندە کە خۆپەرست بوو کە وڵاتی ڕوسیای بە کەم زانی. هەڵبەت خۆپەرستی ناپێلئۆن بێ جێ نەبوو چۆن سوپای ڕوسیا نەبوو کە ناپێلئۆنی دۆڕاند بەلکوو کەش و هەوای ساردی ڕوسیا بوو؛ ڕێک وەک شەڕی جیهانی دووهەم کە مێژوو خۆی دووپات کردەوە! Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  37. 52

    لە ژێر گەورەترین دارستانی جیهان چ ڕوو دەدا؟

    لە ژێر ئامازۆن چ باسە؟مرۆڤەکان زۆر پرسۆکن و پێیانخۆشە بزانن لە هەموو شوێنێک چ باسە. ناو زەریاکان، ئەشکەوتەکان، مانگ یا لە ناو ئاسمانی بێ سنوور. بەڵام ئێستا لەسەر زەوی خۆمان شوێنی وەهای لێییە کە زانیاریێکی دروستمان لێی نییه و نازانین چ باسە. یەکێک لەو شوێنانە ناو ئەو دارستانە چڕەیە. دارستانی ئامازۆن، گەورەترین و چڕ ترین دارستانی جیهان. ڕەنگە باوەڕ نەکەن بەڵام هێشتا بەتەواوی زانیاریمان لەسەر ئەو دارستانە نییە. لە ناوەندی ئەو دارستانە ڕووباڕێک لە گەڕان دایە کە گەورەترین و پڕئاوترین ڕووباری جیهانە. 6647 km درێژایی هەیە . ڕەنگە بۆ ئێوەش جێی سەرنج بێ کە مامناوەندی قووڵایی ئەو ڕووبارە 100 مەترە ، دەتوانین بڵەین بۆخۆی دەریایەکە. ئاوێک کە لەو ڕووباڕە تێدەپەڕێت دەرژێتە ناو زەریاری ئەتڵەس،209,000 مەتری سێ جا لە چرکەیە. زۆرە ئەو ئاوە، ئێستا لە ڕوووبارەکە بێینە دەرەوە و بچینە ناو دارستانەکە. گەورەترین دارستانی جیهان 5,500,000km چوارگۆشە پان و بەرینە. لە ناو ئامازۆن تیرەی وا لە ناخی ئەو دارستانە دا دەژین کە هەرگیز نازانن لە جیھاندا چ باسە، جێی سەرنجە کە بۆخۆیان نایانهەوێت بزانن چ باسە و لەو دارستانە ناچنە دەرەوە. ئەو ناوچەیەی دەیبینن لە ناخی دارستانەکانی ئامازۆن دایە کە پێی دەوترێت Vale do Javari . ناوچەیەک بەقەرای وڵاتی ئۆتریش. لەو ناوچەیە 300,000 خەڵکی ناوخۆیی ئامازۆن ژیان دەکەن. ئەوان نە لە ناوچەی خۆیان دەچنە دەرەوە نە ئیزن بە کەس دەدەن بچێتە ناویان و حکومەتی برازیل کاری بە کاریان نییە. ئەو شوێنە بۆ خەڵک و زانایان و پسپۆڕان قەدەغە کراوە. ئێستا ئەوە گەورەترین تێریتۆری ناوچەی ئامازۆنە، بەڵام سەدان تێریتۆری لە ناوچەی ئەو دارستانە دا هەیە ، ئەوان دەگەڵ ئەوەی کە هەموو لە دارستانێک ژیان دەکەن بەڵام پەیوەندیان بە یەکەوە نییە و هەریەکی نەریت و زمان و ڕێگا و ڕەسەنی تایبەت بە خۆیان هەیە، بۆیە دەوترێت کە لە ناو ئەو دارستانە هەزاران زمان بوونی هەیە. حکوومەتی برازیل دەڵێت هۆی ئەوەی کە نابێت بچینە ناو ئەو دارستانە ئەوەیە خەڵکی ئەو تیرەیانە لەباری بەرەنگاری جەستەیی لە بەرامبەر نەخۆشییەکاندا لاوازتر لە ئێمەن و ئێمە بە ڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنە دەتوانین نەخۆشیەکی زۆریان بۆ ببەین و نەزانستە کۆمەڵکوژ بکرین. وەکوو دووڕگەی ئیسترایلەند کە ئەوروپییەکان نەخۆشی ئاوڵەیان هێنا بۆ ئەو دووڕگەیە و هەموویان کۆمەڵکووژ بوون. هەر کەس لە مرۆڤی وەک ئێمە بڕواتە نزیک ئەو تیرەیانە نە تەنیا بۆخۆی دەکوژرێت بەڵکوو ئەوانیش بە هۆی نەخۆشییەوە بە کوشتن دەدات. هەر بۆیە زانیاری ئێمە سەبارەت بەو دارستانانە زۆر کەم و کورتە. مەترسیدارە، ئیزن پێنەدراوە و ئەگەری وەی هەیە کەسێک لە ناوی دا ون بێت زۆرە. هەڵبەت بە کەرەستەی پێشکەوتووی پێویست کەس ون نابێت بەڵام دیسان هەر مەترسی بوونی ھەیە. لە لایەکی ترەوە لەبیرمان نەچێت بوونەوەی دڕندە زۆرن. پڵینگ، ماری ئاکۆندا زۆرە. جۆرەکانی بوونەوەری ژەهراوی وەکوو بۆقی ژەهراوی وەدەست دەکەوێت. ئەگەر حەز بکەی بچیتە ناو ڕووبارەکەو مەلە بکەی ، لەت لەت گۆشتت لێدەکرێتەوە ، ئەو ماسیانە ماسی گۆشتخۆرن کە لە بەشێکی ڕووباری ئامازۆن دەژین. ئێستا لە ژێر ئەو دارستانە چخەبەرە. ڕەنگە باوەڕ نەکەن بەڵام شاری کۆن لە ژێر ئەو دارستانە نووستوە. زانایان لەژێر ئەو دارستانە شاری هەزار ساڵەیان دۆزیوەتەوە . بە پێی لێکۆڵینەوەکان تێگەیشتن کە شارێکی پێشکەوتوو بووە ، لەو شتانەی دوزراوەتەوە ڕا دیارە کە پێکشەوتوو بووە. زانایان لەو دارستانە سەیری هەر لایەکیان کرد خانووبەرە بوو کە لەژێر خاک کەوتووە. پەیکەری گڵێنەیان دوزیوەتەوە. لە لایەکی ترەوە ئەو شتانەی دۆزراوەتەوە ڕووکاری بووە واتا زۆر نەڕۆیشتوون بۆ ژێرەوە. کاتێک لە سەرەوە ڕا بە وردی بڕوانییە ئەو دارستانە نەخشی سەیروسەمەر دەبینی. بۆ نموونە وەکوو ئەوە.. هەزاران ساڵ لەمەوبەر ئەو نەخشانەیان لەو دارستانە دا هەڵکەندوە، تا لە ناویدا هیچ دارێک نەڕوێت. زیادتر لە 400 دانە لەو نەخشانە لەو دارستانە دا هەیە. هیچ کەس نازانێت کە ئەو نەخشانە بۆچی ئەنجام دراون، بەڵام جوان دیارە کاری مرۆڤانە، لەوانەیە هەندێک کەس بڵێن نا کاری بوونەوەرە ڕەپۆشەیەکانە بەڵام کاری مرۆڤە. هەندێک لە کارناسان دەڵێن ڕەنگە ئەو نەخشانە بیروباوەڕی ئەو مرۆڤانە بێت کە لێرە ژیاون. ڕەنگە ویستوویانە بە هەڵکەندنی ئەو نەخشانە پەیوەندی دەگەڵ خودای خۆیان بگرن. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  38. 51

    درەوشاوەترین ئەستێرەی ئاسمان و نهێنیەکانی

    گەلاوێژ، ئەو ئەستێرە درەوشانەی لە تەواوی سوچەکانی زەوی دەدیترێ.ئەم گەردوونە ئەوەندە گەورەیه کە هەرچی بەرەو پێشتر دەڕۆین، شتانێکی نوێ دەدۆزینەوە. 500 ملوێن ساڵی نووری ئەوبەرتر، ئەستێرەیەک دەتەقێتەوە. 200 ساڵی نووری لەوبەرتر، هەسارەیێکی شێوەی زەوی دەدۆزرێتەوە. مەوداکان یەکجار زۆرن. ئێمە ئەوەندە لە دوورەدەست دەڕوانین کە لە دەوروبەری خۆمان بێ‌ئاگاین، لە حاڵێکدا هەر لە دەوروبەری خۆمان شتانێکی سەرسووڕهێنەر هەیە کە دەبێ بیاندۆزینەوە. بۆ نموونە هەر لە نزیکی خۆمان واتە هەشت و نیو ساڵی نووری ئەوبەرتر، ئەستێرەیەک هەیه کە هێستا بەدروستی نایناسین. ئەستێرەی گەلاوێژ کە لە ئنگلیزی پێی دەوترێ سیریوس sirius.کاتێک شەوانە چاو لە ئاسمان دەکەین دەبینین کە یەکێک لە ئەستێرەکان لەوانی دیکە بریقەدارتر و درەوشانترە، کە هەمان گەلاوێژە. بەڵام ئەگە بە ئامێرێکی ئەستێرەناسی چاوی لێ کەین و سەرنج بدەین، دەبینین کە ئەستێرەیەکی دیکەش لە پەنایەتی کە کاتێک بێ ئامێر و کەرەستەی پێویست چاوی لێ کەین هەر یەک ئەستێرەی ڕووناک دەبینین. ئەو دوو ئەستێرەیە زۆر لە یەک نزیکن و خولگەکەیان بەم شێوەیە.{دەقەی 1:28}مەودای نێوانیان بەقەرای مەودای نێوان خۆر و هەسارەی ئۆرانووسه. سەرەتا باسی ئەستێرەی گەلاوێژ دەکەین کە ڕووناکترە و لە ئنگلیزی پێی دەڵێن sirus A.قەبارەی ئەو ئەستێرەیە دوو و نێو هێندەی هەسارەی خۆرە و بارستاییکەشی دوو هێندەی خۆرە. قەبارەی گەورەی ئەو ئەستێرەیە و مەودای کەمی هەشت و نیو ساڵی نووری نێوانمان بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمە ئەو ئەستێرەیە ئاوا درەوشان ببینین. گەلاوێژی سەرەکی واتە sirius A، لە هەسارەی خۆر گەورەتر، گەرمتر و ڕووناکتریشە. پلەی گەرمای خۆر نزیکەی 5/770 کێلوینە. لە حاڵێکدا پلەی گەرمای ئەستێرەی گەلاوێژ9/940 کێلوینە هەر بۆیە ئەوەندە درەوشانە. گەر هەسارەیەک لە نزیکی ئەو ئەستێرەیە بوونی هەبێ و لەوێڕا چاو لە خۆر بکا تەنیا خاڵێکی ڕووناک و درەوشان دەبینێت. ئەستێرەناسەکان دەڵێن sirius A زۆر کۆنتر لە هەسارەی خۆرە و تەمەنی بێحەد زۆرە. لەوانەیە 600 ملوێن ساڵی دی ببێتە Red Supergiant هەرەگەورەیێکی سوور.ئەمەش لە حاڵێکدایە کە خۆر زیاتر لە یەک ملیاڕد ساڵی دیکە بەو قۆناغه دەگا.ئێستا با بزانین ئەو ئەستێرەی پەنای چییە و ئایا ئەستێرەیە؟ نێوی Sirius Bـیه ووەک ئەستێرەی گەلاوێژ ئەستێرە نییە و White Dwarfـە. بمانهەوێ بە زاراوەیەکی سادەتر بیڵەین لەوانەیە *کورتەباڵا سپییەکە* دەستەواژەیەکی شیاو بێت بۆی لە کوردیدا و هەروەها یەکەم کورتەباڵاسپییەکه که مرۆڤ دیتوویەتییەوە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  39. 50

    مەگە ئێمە هەموو لە یەک شوێن ڕا نەهاتویین، ئەی بۆ ڕوخسارمان لە یەک جیاوازە؟

    کۆمارە یەکگرتووەکانی شووڕەوی لە 15 کۆمار پێک هاتبوو، ئەوان ئەو 15 وێنەیان دابوو بە پۆلیسەکانی شووڕەوی و پێیان گوتبوون بنەچەی جیاواز و هەندێک بنەچە جیا بە جیا لە شووڕەوی ژیان دەکەن، ئێوە بەو وێنەیە دەبێ تێبگەن کە کابرای بەرامبەرت خەڵکی کوێیە. شتێکی کە هەرگیز ڕاست نەبوو و دوای ئیستالین پەشیمان بوونەوە وهەڵیانگرت، چونکە هەموو کەمینەی شووڕەوی تێگەیشتن کە ئەو وێنەیان لەبەر ئەوە دابوو بە پۆلیسەکان تاکوو بێگانە و غەیری ڕووسەکان بناسنەوە و بە توندی دەگەڵیان بجوڵێنەوە. سیمای جیاوازی مرۆڤەکان لە مێژوودا هەمووکات گرینگ و کاریگەر بووە. نە تەنیا سیمای خۆمان و دەوروبەرمان بەڵکوو هەموو ئەو کەسانەی دەگەڵیان لە پەیوەندی دابووین. بۆنموونە لە ساڵی 1870 دەروونناسیکێ ئیتالی بەناوی CESARE LOMBROSO دەیگوت چاکی و خراپی مرۆڤەکان بە ئاسانی دەتوانی لە سیمایان ڕا بزانی و تەنانەت سەبارەت بەو بابەتە کتێبی نووسیوە بە وێنەی جیاوازەوە. ئەو لە ناو کتێبەکەیدا دەڵێت ئەگەر لووتت نوک تیژ بێت واتا مرۆڤێکی ئەنارسیستی، ئەگەر شەویلکەت پان بێت واتا خەراپکاری. کتێبی بەڕێز لۆمبرۆزۆ پەناباتێک ناهێنێت چونکە هەمووی لەخۆیەوە نووسیوە و بەرهەمی بیر و مێشکی خۆی بوو، سیمای کەسێکی بە دڵ نەبایە هەزار جۆر بوختانی پێ دەکرد. هەر لەو سەردەمە دا FRANCIS GALTON ی ئینگلیزی کە ئەویش دەروونناس و خەڵکناس بوو ، ئەو کتێبەی خوێندەوە و کەوتە بیرەوە. بۆ نموونە گوتی چۆن دەبێت هەموو چەتەوکارەکان شەویلکەیەکی پانیان هەبێت. یا هەموو ئەنارسیستەکان لووتیان نوک تیژ بێت. هەر بۆیە چوو بۆ پازگاکانی پۆلیس و گوتی وێنەی تاوانبارانم دەوێت. ئەو تەواوی وێنەی تاوانبارانی برد بۆ تاقیگە و لەسەر یەکی دانان و تیشکاوێژی لەسەر ڕاگرتن تا بزانێت لە کۆمەڵەی ئەو وێنانە سیمای تایبەت پێک دێت یا نا. هەرجارێک ئەو کارەی دووپات دەکردەوە سیمای مرۆڤێکی ئاسایی دەردەهات. بۆ وێنەی ژنانیش هەروا سیمای مرۆڤێکی ئاسایی پێک دەهات. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  40. 49

    ژیاننامەی سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  41. 48

    ئەو هەڵانەی هیچ کات نابەخشرێن!!

    هەڵەکانی مرۆڤمرۆڤ و هەڵە دوو دیاردەی لێک دانەبڕاوی جیهانن.کاتێک ناوی مرۆڤ دێت، بە دڵنیاییەوە وشەی هەڵەش لەگەڵی دێت بەڵام هەندێک لە هەڵەکان زۆر ساویلکانەن و لە مێژوودا لەو شێوە هەڵانە یەکجار زۆر ڕوویان داوە. لەو بەشە دەمانهەوێ هەندێک لەو هەڵانە بۆ ئێوە ڕوون کەینەوە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  42. 47
  43. 46

    ناوچەی۵۱ ، شاراوەترین شوێنی جیهان! لە ناوچەی 51 چ باسە؟

    ئەورۆ دەمانەوێت سەبارەت بە شوێنێک بدوێین کە زۆر نهێنییە. تەنانەت باڵندەش بێ ئیزن لەوێ تێناپەرێت و بە هۆی ئەو پێداگرییە ئەو ناوچەیە کۆمەڵێک چیرۆکی لە پشتە. ئایا لێرە بوونەوەری ڕەپۆشەیی کە کەوتوونە بەردەست مرۆڤەکان ڕادەگرن ؟ ئایا لێرە خەریکن بەسەر کەشوهەوای زەوی ڕادەگەن؟ دەڵێن ئەو چالاکییەی لێرە هەیانە پێی دەوترێت کارە ڕەشەکان ، مەبەست لە ڕەش ئەوەیە کە بە توندی نهێنییە. ئەورۆ دەمانەوێت سەرێک لەو ناوچە هەڵێنین بزانین لێرە چ ڕووی دەدات هەڵبەت بە شێوەی جەستەیی نا چونکە نامانەوێت دەستبەسەر بکرێن. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  44. 45

    مەستورە؛ شانازی نەتەوەیەک

    یەکەم ژنی مێژوونووسی جیهان و کورد، خاتوو مەستوورەی ئەردەڵانیخاتوونی مێژوونووس، زانا و شاعیری سنەیی، ماەشەڕەف خانم بە نازناوی {مەستوورەی ئەردەڵان} کە ساڵی ۱٨۰٤ زایینی له شاری سنە، ناوەندی میرنشینی ئەردەڵان و لە کاتی دەسەڵاتداری ئەمانۆڵڵا خانی ئەردەڵان چاوی بە ژیانی سەخت بەڵام پڕ لە پیت و خێری خۆی هەڵێنا.کچی ئەبولحەسەن بەگ، کوڕی موحەمەد ئاغای ئازیزی کوردستانی و هاوسەری خوسرەوخانی ناکام، والیی ئەردەڵانە.بنەماڵەی بە قادری ناسراون و باپیری خەزنەداری والییانی ئەردەڵان و بابی لە پیاوماقووڵانی ئەو دەورانە بووە.دایکی مەستوورە لە بنەماڵەی وەزیریی سنە بووه و مەستوورە لە هەردوو سەرەوە لە بنەماڵە دێرین و بەڕێزەکانی شاری سنە بووه.ئەبولحەسەنی باوکی پیاوێکی زانا و ئەدیب بووە و زۆری حەز لەوە بووە مەستوورە بە شێوەیەکی جیا لە ئافرەتانی ئەو سەردەمە پەروەردە بکات و لە زانست و ئەدەبدا میراتگەری خۆی بێت.بۆ گەیشتن بەم ئاواتە مەستوورەی وەک سێبەری خۆی لێ کردبوو لە هەڵسوکەوت و قسە و باسدا.بەتایبەت کە دەچوو بۆ شار و گوندەکانی کوردستان، مەستوورە هاوڕێی هەمیشەیی بوو و زمانەکانی کوردی، فارسی و عەرەبی فێری کچەکەی خۆی کردووە. هەمووی ئەمانە وێڕای هەبوونی هەل و مەرج و ئاستێکی باشی کەلتووری لە سنە و ناوچەی ئەردەڵان، ئەبن بە ڕێگاخۆشکەرێکی باش بۆ ئەوەی کچێکی خوێندەوار و زانا وەکوو مەستوورە خۆی بە ئازایەتی و قەڵەمی زێڕینی لە سەردەمێک کە ژنان نەخوێندەوار بوون، بنوێنێت.هەر ئەمەش بوو مەستوورەی کرد بەو ئافرەتە ڕۆشنبیر، هەست‌ناسک و شارەزا لە گەلێ کاروباردا و وای لێهات ببێ بە یەکێ{ئەگەر تاقانە نەڵێین} لە ئافرەتە بلیمەتە سەرکەوتووەکانی ئەو چەرخە و لە بوارەکانی ئایین، ئەدەب و مێژوو و ... گۆی هونەر لە دەست و چنگی پیاوانی سەردەم دەربهێنێ Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  45. 44

    سەرچەکوچی ، بوونەوەرێک کە دەبوایە لە ناو چووبا بەڵام هەر هەیە

    کۆسەی سەر چەکوچی بە تایبەتمەندی هەستی شەشەم.550,000,000 ساڵ لەمەوبەر سەراسەری زەریاکانی گۆی زەوی پڕ بوو لە باکتێری. جیا لە باکتێری، بوونەوەری وردی دیکەشی تێدابوو. ئەو جیهانە ئاو دایگرتووە و لە هەموو ئەو ئاوانە دا باکتێری ژیان دەکەن. تاق و لۆق بوونەوەری بەقەرای قالۆچەیەکیش هەن. ئەو جیهانە کە لە ڕوانگەی زانایان بێزارکەرە، لە پاش چەند ملیۆن ساڵ بە تەواوی گۆڕا و نزیکەی 540,000,000 ساڵ لەمەوبەر یەکەمین ماسیەکانی دڕندە لە ئاو دا دۆزرانەوە. ئەو ماسیانەی ماسییە وردەکانیان دەخوارد. هەر ئەو ماسییانە 100,000,000 ساڵ دواتر دەگۆڕێن و دەبن بە یەکەمین کۆسە یان کەڵبە ماسیەکان. لەو ماوەیە دا گیانلەبەرانی جیاواز لە ناو زەریاکان وەدیهاتن کە خۆراکی ئەو کۆسانە بوون. کۆسەی جیاواز کە جۆرەکانیان زۆر کەم بوو دەست پێدەکەن بە فراژووی جۆراوجۆر. بۆ نموونە ئەو کۆسەیە ئێستا ئیتر بوونی نییە ، کۆسە یەکێک لە کۆنترین بوونەوەرانی سەر ڕوی زەوییە کە تا ئێستا ماوەتەوە، واتا زۆر پێشتر لە سەردەمی دایناسۆڕەکان هاتوون و ئێستاش کە زۆر لەو سەردەمە تێپەڕیوە ماونەتەوە. ئەو کۆسانەی ئێمە ئێستا دەیانبینین دەتوانم بڵێم بە 100 ملوێن ساڵ نەگۆڕاون بەڵام هەندێک جار گۆمەزێک لە نێوانیان ڕووی داوە و بۆتە هۆی بەدیهاتنی کۆسەیەک وەکوو ئەوە، کۆسەی سەرچەکوچی کە 20 ملوێن ساڵە خەریکە لەسەر زەوی دەژیت. دەبێ سڵاوی لێ بکەین چونکە ئەو لەپێش ئێمە دا لێرە بووە. کۆسەی سەرچەکوچی لە ئاوەکانی جیهاندا وەدیهاتووە و ئەورۆ سەیرترین کۆسەی جیهانی پێ دەوترێت. چونکە ئێوە هەر تەمەشای قەڵافەتی بکەن. ببینن چاوەکانی لە کوێیە. ئەو سەرچەکوچیانە لە سەراسەری زەریای جیهاندا لە 30، 40 مەتری کەناراو دەدۆزرێنەوە واتا زۆر لە قووڵایی نین. حەشیمەتەکەیان جێی سرنجە . ئەو کۆسانە زۆر گەورە نین بەڵام باڵایان دەتوانێ تا 6 مەتر و کێشیان تا 450 کیلۆ بێت. هەندێک کەس دەڵێن چەکوچەکانی ئەو ئاژەڵە لەوانەیە ئێسکی شەویلاکە بێت بەڵام لە هەڵە دان چەکوچ و کەللەسەری یەکێکە و ئێسقانییە. بەرینایی چەکوچی ئەو کۆسەیە دەتوانێت تا یەک مەتر بێت. سەرچەکوچەکان لە ناوچەی جۆراوجۆر جیاوازیان ھەیە ، بەشێوەیەک کە تا ئێستا 8 جۆر سەرچەکوچی ناسراوەتەوە. هەندێک لە هاوڕێیان دەفەرموون بابەتی فراژوو هەڵەیە، بۆ نموونە چۆنە مەیموونەکان هیچ نەگۆڕاون ، کەواتە بۆ نابن بە مرۆڤ؟ Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  46. 43

    مرۆڤ چۆن فێری بژاردن بوو؟

    Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  47. 42

    گەورەترین دزیی ئۆتۆمبێل چۆن و لە کوێ ڕووی دا؟

    لە تەواوی دنیا دزی ئۆتۆمبێل دەکرێ. هەندێ جێ زیاتر و لە هەندێ جێگا کەمترە. جاری وایە ڕێکۆڕدی زۆر گەورەش لێ دراوە لەو بابەتە. بۆ نموونە ئەگەر فیلمی دزی لە شێست چرکەتان دیتبێ (Gone in 60 Seconds)، باندێکی دزی ئۆتۆمبێل لە کەلیفۆرنیا دەبێ لە ماوەی هەفتا و دوو کاتژمێر پەنجا ئۆتۆمبێل بدزن، هۆیەکەشی مەرجەکانی نێوان کەسانی ئەو باندە بوو. بەڵام دزینی ئەو ئۆتۆمبێلە بەنرخانە و لەو قەبارە گەورەیەدا لە بەرانبەر گەورەترین دزی مێژووی ئۆتۆمبێل هەر هیچ نیە.ئەو کورتە فیلمە سەبارەت بە گەورەترین دزی ئۆتۆمبێلە لە مێژوودا.کۆریای باکوور که دەزانن کوێیە! وڵاتێکی کمۆنیستی کە نزیکەی بیست و پێنج ملوێن کەس جەماوەرەکەیێتی بەڵام لەچاو ئەو جەماوەرە تەنیا سی هەزار ئۆتۆمبێل لەو وڵاتە هەیە کە زۆربەی ئەو سی هەزارەش هەر لە پایەتەختن و دیسان ڕێژەیێکی زۆری دیکەش لەو ئۆتۆمبێلانە، ئۆتۆمبێلی نیزامی و چەکدارین. ئێستا ئەگەر بمانهەوێ کۆریای باکوور لەگەڵ وڵاتێکی دی بەراورد کەین، ئەوە وڵاتی تایوانە. چونکوو ئەویش نزیکەی بیست و سێ/بیست و چوار ملوێن جەماوەرەکەیێتی. بەڕای ئێوە ئەم وڵاتە چەن ئۆتۆمبێلی هەیە؟ زیاتر لە هەشت و نیو ملوێن. لێرە بۆمان دەردەکەوێ کە وڵاتی کۆریای باکوور چەندە ئۆتۆمبێلی کەمە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  48. 41

    ژیاننامەی عەلی حەسەنیانی شاعیرونووسەر

    میرزا سەعید کوڕی وەهاب، کوڕی حاجی حەسەن کە سەر بە یەکێک لە بنەماڵە کۆنەکانی مهاباد بوو، لە ڕۆژی 25 پووشپەڕی ساڵی1318 هەتاوی لە گەڕەکی پامناری تاران، کوڕێکی دەبێ کە بە عەلی نێودێری دەکا، عەلی دەبێتە برای سێ خوشکان.میرزا سەعید بە هۆی کاروباری بازەگانی ئەو شارەوشار دەکا و پاش چەند ساڵ نیشتەجێبوون لە تاران و کەرەج بەرەو هەمەدان دەبێتەوە و هەر لەو شارە عەلی وەبەر خوێندن دەنێ. دوو پۆلی سەرەتایی بە زیرەکییەکی بەرچاو دەخوێنێ و پاشان میرزا سەعیدی بابی لە ساڵی 1325 بە ماڵەوە دەگەڕێتەوە مهاباد. عەلی تا پۆلی شەشی سەرەتایی لە مهاباد دەخوێنێ و دواتر دەچێتە تاران درێژە بە خوێندن دەدا، دوای ساڵێک دەگەڕێتەوە مهاباد و تا وەرگرتنی دیپڵۆم لە قوتابخانەی محەمەد ڕەزا شاە دەخوێنێ.لە ساڵی 1338 دەچێتە زانستگەی تاران و لە بەشی ماف و زانیارییەکانی سیاسی دەست بە خوێندن دەکا و هەر لەوێش دەگەڵ ڕووناکبیرانی کورد یەک دەگرێ و هەستی کوردایەتی بەرەو تێکۆشانی سیاسی هانی دەدا. لە ساڵی 1344 پاش مانگرتنێکی خوێندکارانی زانستگای تاران دەگەڵ تاقمێک لە هاوڕێیانی دەخرێتە زیندان.دوای ئازادبوون درێژە بە خوێندنەکەی دەدا و کارناسی ماف(لیسانسی حقوق) وەردەگرێ و لە وەزارەتی نێوخۆ دادەمەزرێ و وەک فەرمانبەر لە چەند شاری ئێران و کوردستان درێژەی بە ژیان داوە بەڵام بە هۆی پێشینەی سیاسی شارەوشاری پێ دەکرێ و دوور دەخرێتەوە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  49. 40

    ئەو بەتاڵاییە گەورەی ناو گردوون چیە؟

    لە ناو جیهان واتا هەر ئەو شوێنەی ئێمە لێی دەژین ،10 تریلیۆن تریلیۆن ئەتۆمی تێدایە. سرنج بدەن کە دووجار کوتم تریلیۆن. هەتا زیادتر لە ڕووی زەوی بەرەو سەر بڕۆین ژماری ئەو ئەتۆمانە کەمتر دەبێتەوە. ئەگەر 100 کیلۆمەتر لە لە ڕووی زەوی بەرەو سەر بڕۆین، واتا نزیک بینەوە لە دەرەوەی کەشی زەوی، ژماری ئەتۆمەکان لە هەر مەتری چوارگۆشە دا ، دەگات بە 1 تریلیۆن تریلیۆن. زۆر کەمتر لە پێشوو، یانی 7 دانە سفری لێ کەم دەبێتەوە بەڵام نامانهەوێ ڕاوەستین ، دەڕۆین بەرەو سەرتر ، کاتێک دەگەین بە مەودای نێوان زەوی و مانگ ، لە هەر مەتری چوارگۆشە دا 1ملوێن ئەتۆم بوونی هەیە. هەروا زیادتر دەچین بۆ پێش ، لە کۆمەڵەی خۆر دەچین بۆ دەرەوە. لێرە لە هەر مەتری سێ جا بڵەی چەند ئەتۆم بوونی هەبێت ؟ لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر کە پێی دەوترێت ناوچەی نێوان ئەستێرەیی Interstellar، ژماری ئەو ئەتۆمانە دەگات 10,000 دانە. کاتێک درێژە بەو ڕێگایە بدەین و لە گەلەستێرەی ڕێگای شیری وەدەر کەوین، ئیتر دەگەین بە ناوچەی نێوان کاکەشانی، کە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن Intergalactic. کە ژماری ئەتۆم لە هەر مەتری سێ جا دا دەگات بە 10 دانە. ڕەنگە وابزانن شێوینێکی وەها، چۆڵ و بەتاڵە. بەڵام باشترە بزانن ناوچەی Intergalactic یان نێوان کاکەشانی هەرگیز چۆڵ نییە ، چونکە هێشوویەک لە بۆشایی نێوان کاکەشانەکانە. هەتا ئێرە هاتووین و دەمانەوێت شوێنێک بدۆزینەوە کە چۆڵ بێت کە پێی دەوترێت ناوچەی پووچەڵ یان VOIDS چۆڵترین شوێنەکانی گەردوون. شوێنێک کە لە ڕوانگەی ئەستێرەناسان ناوچەی پووچەڵ ناسراوە ،کە بەڕاستی شوێنێکی دوورکەوتوە. Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

  50. 39

    ئەمیشەکان ؛خەڵکێک بە ژیانێکێ سەیر و سەمەرە

    کۆمەڵگای ئەمیش لە سویس و فەرانسە و ئەڵمان و ڕووسیا و هۆڵەندا سەریان هەڵدا، بەڵام کۆچکردنیان بۆ ئەمریکای باکوور لە سەدەی نۆزدە و بیستەم دەستی پی کرد و ئاسمیلەکردن لەگەڵ گرووپە مێنۆنییەکان وردە وردە ئەمیشەکانی لە ئەوروپا لەناوبرد.ئەمیشەکان لە سەرەتای سەدەی ١٨ دەستیان بە کۆچکردن بۆ ئەمریکای باکوورکرد.ئەمیشەکان بە جیا ژیان ناکەن زۆربەیی زۆریان هەر پێکەو دەژین و هەر ئەوەش بۆتە ئەوەیی کە شوێنەکەیان دیار بێت و ببێتە شوێنێک بۆ گەشتیارەکان.لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمدا نزیکەی ٢٥٠ هەزار ئەمیش لە زیاتر لە ٢٠٠ شوێنی نیشتەجێبوونی ئەمیشەکانی ڕێکخراوی کۆن لە ئەمریکا و کەنەدا دەژین. گەورەترینیان لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، ئۆهایۆ، ئیندیانا، ئایۆوا، ئیلینۆیس و کانزاس بوون و هەندێکی دیکەشیان لە ئیالەتی ویسکۆنسێن، مەین، میزۆری و مینیسوتا دۆزراونەتەوە. ئەمیشەکان بەشێکن کە لە مینۆنەکان جیا بوونەوە لەگەڵ ئەوەی کە ئەمیش و مێنۆنیەکان جیاوازیان هەیە بەلام عەقیدەی ئایینی ئەمیش جیاوازییەکی کەمی لەگەڵ مێنۆنییەکان هەیە. ساڵانە دوو جار کۆمۆنۆی پیرۆز بەڕێوەدەچێت، قاچ شۆردن لەلایەن هەردوو گروپەکەوە ئەنجام دەدرێت. ڕێوڕەسمی ئیحتیلام(بلوغ) لە لایی ئەمیشەکانەوە لە تەمەنی نزیکەی ١٧ بۆ ٢٠ ساڵیدا ئەنجام دەدرێت. خزمەتە ئاینییەکان بە زمانەکانی ئەڵمانی باڵا و ئالمانی پێنسیلڤانیا ئەنجام دەدرێن Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

Type above to search every episode's transcript for a word or phrase. Matches are scoped to this podcast.

Searching…

We're indexing this podcast's transcripts for the first time — this can take a minute or two. We'll show results as soon as they're ready.

No matches for "" in this podcast's transcripts.

Showing of matches

No topics indexed yet for this podcast.

Loading reviews...

ABOUT THIS SHOW

بڵینگۆ بەرهەمێکی پادکەستە بە زمانی شیرینی کوردەی کە لەسەر زانیاریە گشتی و زانستیەکان کار دەکاتئەندامانی بڵینگۆ کۆمەڵێک لاوی کوردستانن کە بە هەست و سۆزی نیشتمان بەرهەم بۆ تاک و کۆمەڵی کورد ئامادە دەکەنلێرەدا ئێمە پرسیارە سەرنج ڕاکێشەکان ڕوون دەکەینەوەوەدوا ئەو شتانە دەکەویین کە بزانیین بۆ میشکی ئاڵۆز کردوون؟چۆن بوە؟ و هویەکەی چی بوە؟ #kurd #kurdishsubtitles #kurdishyoutube #podcast #kurdpodcast #kurdistan #kurdishpodcast Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.

HOSTED BY

Navid Vahabiazar

URL copied to clipboard!